پیتی  ک
کۆکە

کۆکە  Cough 

لای زۆربەی خەڵکی، کۆکە تەنھا سەرما و ھەڵامەت دەگەیەنێت، کە تا ڕادەیەک ئەمە ڕاستە، بەڵام کۆکە (بەتایبەت کۆکەی درێژخایەن)، لەوانەیە بەھۆی نەخۆشیەکی درێژخایەن و ھەندێک جار ترسناکەوە دەبێت.

ھۆیەکانی کۆکە
- نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەناسە:
وەک ھەوکردنی کورت خایەنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە Acute respiratory tract infection، بەرھەنگ، ھەوکردنی درێژخایەنی بۆریەکانی ھەناسە Chronic bronchitis، جگەرەکێشانی درێژخایەن، سیل، شێرپەنجەی سی.... تاد.

- نەخۆشیەکانی دڵ و سووڕی خوێن:
سست بوونی دڵ Heart failure. وەک سوورێژە، کۆکەڕەشە، دڕکە و مێکوتە، ھەڵامەت... تاد.

١- دوومەڵی سی یەکان Lung abscess ئەگەر ھەوکردنی سی یەکان زۆری خایاند یان نەخۆش تووشی ھەوکردنێکی قورس ھات ئەوا مەترسی دروست بوونی دوومەڵ ھەیە. نەخۆشەکە بەردەوام کۆکەی دەبێت و ووردە ووردە بەرەو لاوازی دەچێت، لەوانەیە گۆشەی نێوان شوێنی بەیەکەوەلکانی نێنۆک و پەنجەی دەستی نەمێنێ Finger clubbing، پێویستە بۆ چارەسەری نەخۆشەکە فیلمی تیشکیی سنگی بۆ بگیرێت.

٢- داخورانی بۆریەکانی ھەناسە Bronchectasis ھەرکاتێک نەخۆش بەڵغەمی ھەبێت، دەبێت بزانیت بڕی بەڵغەمەکەی چەندە، ئەگەر زۆر بوو یان بە خەمڵاندن لە پەرداخێک زیاتر بوو لە ڕۆژێکدا ئەوا مەترسی ئەم نەخۆشیە ھەیە. لەم بارەدا فیلمی تیشکیی سنگ X-Ray نەخۆشیەکە دەردەخات. دەبێت نەخۆشەکە ئامۆژگاری بکرێت بۆ ئەوەی بەڵغەمەکەی فڕێ بداتە دەرەوە بە یارمەتی یەکێکی دیکە، بەپێی شوێنی فراوانبوونەکە دەبێت نەخۆشەکە پاڵ بکەوێت و یەکێکی دیکە لە پشتی بدات خۆشی لە ھەمان کاتدا بکۆکێت. باشتر وایە نەخۆشەکە شلەمەنی زۆر بخواتەوە و ئەگەر ڕەنگی بەڵغەمەکەی گۆڕا بۆ زەرد یان سەوز پێویستە ڕەوانەبکرێت
2707 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/06/2015
زیاتر...
1