پیتی  م
مایەسیری ٢
ھۆکارەکان‌و چارەسەر

مایەسیری (hemorrhoid) بەشێکە لەپێکھاتەی کۆم‌و یارمەتی داخستنی کۆم دەدات لە کاتی ئاسایدا.

خوێن کە ھەڵگری ئۆکسجین و خوراکە لە رێگەی خوێنبەرەوە دەگاتە کۆم‌و، لەرێگەی خوێن ھێنەرەوە دەگەرێتەوە بۆ دڵ، ئەگەر بەربەستێک دروست بێت بۆ خوێن ھێنەرەکان لەکۆما بۆ گەرانەوەیان بۆ دڵ، ئەوا پەستان لەسەر خوێن ھێنەرەکانی کۆم دروست دەبێت و دەبێتە ھۆی گەورەبوون‌و ئاوسان‌و پێچاوپێچی خوێن ھێنەرەکان لەناوچەی کۆمدا کە پێی ئەوترێ مایەسیری(hemorrhoid).

٥% ئەو کەسانەی سەرو ٥٠ ساڵن توش دەبن کە لەمەشدا ‌بەس ٥% ئەگەنە حاڵەتی زۆر خراپ‌و لەژێر ٢٠ ساڵیدا زۆر کەم دەبینرێت.‌

ھۆکار:

بەربڵاوترین ھۆکار قەبزی و سکچونی درێژ خایەن و نق کردنە((straining لەکاتی دانیشتن لە ئاودەست .

ئەمانە سێ ھۆکاری سەرەکین بۆ پەستان خستنە سەر ناوسک‌و بەربەست دروست کرن لەگەڕانەوەی خوێنی ناو کۆم.

ھەروەھا سک پری‌و ھەڵگرتنی شتی قورسیش بەھەمان شێوە ھۆکارن بۆ د‌روست بوونی مایەسیری، ھەر ھۆکارێکی تریش کە دەبێتە ھۆی بەر بست لەگەرانەوەی خوێن دەبێتە ھۆی قڵەوی‌و زیادبوونی چەوری ناو سک.

ھۆکارێکی تری نەخۆشییەکە جگەرەیە. ھەندێ کاتیش ھۆکارەکەی دیار نییە.

بۆ ماوەیی دەوری نییە لەمایەسیرییدا بەڵام دەتوانێ لەخێزانێکا چەندکەسێک وابێت بەھۆی نزیکی‌و لەیەکەچونی خواردنیان لەگەڵ یەکترییدا.

-

نیشانەکانی:

٩٠%-%٩٥ ما‌یەسیری بێ نیشانەن،یەکێک لەنیشانە دیارەکانی مایەسیری خوێن بەربوونی بێ ئازارە لەگەڵ ھاتنەدەرەوەی کۆم(protrusion).

دوو جۆر مایەسیری ھەیە، مایە سیری ناوەوەو مایەسیری دەرەوە، نیشانەکانی مایەسیری ناوەوە و دەرەوە جیاوازە.‌

بەربلاوترین مایەسیری ناوەوە نیشانەکەی بەربوونی خوێن روون‌و بێ ئازارە. ھەست کردن بە بە تاڵ نەبوونەوەی ڕیخۆڵەو نەکردنی پیسایی بە تەواوی. لیتە لەدەوری کۆم‌و گەورە بوونی کیسەکانی ‌دەوری کۆم کە بەھۆی نق straining کردنەوە دروست دەبێت .

نیشانەکانی مایەسیری دەرەوە درووست بوونی کیسەی شکڵ فاسۆلیا یا نۆک لەدوری کۆم‌و ھەندێ کاتیش ئەتەقن‌و دەبنە ھۆی دەرچونی خوێنی روون. دەبێ ئاگادار بیت لەمایەسیرییدا خوێنی خوین ھێنەرەکان(خوێنی پیس) بەر‌نابێت و تەنھا خوێنێکی روون و ئاڵە، ئەگەر خوێنی خوێن ھێنەرەکان((MELEMAبێت ئەبێت بۆ ھۆکاریتر بگەڕێیت.

مەیینی خوێن لە مایەسیری دەرەوەدا ئەبێتە ھۆی ئازارو ئاوسانی زۆر.

تێبینییەکی گرنگ ھەیە، ئەویش مایەسیری شێرپەنجەی ریخۆڵە نییە، ھەروەھا چونکە تەمەنی شێر پەنجەی ریخۆڵە سەروو ٤٠ ساڵە وە نیشانەی ھەردووکیان خوێن بەربوونە دەبێت لەدوای ٤٠ ساڵ پشکنینی تایبەت بکرێت.

مایە سیرییە گەورەکان ئەبیە ھۆی دەرکردنی بەڵغەم لە دەوریی خۆیان کە ئەبنە ھۆی وروژاندنی پێستی کۆم و خورین، کە بەھۆی ئاوەوە ئارام ئەبێتەوە، نابێت سابوون و شامپۆ بتادین ....بەکار بھێنیت بۆ کۆم چونکە دەبنە ھۆی حەساسییەت و خورینی زۆرتر.

