پیتی  ق
قژهەڵوەرین (دەردە ڕێوی)
بەگشتی
Alopecia Areata یان نەمانی مووی سەر یان ڕیش بەشێوەی پەڵە پەڵە کە ناسراوە بە دەردە ڕێوی (داء ثعلب) نەخۆشییەکە کە بەرگری لەشی مرۆڤ خۆیەتی کاتێک بەرگری لەشمان وادەکات هەموو ڕەگی مووەکان بچنە دۆخی متبوونەوە وە پاشان مووەکە بەردەبێتەوە، ئەمەش بە سێ دۆخ دا دەڕوات:

١. پەڵە پەڵە بوونی قژ یان ڕیش Alopecia Areata
٢. نەمانی تەواوی قژی سەرمان و ساف بوونی پێستی سەر Alopecia totalis
٣. نەمانی تەواوی هەموو مووی لەشمان Alopecia universalis

هۆکاری ئەم نەخۆشییە چییە؟
نەخۆشییەکی ئاوتۆئیمونیتییە Autoimmunity واتا بەرگریلەشمان بە هەڵە پەلاماری خانەی موویەکان دەدات وەدەیانخاتە بارێکیی متبوونەوە تا لەناودەچن.

ئەم نەخۆشییە تەنها تووشی مووی جەستە نابێت بەڵکوو هەندێک جار ناینۆکەکانیشمان دەگرێتەوە بەوەی کە ماددەکانی ناو موو و نینۆک زۆر هاوبەشن.
ئەم نەخۆشییە زۆرکات ماوە ماوە خۆی وون دەکات و پاش ماوەیەک بۆمان دەگەڕێتەوە، بە شێوەیەکی گشتی هەتاوەک و زیاتر مووی لەشمان هەڵوەرێت ئەوا شانسی ئەوە زیاتر کە هەرگیز موو لەوجێگایانە نەیەتەوە. ئەم نەخۆشییە لەڕووی جەستەییەوە کاریگەری خراپی نییە بەڵکوو لەڕووی دەرونییەوە کاریگەری بەجێدێڵێت لای کەسی تووش بوو. هەندێک کەس قژی دەستکرد بەکاردێنن (باڕۆکە).

چارەسەر
چارەسەرێکی ئێجگاری هەتا هەتایی نییە بەڵکو هەندێکیان دەرکەوتنی نیشانەکان درەنگ دەخەن و هەندێکیان هیوا دەبەخشن. لەبیرت نەچێت کە هەموو بەرگری لەش لە ڕیخۆڵەکانتەوە دەست پێدەکات، ئەگەر بەکتریای ناو ڕیخۆڵەکانت باشبن ئەوا تەندروستییەکی باشیشت دەبێت.
دەتوانرێت بۆ هەندێک کەس چارەسەر هەبێت وەک ئەو دەرمانانەی کە هەوکردن کەم دەکەنەوە Steroid کە ڕاستەوخۆ لە پێست دەدرێت یان بەشێوەی دەرزی. لە ڕوسیا و ئەمریکا دەرمانێک هەیە کە ناوە زانستییەکای Tofacitinib کە خۆی بۆ چارەسەری ڕۆماتیزمە دەنوسرێت وە یارمەتی زۆرێک لەخەڵکی داوە لەم نەخۆشییەدا، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چ کاریگەرییەک لەسەر لاشە بەجێ دێڵێت دەبێت چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکانبین ...

کێ تووشی دەبێت؟
دوو لەسەر سێی ئەوکەسانەی تووش دەبن تەمەنیان کەمترە لە ٣٠ ساڵ


ئامادەکردنی/ دەرمانساز. زرنگ سالار
سەرچاوە/ 
https://www.naaf. org/
http://www.alopeci.se/
5238 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/07/2015
زیاتر...
1