پیتی  چ
چاوتان لە کز بوون بپارێزن
چاوتان لە کز بوون بپارێزن
د. سۆران محمد غریب

لەئێستادا گرفتی لاوازبوونی بینین بووەتە دیاردە و جگەلە پیران لە نێوان زۆربەی گەنجان، بەشێک منداڵاندا بڵاوبووەتەوە.
یەکێک لە ھۆکارەکانی لاوازبوونی بینین نەبوونی پرۆگرام و ڕێکخستنی ژەمە خۆراکییەکانە، بۆیە پێویستە لەبەر گرفتی چاوکزیوون رێکخستنی ژەمە خۆراکییەکان بە گرنگ سەیربکرێت، چونکە دواتر بۆی ھەیە ببێتە لەدەستدانی بینین.
جلەگەوە ھۆکاری تریش ھەن بۆ لاوازبوونی چاو وەکو دانیشتن بەدیار شاشەی کۆمپیوتەرو تەلەفزیۆن و مۆبایلەوە، ھەندێک کەسی تر بە شێوەیەکی بۆماوەیی تووشی لاوازبوونی چاو دەبن، یان خوێندنەوە لەبەر رووناکیەکی زۆر یان کەم، لەلایەکی ترەوە خواردنەوە ئەلکھولییەکان کاریگەری زۆریان لەسەر کزبوونی چاو ھەیە.
لێرەدا ئێمە نیشانەکانی لاوازبوونی بینین و ئەو خواردنانەی کە دەبنە ھۆی باشترکردنی بینینتان بۆ ڕووندەکەینەوە.


لە نیشانەکانی کزبوونی چاو:
١- ھەست کردن بە سووتانەوە و زیادبوونی ڕشتنی فرمێسک.

٢-بەردەوام ھەڵگری ئەنفلۆنزا(ھەڵامەت).

٣-ھەست کردن بە سەرئێشە لەکاتی خوێندنەوەدا.

٤-ھەستکردن بە بوونی تارمایی لەبەر چاودا.

٥-نەتوانینی بینینی شتەکان لە دوورییەکی دیاریکراوەوە.

ھەروەھا دەتوانین گرفتی ئەم لاوازی بینینە بەم جۆرە خواردن و خواردنەوانە کۆنترۆڵ بکەین، بەڵام بە مەرجێک بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەکاریان بھێنین.
١-دەتوانیت شەربەتی ئاوی کاھوو بخۆیتەوە، یان وەکو زەڵاتە بەکاری بھێنیت.
٢-دەتوانیت سوود لە فستق و مێووژ وەربگریت.
٣-ھەوڵبدە ڕێژەی ڤیتامین C لە ژەمەکانتدا زیاد بکەیت بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانی سوود لە پرتەقاڵ، لیمۆ، کشمیش، تەماتە، وەربگریت چونکە ڤیتامین C دەبیتەھۆی ئەوەی کە چاوەکانتان بپارێزێت لە کاتی چوونە تەمەنەوە، ھەروەھا ڤیتامین Aش کە لە گێزەرو سڵێناخ و برۆکۆلیدا ھەیە.‌
٤-مەعدەنووس و زەردەچەوە سوودێکی زۆریان تێدایە، بەتایبەتی زەردەچەوە کە دەبێتەھۆی ئەوەی کۆنتڕۆڵی پەستانی چاو بکات.
٥- ڕۆنی ماسی کە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا
2154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/06/2015
زیاتر...
1