-

مایە سیری دابەش ئەکرێت بۆ چوار پلە جۆر:

جۆری پلە ١: خوێن ھێنەرەکان گەورە ئەبن بەلام لەمەخرەجەکان نایەنە دەر. تەنیا نیشانەکەی خوێن بەربوونە.

جۆری پلە٢: خوێن ھێنەرەکان گەورە دەبن و لەکاتی کردنی پیساییدا لە کۆم دێنە دەر، لەدواییدا ئەگەڕێنەوە بۆ ناو کۆم.

جۆری پلە٣: کیسەکانی مایەسیری لەکاتی دانیشتنا دێنە دەر بەڵام خۆیان ناگەرێنەوە ناو کۆم، ئەبێت بەدەست بیگەرێنیتەوە.

جۆری پلە٤:کیسەکانی مایەسیری بەدەستیش ناگەرێنەوە ناو کۆم و ھەمیشە لە دەرەن.

-

چارەسەر:

لە مایەسیری پلە ١ دا کە تەنھا نیشانەکانی خوێن بەربوونە لەکاتی پیسایی کردنداو لە جۆری ٢ پێویست بەنەشتەرگەری ناکات‌و تەنھا بەگۆرینی خواردن بۆ ئەو خواردنانەی بەھرەمەندن لەریشال‌و فایبەرو دوور کەوتنەوە لەپەستان خستنە سەر کۆم و نق STRAINING کردن‌و ھەروەھا دانیشتن لە ئاوی گەرما بە پلەی ٣٧-٤٠ بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک، دەتوانێ چارەسەر بێت لە ماوەی چەن رۆژێکدا.

رۆژانە نزیک ١٠٠ بۆ ١٥٠ گرام ریشال بخۆن لەرێگەی سەوزەو میوەو زەلاتەی تازەوە. زۆری ریشال و فایبەر قەبزی کەم دەکاتەوەو دەبێتە رێگە گرتن لەپەستان خستنە سەر کۆم‌و ناھێلێت رەگە کێشراوەکان گەورە بن‌و وردە وردە کۆ ئەبنەوەو بچوک دەبنەوە. ھەندێ کات مایەسیری بەھۆی سکچونەوە دروست دەبێت. کە دەبێت سکچونەکە چارەسەر بکرێت.

رۆژانە پیویستە ٣جار دانیشیت لە ناو تەشتێک ئاوی گەرم(٤٠-٣٧)پلەو ھەرجارەی بۆ ماوەی ٢٠ خولەک دەبێتە ھۆی ئەوی پەستانی ناو کیسەکان ھێور ببێتەوە.

ھەروەھا ‌مەڵحەمی ھیدرۆکۆرتیزۆنیش یارمەتی دەرە بۆ کەم کردنەوەی خورین‌و ئیلتیھاباتی کۆم.

ھەندێ کات لەجۆری پلە ٣-٤ دا کیسەکانی مایەسیری لەدەرەوە بە لاستیکێک ئەبەسرێن کە دوای ١٠ رۆژ وشک ئەبنەوەو ئەکەون ،ھەندێ کات ئەبنە ھۆی ئازارێکی زۆر وە ھەندێ جاریش دەبنە رێگر لە میز کردن،وە ھەندێ کەتیش دوای کەوتن ئەبنە خوێن بەربوونی شوێنەکایان.

-

چارەسەر بە لیزەر:

مایەسیری بچوک لە ڕێگەی لیزەرەوە دەرمان ئەکرێت بەڵام مایەسیری گەورە و ئەوانەی کە دێنە دەر لە رێگەی لیزەرەوە چارە سەر ناکرێن.

-

نەشتەرگەری:

نەشتەرگەری بۆ جۆری پلە ٣-٤ بەکار دێت. کە ئەتوانێ لە رێگەی نیو بنج یا بنجی عام بکرێت، لەنیو بنج ‌ بۆ کاریگەری زۆرتر دەرمانی جۆری مارکائین بە کاردێنن. دەتوانرێ برینەکە بەکراوەیی بەجێ بھێلرێت، دەشتوانرێ بەبەکارھێنانی تەقەڵ بدورێتەوە، کە ئەم تەقەڵانە خۆیان ئەبنەوە بە گۆشت.

چاودێری دوای نەشتەرگەری:

دوای نەشتەرگەری مایەسیری دەبێت ئاگاداری خوێن بەربوون بیت، خوێن بەربوونی کەم تا چەند رۆژ ئاساییە .

دەبێت بۆ کەم کردنەوەی ئازار ئازار شکێن بەکار بێنیت لەگەڵ دانیشتن لا ئاوی گەرم وە خواردنی سەوزەوات بۆ کەم کردنەوەی قەبزی.

بەکارھێنانی چەن خاڵێک دوای نەشتەرگەری:

1- خواردنی پر ریشال و فایبەر

2- پەستان نەخستنە سەرکۆم بە ھیچ شێوەیەک

3- بەکار ھێنانی ئازارشکێن و ئانتی بوتیک

4- رۆژی ٣ جار لە ئاوی گەرما دانیشتن

5- ئاو زۆر خواردن

6- نەخواردنی ماسی و ھێڵکە کە ئەبنە ھۆی قەبزی

7- ھەڵنەگرتنی شتی قورس
5542 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
1