پیتی  ز
بـــــەردی زراو
بەردی زراو زۆر ئاسایی لە زۆر کاتدا مەترسیدار نیە .
قەبارەکە لە چەند میللی مەترێک بۆ چەند سانتی مەتریک دەبیت.
لەکاتی ھێرشی بەردی زراو بەردەکان خۆیان قەتیس داوە لەرێرەوەکانی زراوەوە ئازارێکی زۆر پەیدا دەکات لە سک و ئازارەکە بۆ نێوان شانەکان دێت.
بە ردەکانی زراو دروست دەبن لە زراو و پێکھاتەکەیان لە مادەی کۆلیسترۆلە .
بەردەکان بۆ خۆیان ھیچ ئازاریک نادەن ، بەلام ئەگەر لەرێرەوەکانی زەرداو قەتیس مابن ئەوا ئازاری زۆر دەگەیەنیت پێ دەڵێن ھێرشی بەردەکانی زراو.
ھەروەھا لە کوێی رێرەوەکان زراو بەردەکان قەتیس ماوە ،ئەمەش ھۆیەکی تر زەردوویی یان ھەوکردنە لە پەنکریاس.

بەزۆری ژنان زیاتر توشدەبن بە بەردی زراو وەک لە پیاوان بەڵام لەوانەیە زیاتر

مە ترسی دار بێت ئە گە ر
١-کەسەنزیکەکانی تۆ لە خێزانەکە ت بەردی زراویان ھەبووە.
٢-زۆر قەڵەوی یان بە خێرایی دابەزاندنی کیش.
٣-رێژەیەکی زۆر لە چەوری خوێن یان کۆلیسترۆل
٤-ئەگەر تازە بەم زوانە دوو گیانی بووی حاملە
٥-ھەوکردنی درێژ خایەنی ریخۆلەکان یان نەخۆشی درێژ خایەنی جگەر.

-

لەم کاتانە دا پەیوەندی بە دکتۆر بکە
١- ئەگەر ژانت ھەبوو ئەو کاتانەی کە دەست دەخەیتە سەر سکت یان ھەبوونی تاو و لەرز
٢-ئەگەر پێستت زەرد بوو ، میزەکە رەنگی گۆرا یان پیساییەکەت رەنگی نەبوو.

ھەندێ ئالۆزیی ھەیە کە لە ھەوکردنی پەنکریاس یان لەزەردووی پێویستی بەچارە سەری خێرا ھەیە . ھەروەھا ھەندێ جار پشکنینی رێرەوەکانی زەرداوو بەرێگای چونەژورەوە بە کامیرا باشتر دەستنیشان ئەکریێت .
2569 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
1