پیتی  ل
لاڕەشە (گانگرین)
بەگشتی
لاڕەشە یان گانگرین بریتییە لە مردنی خانەکان وەپاشان ئەندامە بریندارەکە کەدادەڕزێت و زۆرجار ئەگەر بەزووی چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی یرینەوەی جێگاکە وە ئەگەر هەر زۆر زیاتر بخایەنێت دەبێتە هۆی مردن. ئەم نەخۆشییە ناگوازرێتەوە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دی.

هۆیەکەی
بەهۆی بەکتریای گرام پۆزەتیڤ کڵۆستریدیۆم پێرفینگنس Clostrdium Perfringens وە هەروەها Clostrdium Septicum هەروەها بەهۆی:
شەکرە
برینداربوون بە پارچەیەک ئاسن یان خۆڵ بچێتە ناو برینەوە
سەرمایەکی زۆر

ئەم بەکتریایە لەکوێدا هەیە؟
خاک، هەوا و خۆراک سەرچاوەی تیا بوونی ئەم بەکتریاییەیە هەروەها ئەم بەکتریاییە دەژی لە:
ڕیخۆڵەکەنمان و کەناڵی زاو و زێی خانمان دا

جۆرەکانی لاڕەشە
ووشک و تەڕ و گازی و چەند جۆرێکی تریش بۆ نمونە لەناوەوەی لەش، دەم و چاو، دەمارەکانی لەش و کۆئەندامی زاو و زێ و ناو ڕیخۆڵەکان.
ووشک بەهۆی نەچونی ئۆکسجینی خوێنە بۆ ئەوبەشەی لەش
تەڕ بەهۆی برینەوەیە کە کێم و جەراعەتێکی زۆری لێدێت

نیشانەکانی
هەڵئاوسان، ئازار، کێم و لینجاوێکی پیس و بۆگەن، هەستکردن بە قورسایی لە چواردەوری برینەکەوە هەروەها شینبوونەوەی چواردەوری برینەکە، بێ هێزی و زۆرلێدانی دڵ.

بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە
هەندێک جار زۆر خێرایە و لە ٤٨ کاتژمێردا مرۆڤەکە دەکوژێت بۆیە کاتێک جێگایەکت برینداردەبێت دەبێت بەزووترین کات سەردانی بنکەی تەندروستی بکەیت.

چارەسەرکردن
دەبێت لەژێر چاودێری دکتۆردابیت و ئەو بڕیارت بۆ دەدات.
کەسی نەخۆش پێویستە برینەکەی بۆ پاکبکرێتەوە و دەرمانی دژە بەکتریاکان بەدرزی بۆ بکرێت و بەشەکانی دی نەخۆشخانە ئاگادار بکرێتەوە وە ژەهراویبوون و نەشتەرگەری. هەموویان پێکەوە بڕیارت بۆدەدەن.


ئامادەکردنی/ زرنگ سالار
سەرچاوە/ https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/24715679 ، www.tendrusti. net, 
https://books.google.se/books?id=57RQC-3OPtUC&pg=PT59&dq=necrosis+gangrene&q=necrosis+gangrene&hl=sv
, http://www.nhs.uk/conditions/gangrene/Pages/Introduction.aspx
4406 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/07/2015
زیاتر...
1