پیتی  ک
کەڕوەکان
بەگشتی
کەڕوو بریتییە لەخانەیەکی هێلکەیی چەماوە لەگەڵ سایتۆپلاسمایەکی ئاڵۆزدا کە ناوکەخانەی هەیە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە (واتا پشت بە ماددەی ئامادەکراوی ڕووەک و زیندەوەران دەبەستێت) لەبەر نەبوونی کلۆرۆفیل. نزیکەی ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار جۆر کەروو هەیە، زۆربەی زۆریان بێمەترسین و لەو ژمارەیە تەنها ٦٠ جۆریان دەبنەهۆی نەخۆشی بۆ مرۆڤەکان. زۆربەی جار کەروو تووشی پێست، ناوپۆشی لەش و نینۆکەکان دەبێت وە چارەسەرکردنیشی ئاسانە. ئێمە لێرەدا زیاتر ئاماژە بە کەڕووی قاچ/پێست و کەڕوی کۆئەندامی زاو و زێی خانمان دەکەین هەروەها کەڕووی ناو دەم.

هۆیەکانی تووشبوون

کەرووی قاچەکەن و پێست
شێ و گەرمی
پێڵاوی تەسک و جزمە
منداڵی ژێر ١٠ ساڵان بەدەگمەن تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن
ڕاستەوخۆ لە مرۆڤی بەرامبەرەوە
نەخۆشی شەکرە
لاوازبوونی بەرگری لەش
ئەگەر کەڕووی قاچت هەبێت لەوانەیە کەڕوو تووشی بەینی ڕانیشت ببێت یان بە پێچەوانەوە
مەلەوانگەکان

کەرووی کۆئەندامی زاو زێی خانمان
بەکارهێنانی دژە بەکتریاکان
گۆڕانی هۆڕمۆنەکان پێش سووڕی مانگانە
نەخۆشی شەکرە
لاوازبوونی بەرگری لەش
بەرزبوونەوەی پی ئێجی کۆئەندامی زاو زیی خانمان

لەمنداڵ دا
منداڵی تازە لەدایکبوو زۆر کات سەر زمانی بەڵخێکی سپی پێوەیە کەئەمەش نیشانەیە بۆ کەڕووی ناودەم زۆر کات خۆی نامێنێت بەڵام ئەگەر هەرمایەوە و لانەچوو دەتوانیت سەردانی پزیشک بکەیت. هیچ زیانێکی نییە بۆ کۆرپەلە.

نیشانەکانی
خوران
کزانەوە (کۆئەندامی زاو زێی خانمان)
دەردانی ماددەیەکی لینج لە کۆئەندامی زاو زێی خانمانەوە، ڕەنگەکەی سپییە یان زۆر ڕوونە
سووربوونەوە
بۆنی ناخۆش
پێست هەڵدان

تێبینی/ مەرج نییە هەموو نیشانەکانت هەبێت تا ئاماژە بە هەوکردنی کەڕوو بکات

خۆپاراستن
کەڕووی قاچ
قاچەکانت زوو زوو بشۆ ڕۆژانە و بەباشی ووشکیان بکەرەوە، لەبیرت نەچێت بەینی پەنجەکانی قاچیشت.
ڕۆژانە گۆرەویەکانت بگۆڕە
گۆرەویەکانت بشۆ بە ٦٠ پلەی گەرمی، ئەوکات کەڕووەکان دەمرن
پێڵاوی تەسک لەپێ مەکە
نەعلی خۆت بەکاربهێنە لە مەلەوانگەکان و هۆڵەکانی لەش جوانی

خۆپاراستن
کەرووی کۆئەندامی زاو زێی خانمان
هەندێک لێکۆڵینەوە دەڵێن زۆر شتنی کۆئەندامی زاو و زێ هۆیەکە بۆ تووشبوون، بەڵام تا ئێستا بەتەواوی نەسەلمێنراوە

چارەسەرکردن
بۆ کۆئەندامی زاو و زێی خانمان
حەبی Fluconazol 
کرێم Econazol

بۆ پێست
وەک کرێم Econazol

بۆ ناو دەم
وەک شرووب Nystatin




ئامادەکردنی/ زرنگ سالار
سەرچاوە/ www.apoteket.se , www.1177.se, www.tendrusti. net 
3459 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/07/2015
زیاتر...
1