پیتی  ڕ
ڕیخۆڵە کوێرە
ڕیخۆڵە کوێرە
ئا/ د. سۆران محمد غریب

کیسەیەکی بچووکە بەدرێژی (٣_٦) سم لەشیوەی پەنجەی دەستکێش لەسەرەتای ڕیخۆلە ئەستورەدایە

ئەم نەخۆشیە لەھەموو تەمەنیکدا سەر ھەڵدەدات، بەڵام لەکەسانی بەساڵاچوودا مەترسیدارە.

نیشانەکانی:
بریتیە لەھەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی‌و ئازارێک لای ڕاستی سک دەست پێدەکات بەرەو ناوک دەچێت ئازارەکە، دڵ تێکچوون یان ڕشانەوەو قەبزی دەست پێدەکات، ئەم نیشانانە لەوانەیە چەند کاتژمێرێک درێژە بکێشێت.

لابردنی ڕیخوڵە کوێرە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەسەکە نابیت، بۆیە پێویستە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدریت.

ئەم نەشتەرگەرییە ئاسانەو (١٠) خولەک زیاتری پێناچێت‌و ماوەی یەک ھەفتە دەخایەنێت.
پاش نەشتەرگەری دەبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:
١ _ حەمام نەکردن تا چاک بوونەوە.
٢ _ بەپیادە نەڕۆیشتن بۆ ماوەی (٧_١٠) ڕۆژ.
٣ _ کارنەکردنی ناو ماڵ بۆ ماوەی (١٠ _١٥) ڕۆژ.
شوفێری نەکردن بۆ ماوەی (١٠ _١٥) ڕۆژ.
نەکردنی کاری سێکسی بۆ ماوەی (١٠ _١٥) ڕۆژ
4303 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/07/2015
زیاتر...
1