پیتی  چ
ئاوی سپی چاو
ئامادەکردنی/ د. سۆران محمد غریب

ئاوی سپی چاو (الساد – Cataract)، تووشی چاو دەبێت کەموکورتی لە بینیندا دروست دەکات. ئەم دیاردەییە بەشێوەیەکی گشتی لە بەتەمەنەکاندا بڵاوە، ئەگەر ھەیە بەھۆی برین یان ھەندێک نەخۆشی شەکرەوە دروست بەبێت، یاخود بەھۆی بەکارھێنانی دەرمانی ئەستدرۆیدەوە دروست بەبێت.
بۆ چارەسەرکردنی کیشەی ئاوی سپی چاو و لێڵی ھاوێنەی چاو، بۆ گەڕانەوەی ئاستی بینینی ئاسایی پێویستە نەشتەرگەی ئەنجام بدرێت.
زۆرکات، نەشتەرگەری لابردنی ئاوی سپی چاو لەژێر کاریگەری سڕکردنی شوێنی (التخدیر الموچعی) چاو ئەنجام دەدرێت (جگە لە ھەندێک حاڵەتی دەگمەن کە نەخۆشی پێویستە سڕکردنی گشتی بۆ ئەنجام بدرێت)، واتە نەخۆش بەئاگاییە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەدا. لەکاتی نەشتەرگەرییەکدا دکتۆر ھەڵدەستێت بەلابردنی ھاوێنەی چاو و گۆڕێنی بەھاوێنەیەکی دەستکرد.
زۆربەی کات ئەم نەشتەرگەرییە بە دروستکردنی درزییەکەی بچووک دەبێت، لەدواتردا ئەو درزە بە تێپەڕبوونی کات یەکدەگرێت، بەبێ ئەوەی پێویست بکات پەناببرێتە بەر نەشتەرگەرێکی قورس کەباشبوونی زۆر ئەستەم بێت.
نەشتەرگەری لابردنی ئاوی سپی چاو بەنزیکی ٢٠ خولەک دەخایەنێت، دوای ئەنجامدانی بەمەبستی باشبوون پێویستە نەخۆش لەژێر چاودێری دکتۆردا بێت بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر، دواتر نەخۆش دەتوانێت نەخۆشخانە بەجێبھێڵیت.
دوای پرۆسەکە نەخۆشی ھەست بەئازارێکی زۆرکەم دەکات، دەتوانرێت ئەو ئازارە بەبەکارھێنانی دەرمانی کەمکردنەوەی ئازاری ئاسایی چارەسەربکرێت، ھەورەھا پێویستە نەخۆش بۆ ماوەی دوو ھەفتە بخەوێتەوە، نەخۆش دەبێت دڵۆپەری چاو بەکاربھێنیت کە دکتۆر بۆی دەنووسێت.
نەخۆش یەکسەر دوای باشبوون ھەست بەگۆڕینی ئاستی بینین دەکات، دوای چەند ھەفتەیەکی دواتر بەتەواوەتی گۆڕانێکی زۆر دەبێنرێت لە بینیندا.
بەپێچەوانەی ھەموو نەشتەرگەرییەکانەوە، دوای نەشتەرگەرییەکە چەند کاریگەرێکی نێگەتیڤ دەردەکەوێت، دەتوانرێت بەئاسانی چارەسەر بکرێت.
2183 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/06/2015
زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1