پیتی  ڕ
ڕۆنماسی 3 Omega
سودەکانی Omega ٣ بۆ جەستە

‌یەکێکە لەو ترشەڵۆکە چەورییە پێویستانەی کەجەستە توانای دروستکردنی نییەو دەبێت لەڕێی خۆراکەوە پێیبگات.
‌پسپۆڕانی بواری تەندروستی لەڕێی چەندین توێژینەوەوە کاریگەری بەسودی ئەو مادەیەیان لەسەر جەستەی مرۆڤ سەلماندوەو بەپێویستی دەزانن مرۆڤێکی تەمەن پێگەیشتو ڕۆژی نزیکی ٢٠٠-٢٥٠ میلیگرام لەو مادەیە بەجەستەی بگات، ھەروەھا پێداویستی منداڵێک بەو مادەیە بەڕێژەی ١٠٠ میلیگرام لەڕۆژێکدا مەزەندە دەکەن.

‌ماسی بەپلەی یەکەمو گیانلەبەرە ئاوییەکان بەگشتی، ھەروەھا گوێز، بادام، ئەڤۆکادۆ، زەیتون و ڕۆنی زەیتون لەو جۆرە خۆراکانەن کە بڕێکی زۆر لەو مادەیەیان تێدایە.

‌بەوپێیەی ماسی بەگشتی و جۆرەکانی وەک لاکس و ساردین و تونا بەتایبەتی زۆرترین ڕێژە Omega ٣ یان تێدایە، پسپۆڕان ھەفتەی ٢ جارخواردنی ماسی زۆر بەسودبەخش دەبینن.
‌حەبو دەرمانی Omega ٣ بەھەمان شێوە لەسەرچاوە باشەکانی دیکەی ئەو مادەیەن کەدەکرێت وەک چارەسەرو ھەروەھا لەڕووی خۆپاراستنەوە بەکاربھێنرێت.

‌لەچوارچێوەی توێژینەوەیەکدا چەند زانایەکی سویدی سەلماندویانە کەلەپاڵ خۆراکی دەوڵەمەند بەو مادەیەدا بەکارھێنانی حەبی Omega ٣ ھۆکارێکە بۆ نزمکردنەوەی ڕێژەی شەکرو چەوری ناو خوێن، کەمکردنەوەی ھەوکردن لەجەستەدا، نزمکردنەوەی پەستانی بەرزی خوێن، باشکردنی سوڕی خوێن..ھتد، بەوجۆرە مرۆڤ دەتوانێت جەستەی لەڕێی بەکارھێنانی ئەو مادەیەوە لەنەخۆشییەکانی وەک جەڵتەی مێشک، و دڵ بپارێزێت.
‌لەو ڕوانگەیەوە لەیەکێک لەتوێژینەوەکاندا پسپۆڕان جەخت لەکاریگەری ئەو مادەیە دەکەنەوە وەک فاکتەرێک بۆ نزمکردنەوەی ئەگەری توشبون بەجەڵتەی دڵ بەڕێژەی ٥٠%.


پسپۆڕانی ھەردوو وڵاتانی ئەمەریکاو یۆنان بەپێی توێژینەوەیەک پێیانوایە کە پێدانی Omega ٣ بەوکەسانەی کێشەی پوکانەوەی بەشێکی گرنگی چاو ( Makula) یان ھەیە لەزیاتر پوکانەوەی چاو و کوێربون دەپارێزێت.

‌لەتوێژینەوەیەکی دیکەدا چەند پسپۆڕێکی وڵاتی بەریتانیا کەتێیدا٣٥٠ منداڵی دوچاربو بەکەمخەوی بەشدارییان کردبو ، توانیان بیسەلمێنن کە لەڕێی پێدانی Omega ٣ بەمنداڵەکان، توانراوە ڕیتم و ماوەی نوستنیان زۆر باشتربێتو بەگشتی مێشک و دەماریان چالاکتربێت.

‌سودو پێویستی جەستە بە Omega ٣:
١. نزمکردنەوەی ئاستی چەوری ناتەندروستی جۆری Triglyceride لەجەستەدا و باشکردنی سوڕی خوێن.
‌٢. بەوپێیەی پشتبەستو بەتوێژینەوەیەک نزمبونەوەی ئاستی Omega ٣ لەجەستەدا ھەندێک جار خەمۆکی و نەخۆشی دەرونی و شیزۆفرینیای لێدەکەوێتەوە ، بەکارھێنانی ئەو مادەیە بۆ بواری دەرونیش زۆر پێویستە. لەتوێژینەوەیەکی پەیوەست بەنەخۆشی دەرونی شیزۆفرینیادا دەرکەوتووە کەبەگشتی توشبووان بەو نەخۆشییە کێشەی کەمی مادەی Omega ٣ ھەبووە لەجەستەیاندا، ھەربۆیە لەچوارچێوەی چارەسەری دەرونی ئەو جۆرە نەخۆشانەدا پێویستە ڕێژەی Omega ٣ لەجەستەیاندا بەھەند وەربگیرێتو لەکاتی کەمبونی ڕێژەکەیدا ئەو مادەیە بەنەخۆش بدرێت.
‌٣. باشکردنی سوڕی خوێن و تەندروستڕاگرتنی بۆرییەکانی خوێن.
‌٤. لەڕێی بەکارھێنانی Omega ٣ کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بەجەڵتەی مێشک بەڕێژەی ٣٠٪ .
‌٥. کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بەجەڵتەی دڵ لەڕێی پێدانی Omega ٣ ، تەنانەت ئەو کەسانەی پێشتر دوچاری جەڵتەی دڵ بوون دەتوانن بەمەبەستی ڕێگرتن لەدووبارە توشبون بەجەڵتەیەکی نوێی دڵ لەو مادەیە سودمەندبن.
‌٦. Omega ٣ مادەیەکی زۆرگرنگە بۆ تەندروستڕاگرتنی چاو.
‌٧. بونی ئەو مادەیە بەڕێژەی پێویست لەجەستەی خانمی دووگیاندا پاشان لەقۆناغی شیرداندا زۆر پێویستە بۆ تەندروستی کۆرپەلەو دروستبونی سیستەمی مێشک و دەمارەکانی، ھەربۆیە پێویستە خانمان ڕەچاوی ئەو پێداویستییە بکەن لەکاتی دووگیانبونداو ھەروەھا لەکاتی شیرداندا بەکۆرپەلەکانیان.
3134 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/06/2015
زیاتر...
1