پیتی  د
دڵە کزێ

بۆچی تووشی دڵە کزێ دەبیت و چۆن خۆت دەپارێزیت

بۆ ئەم مەبەستە شارەزایان لە بواری پزیزشکی ئاماژە بەوە دەکەن کە ھەندێ خۆراک و خواردنەوە ھۆکاری دروستبوونی دڵە کزێن ئەو خۆراکانەش ئەمانەن
١- نە خواردنی قاوە و خواردنەوەی گازییەکان خواردنەوە کحولییەکان و سۆدە و ھەر خواردنەوەیەک کە مادەی کافائینی تیدایە
٢- مزرە مەنییەکان وەک لیمۆ ئەنەناس پرتەقاڵ

٣- ھەرشتێک لە ئارد دروست بکرێت زۆر چەور بێت وەک کێک و کولیچە و چۆرەک

٤- خواردنی سورەوکراو ئەو خواردنانەی رۆنی زۆر بە کاردەھێنریت لە کاتی ئامادە کردن
ھەندی سەوزە وەک توور پیاز بیبەر
ھەروەھا جگەرە کێشان زیادە رۆیی لە خواردنەوە کحولییەکان چونکە دوو ھۆن بۆ لاواز کردنی کۆئەندامی دەمار
ھیلاکی وشەکەتی ھۆکاریکی سەرەکی دەڵە کزێ یە
زیاد بوونی کێش و قەڵەوی ھۆکاریکی تری دڵە کزێ یە
پشتێن بەستن یان لەبەرکردنی جلیکی تەسک و نارەحەت

ئامۆژگاری لەکاتی تووشبوون بە دڵە کزێ
١.خواردنەوەی ٨ بۆ ١٠ کوپ ئاو لە رۆژیکیدا چونکە ئاو خواردنەوە راستەو خۆ کاردەکاتە سەر ترشەڵۆکەکە و ئارامییەک دەدا بە سک و گەدە و نەھیشتنی ئاوسانی وورگ
٢.خواردنەوەی کوپێ شیری سارد زۆر باشە بۆنەھێشتنی دڵە کزێ
ئایسکرێم بە تایبەتی بە تامی ڤانێلا راستەو خۆ لەماوەی چەند خولەکێک دڵە کزێ ناھێلێ
٣.لە کاتی ھەست کردن بە دڵە کزێ خواردنی چەند دەنکە بادەمێک زۆر بەسوودە بۆ نەمانی نیشانەکانی حالەتەکە
٤. نان خواردن بەشیوەیەکی لەسەر خۆ و باش جوینی خۆراک
٥. جوینی بنێشت بۆ نەھێشتنی
٦.سەرینیکی بەرز بخەرە ژێر سەرت ھەوڵبدە بەلای چەپدا بخەوی بۆ ئەوەی بەدوور بیت لە دڵە کزێ بە شەوان

ئامادەکردنی د. سۆران محمد غریب
3804 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/05/2015
زیاتر...
1