پیتی  م
میزی خوێناوی
میزی خوێناوی 
ئا/ د. سۆران محمد غریب

میزی خوێناوی بریتیە لە بوونی خوێن لە میزدا، ئەگەر خوێنەکە زۆر بێت ئەوا ڕەنگی میزەکە دەگۆڕێت (لێڵ) و سوور دەبێت، ئەگەر ڕێژەی خوێنەکە کەم بێت تەنھا بە مایکرۆسکۆپ دەستنیشان دەکرێت Microscope haematuria. دەشێت میزەکە لەسەرەتادا خوێنی تێدا نەبێت بەڵام لە کۆتاییەکەی دا چەند دڵۆپێک خوێن بێتە خوارەوە وەک لە نەخۆشی بەلھارزیا. ھەندێک جار خوێنەکە کڵۆکڵۆ دێتە خوارەوە وەکو لەوانەدا کە شێرپەنجەی پرۆستاتیان ھەیە یان لە دوای نەشتەرگەری پرۆستات. ھەندێک جار میز بە ھۆی چەند جۆرێک خواردن و خواردنەوە یان بە ھۆی دەرمانەوە سوور دەبێت وەک لە دوای بەکارھێنانی کەپسوولی ڕیفامپین Rifampin یان ھەندێک لەو خەپلەلانەی بۆ چارەسەری قەبزی بەکاردەھێنرێن، خواردنی رێژەیەکی زۆر چەوەندەری سوور یان ھەندێک ڕەنگی خۆراکی. ھەموو ئەو نەخۆشانەی میزی خوێناویان ھەیە پێویستە ڕەوانە بکرێن.

ھۆیەکانی:
١- ھەوکردنی کورتخایەن یان درێژخایەنی گورچیلە و میزڵدان.
٢- بەردی گورچیلە و بۆری میز و میزڵدان.
٣- شێرپەنجە و گرێی گورچیلە و میزڵدان Tumours.
٤- ھۆی دیکە وەک: ھەڵاوسانی پرۆستات Benign prostatic hypertrophy، بەرکەوتنی ئێسقانی حەوز و پشت لە کاتی ڕووداودا Trauma، ھیمۆفیلیا، شێرپەنجەی خوێن و سیلی کۆئەندامی میز.
2998 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/06/2015
زیاتر...
1