پیتی  گ
به‌ردی گوڕچیله
د.سوران محمد غریب
بەردی گورچیلە

بریتییە لە نیشتوونی رەق و بچووکی کانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گوڕچیلەکان. بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو ماددانەی کە دەبنە ھۆی دروست کردنی بەردی گوڕچیلە، روون دەبن لە میزدا. بەڵام کاتێک میز چڕ دەبێتەوە، ئەو کات کانزاکان دەبن بە کریستاڵ و بەیەکەوە دەنوسێن و رەق دەبن. ئەنجامەکەی دروست بوونی بەردی گوڕچیلەیە. زۆربەی بەردە گوڕچیلەیەکان پێکھاتوون لە کالیسیۆم.
ھاتنەخوارەوەی بەردی گوڕچیلە زۆر بەئازارە، ژانەکە بەزۆری لە تەنیشتەکانی پشت دەست پێدەکات، ھەروەھا ژانەکە دەداتە بەشی خوارەوەی زگ و ناوچەی بنی زگ.
زۆر گرنگە بزاندرێت چ جۆرە بەردێکی گوڕچیلە ھەیە و بۆچی دروست بووە. ھەندێک لە ھۆکاری دروست بوونی بەردی گوڕچیلە دەتواندرێت چارەسەر بکرێت بۆ قەدەغەکردنی دروست بوونی بەردی نوێ.

- بەردەکانی گورچیلە کۆبونەوەی ماددەی ھەرس نەکراوی وەک کالیسۆم بەشێوەی کریستالن لەناو میزدا کە %٨٠ ئەم بەردانە لەجۆری بەردی کالیسۆمن وە جۆرێکی تر ھەیە لەجۆری ئۆکسیدی یۆریایین ، پێشبینی دەکرێت دروستکردنی بەردیکالیسۆمی لەپیاواندا ٢ تا ٣ بەرامبەری ژنانن ، بەردی گورچیلە لەو کەسانەدا زیاتر دەبینرێت کە لە شوێنە گەرمەکان دەژین کە عارەق زۆر دەردەدەن و ئاو کەم دەخۆنەوە
.
بەرگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە
* پێویستە ڕۆژانە ١٠ پەرداخ ئاو بخورێتەوە .
* دروستی بەرنامەی خۆراکی ڕۆژانە بۆ نموونە خواردنی زۆری وەکو ( سپیناخ ، ڕێواز ، فستەق ، گوێز ، چا و کاکاو ) بەھۆی ئەوەی بڕێکی زۆر کالیسۆمی تیایە دەبنە ھۆکار بۆ توشبوون بە بەردی گورچیلە .
* زۆری خواردنی گۆشتی سوور ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی جۆری بەردی ئۆکسیدی یۆریا .
* بەکارھێنانی بڕێکی زۆر ڤیتامین C زیاتر لە ١٠٠٠ ملگم لە ڕۆژێکدا لەوانەیە ببێنە ھۆکاری زیادبوونی بەردی گورچیلە .

- جۆرێکی تر لە بەردی گورچیلە ناوی بەردی ( سترۆیتی ) ــە کە لە ئیلتھابی میزدا دەبینرێت و ژنان زۆرتر دوچاری دەبن .
- لەھەندێ بنەماڵەکاندا زۆرتر بەردی گورچیلە دەبینرێت بەھۆی ھۆکارە بۆماوەییەکانەوە .

-

دەستنیشانکردنی بەردی گورچیلە
بۆ زانینی جۆری بەردی گورچیلە ( ڕادیۆ تراپی ) تا %٩٠ بەردەکان پیشان دەدات وە ھەروەھا تیشکی تەنووری و سۆنەر دەتوانن ئەو بەردانەی بە ڕادیۆ تراپی نابینرێن ببینرێن
نیشانەکانی
تاکو بەردی گوڕچیلە نەجووڵێت و نەھێتە خوارەوە ئەوا ئەستەمە ھەست بە ‌بوونی بکرێت. کاتێک دەجووڵێت لەوانەیە ئەم نیشانانەی خوارەوە رووبدەن؛
- ئازار لە تەنیشتەکانی پشت "کەلەکە" و خوار پەراسووەکان.
- گۆڕان لە توندی ژانەکە، لەوانەیە بۆ ٢٠ خولەک تاکو ٦٠ خولەک بخایەنێت.
- ژانەکە لە پشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی زگ و بنی زگ.
- بوونی خوێن لەناو میز یا لێڵ بوونی میز.
- ئازار لە کاتی میزکردن.
- ھێڵنج و رشانەوە.
- تا و لەرز ھەندێک جار.

