پیتی  س
سوزەنک
بەگشتی
نەخۆشییەکی بەکتریاییە کە تووشی کۆئەندامی زاو و زێ دەبێت هەندێک جاریش ناودەم لەڕێی کرداری سێکسەوە تووش دەبین. زۆر گرنگە کە بەزووی چارەسەر وەربگیرێت بەتایبەتی خانمان چوونکە ئەگەر کەسی تووشبوو خۆی چارەسەر نەکات ئەوا تووشی نەزۆکی دەبێت. نابێت سێکس بکرێت تاوەک و کەسی تووشبوو بەتەواوی چارەسەر نەبووبێت. تووشی سوزەنک نابیت ئەگەر دەستت بە دەستی نەخۆش بکەوێت یان هەمان خاولی بەکاربهێنیت یان هەمان توالێت.

نیشانەکانی
پیاوان زیاتر نیشانەکانی تیا دەردەکەوێت وەک لە خانمان
سووتانەوە  خوران لە کاتی میز کردن دا
دەرکردنی شلەیەکی لینج لە کونی میزەوە و لە کۆمەوە (ڕەنگیکی سەوز و زەردباو)
خانمان لەوانەیە لەگەڵ شلە لینجەکەدا کەمێک خوێنیشی لەگەڵ بێت
بڵق وورد وورد لەسەر کۆئەندامی زاو و زێ یان لە نزیکی کۆمەوە

ئەگەر هەر چارەسەر نەکرا ئەوا
تایەکی بەرزت دەبێت
ئازاری سک یان جومگە
گونەکانی پیاوان ئازاری تێدەکەوێت

چارەسەرکردن
دژە بەکتریا کە بەیەک ژەم دەردێت بە نەخۆش بۆ نمونە Ciprofloxacin ٥٠٠ملگم یەک حەب یەک جار

چۆن خۆت دەپارێزیت؟
کۆندۆم باشترین پارێزەرە

تێبینی
مەرج نییە هەموو کەسێک هەموو نیشانەکانی لێ دیاری بدات
ناوە ئینگلیزیەکەی Gonorrhea

ئامادەکردنی/ زرنگ سالار
سەرچاوە/ www.1177. se  دواجار نوێکراوەتەوە لە ساڵی ٢٠١٤/٠٣/٢٨
5534 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/07/2015
زیاتر...
1