پیتی  ف
فەرەنگی (سیفیلیس)
بەگشتی
نەخۆشییەکە کە توشی کۆئەندامی زاو زێ دەبێت بەهۆی بەکتریاوە لە ڕێگای کرداری سێکسەوە تووش دەبین. لەپاش چارەسەرکردنی تەواو ئینجا دەتوانرێت کرداری سێکس ئەنجام بدرێت. چارەسەرکردنەکەی ئاسانە. ماچ کردن توانای گواستنەوەی نەخۆشییەکەی هەیە ئەگەر برین هەبێت لەناو دەم دا بەڵام زۆر دەگمەنە. دەرزی بەکارهاتوو یان خوێن بەخشین (ئەگەر هەڵگری نەخۆشییەکەبین) ئەوا توانای گواستنەوەی نەخۆشییەکی هەیە. تووش نابیت ئەگەر دەست بەر دەست بکەوێت. 
نیشانەکانی
برینێک یان چەند برینێک لەوجێگایەدێت کە تووشی بوین، برینەکە ئازاری نییە، زۆر جار لە نزیک کۆمەوە یان دەوری دەم دیاری دەیات.
لەپاش سێ هەفتە بۆ سێ مانگ بە تووشبوون ئینجا نیشانەکانی دیاری دەیات.
ئەگەر برینەکە لەنزیک کۆئەندامی زاو زێ دیاری بدات ئەوا هەڵئاوسان دەبینرێت لە بەینی ڕان دا.
ئاوسانی لیمفە گرێکانی دەوروبەری بن باخەڵ.

ئەگەر چەند مانگێک بڕوات بێ ئەوەی چارەسەر وەربگریت ئەوا:
تا
هیلاکی
سەریەشە
یەکێک دەبێت لەنیشانەکانی

چارەسەرکردن
دژە بەکتریا

ئامادەکردنی/ زرنگ سالار
سەرچاوە/ www.1177. se ساڵی ٢٠١٤

4713 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/07/2015
زیاتر...
1