.

ھۆکاری دروست بوونی
گورچیلەکان دوو ئەندامی شێوە دەنکە فاسۆلیایین، ھەریەکەیان بەقەد مستێک ھەن، دەکەونە بەشی دواوەی زگ، لەھەر لایەکی بڕبڕەی پشت. فرمانی سەرەکی گوڕچیلەکان بریتییە لە فڕێدانی شلەی زیاد و پاشماوەی ناو خوێن. بەردی گوڕچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکھاتەکانی ناو میز (شلە و چەندین جۆری کانزا و ترشەکان) لە ھاوسەنگی لادەدەن. کاتێک ئەمە روودەدات دەبێتە ھۆی ئەوەی میز جۆرەھا ماددەی کریستاڵ دروستکەر (وەک کالیسیۆم و ترشی یوریکی) لە خۆ بگرێت بەشێوەیەکی ئاوا زۆر کە شلەی میز ناتوانێت روونیان بکات.
ئەو کێشانەی کە کار لە فرمانی گورچیلەکەکان دەکەن لە مژین و فڕێدانی کالیسیۆم و ماددەکانی تر، ئەوا بارێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی بەردی گوڕچیلە دروست ببێت. ھۆکاری ئەمەش لەوانەیە بۆماوە بێت، یا لەوانەیە کێشەی ریخۆڵە بێت، لەوانەیە خۆراکی بێت، یا ھەندێک دەرمان.
زۆر جار باوە بەردی گوڕچیلە یەک ھۆکاری تەواوی نییە، بەڵکو زۆرێک لە ھۆکار بەژداری دەکەن.
زۆرێک لە بەردی گوڕچیلەکان لە چەندین جۆر کریستاڵ پێکھاتوون. دیاری کردنی جۆری کریستاڵی پێکھاتووی بەردی گوڕچیلە یارمەتی دەرستنیشان کردنی ھۆکاری دروست بوونی دەدات، بەمەش دەتواندرێت تاڕادەیەک رێگا بگیردرێت لە دروست بوونی بەردی گوڕچیلە. چەندین جۆر بەرد ھەیە، بەڵام باوترینیان جۆری کالیسیۆمییە.

-

ھۆکاری مەترسیدار بۆ دروست بوونی بەردی گوڕچیلە
- کەم خواردنەوەی شلە (ئاو)؛ ئەگەر بەشێوەیەکی پێویست ئاو نەخورێتەوە ئەوا میز چڕدەبێتەوە بەمەش مەترسی دروست بوونی بەرد زیاتر دەبێت.
- بۆماوە و مێژووی خێزانی؛ ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت بەردی گورچیلەیان ھەیە ئەوا تۆش لە مەترسیدایت. ھەروەھا ئەگەر تۆ بەردێکت ھەیە ئەوا ئەگەر دروست بوونی بەردی تریشت ھەیە.
- تەمەن و رەگەز؛ زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی بەردی گورچیلە دەبن لە تەمەنی نێوان ٢٠ بۆ ٧٠ ساڵیدان. رەگەزی نێر زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون.
- خۆراک؛ ئەو خۆراکانەی رێژەیان بەرزە لە پرۆتین و سۆدیۆم، ھەروەھا رێژەیان کەمە لە کالیسیۆم، مەترسی دروست بوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکەن.
- کەم جووڵانەوە؛ ئەگەر زۆر دابنیشیت و جووڵەت کەمبێت، ئەوا لە مەترسیدایت.
- قەڵەوی.
- بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.
- کێشەی کۆئەندامی ھەرس.

ئاڵۆزییەکانی
ئەگەر بەرد لەناو گورچیلەکانت ھەبێت، بەزۆری نابنە ھۆی دروست بوونی نیشانە تاکو بەشێوەیەکی ئاوا گەورەدەبن دەبنە ھۆی داخستنی گورچیلەکان و رێگرتن لە میز کردن، ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکدانی گورچیلەکان، خوێن بەربوون. ھەروەھا بەردی گورچیلە ھۆکاری یارمەتیدەرە لە تووشبووکردنی رێڕەوی میز بە ھەوکردنی.

-

خۆپاراستن

لە زۆربەی بارەکاندا دەتواندرێت خۆ بپارێزرێت لە بەردی گورچیلە بە چەند گۆڕانکاریەکی بچووک لە شێوازی ژیانی رۆژانە. ئەگەر ئەم گۆڕانکاریانە سەری نەگرت یا بەردەکە لە گەورەبوون دابوو ئەو کات پزیشکی پسپۆڕ لە بواری میزەڕۆ دەرمان دەنووسێت.
گۆڕانکاری لە ژیانی رۆژانە؛ زۆر خواردنەوەی ئاو، زیاتر لە ١٤ پەرداخ ئاو یا ٣.٣ لیتر لە شلەمەنی. لە کەش و ھەوای گەرم پێویستە زیاتریش بخورێتەوە. ئاو باشترین شلەیە بۆ خواردنەوە، ھەروەھا رۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک لە شەربەتی لیمۆ "سروشتی – خۆت دروستی بکە" مەترسی دروست بوون کەم دەکاتەوە، بەڵام خۆت دووربگەرە لە خواردنەوە شەربەتی پاودەری لیمۆ. ھەروەھا ئەگەر بەردی گورچیلە جۆری کالیسیۆم ئۆگزالەیت بێت، ئەوا پزیشکان بەباش دەزانن ئەو جۆرە خواردنانە بەشێوەی زۆر توند کەم بکرێنەوە کە دەوڵەمەندن لە ئۆگزالەیت، وەک رێواس، چەوەندەر، پاقڵە، کەلەم، سپێناغ، پەتاتەی شیرین، کونجی، باوی. سەرباری ئەمانەش، لێکۆڵینەوەکان ئەمەیان دەرخستەوە کە ئەو خۆراکانەی کە بڕی خوێ و پڕۆتینی گیانلەبەریان کەم تێدایە زۆر بە باشی چانسی دروست بوونی بەردی گورچیلە کەم دەکەنەوە. ھەرچی کالیسیۆمە، کەم کردنەوەی خۆراکی دەوڵەمەند لە کالیسیۆم دیارنییە کە ئایا دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی مەترس دروست بوونی بەری گورچیلە یان نا، بەڵکو بە پێچەوانەوە، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستوە ئەو ئافرەتانەی کە بەرھەمی شیر "دەوڵەمەند لە کالیسیۆم" زۆر دەخۆن ئەوانە کەمتر لە مەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلکەدان.
دەرمان؛ وەرگرتنی دەرمان بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە پێویستی بە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ ھەیە.

..

hämta (١)
بە رێژەی لە (٧٠%) بە دەرمان لادەبرێت بەتایبەت ئەگەر بەردەکە بچوکبێت یان شکاندنی بە لەیزەر و وردکردنی، بەڵام ئەگەر لە (١٥) ملم زیاتر بوو ئەوا بە نازور و بە بەکارھێنانی ئامێرێک کە بەردەکە دەشکێنرێت دەردەھێنێت و چارەسەر دەکرێت وە ئەگەر بەم رێگەیانە چارەسەر نەکرا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت
* زۆرتر بەردە بچووکەکان لەڕێگای میزەوە دێنە دەرێ بەم جۆرە سەرەتا لە گورچیلەوە بەھۆی میزەوە بەبێ ھیچ کێشەیەک بەڕێگای ھاتنە خوارەوەی میزدا دێتە خوارێ ( بۆری میز ) بۆ ناو میزەڵدان ئەگەر لە ڕێگا ئەم بەردە لە شوێنێکدا گیرا ئازارێکی زۆر دروست دەبێت و لەم حاڵەتەدا دەرمانی ئارام کەرەوەی زۆر بەھێز بەکاردەھێنرێت ، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەردەکە ئەوەندە گەورەبێت کە نەتوانرێت لەبۆری میزەوە بێتە دەرێ پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و دەربھێنرێ
لەکاتی ئێستادا ئامێرێک بەناوی lithography بۆ شکاندنی بەردی گورچیلە بەھۆی شەپۆلێکی بەرزەوە بەکاردەھێنرێت لە کوردستاندا.
ئێستا زۆربەی نەخۆشەکان لە شاری سلێمانی بە نازوور چارەسەریان بۆ دەکرێت و ئامێری پێشکەوتوومان ھەیە.
2726 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
1