پیتی  غ
غودەی سام -پەریزادە
لە نوسینی/ د. سۆران محمد غریب
(زیادبوونی ھۆڕمۆنی کوێرەڕژێنی پەریزادە)

بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەو ھۆڕمۆنانەی ئەم رژێنە دروستی دەکات و دەیڕێژێتە ناو خوێنەوە. کوێرەڕژێنی پەریزادە کوێرە ڕژێنێکە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل و ھۆڕمۆنی پایرۆکسین دروست دەکات و دەیڕێژێتە خوێنەوە دەبێتە ھۆی رێکخستنی زیندە چالاکییەکانی لەش، زیادبوون و کەمبوونی ئەم ھۆڕمۆنە دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی چەند

نیشانەیەک لە ھەموو کۆئەندامەکانی لەش و تێکچوونی فرمان و زیندەچالاکییەکانی لەش.
-
ھۆکارەکان
چەند ھۆکارێک ھەیە بۆ دروستبوونی/ نەخۆشی گرەیڤز (گەورەبوونی ھەموو رژێنەکە) باوترین ھۆکاری ئەم رژێنەیە، گرێ گرێ بوونی رژێنەکە، بوونی یەک گرێ لە رژێنەکەدا. ئەم گرێیە سەربەخۆ کاردەکات و ھۆرمۆن دروستی دەکات و دەڕێژێت، ھەوکردنی رژێنەکە بەھۆی ڤایرۆسەوە، بەکارھێنانی دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشی تر، بوونی چەند نەخۆشیەکی تر لە لەشدا کە کاریگەری ھەبێت لەسەر رژێنەکە یان ببێتە ھۆی دروستکردنی ھۆرمۆنەکە وەک شێرپەنجەی رژێنەکە).
-
نیشانەکانی رژێنەکە
ئەم رژێنە نیشانەی زۆرە و دابەش دەبن بەسەر (نیشانە زۆرباوەکان) و (نیشانە کەم باوەکان)، ھەروەھا مەرج نیە ھەموو نەخۆشێک ھەموو نیشانەکانی ھەبێت، ھەروەھا مەرجیش نیە رژێنەکە گەورەبێت، سەرەتا تیشک تەنھا دەخەینە سەر نیشانە زۆر باوەکان ئەوانیش (کەمبوونەوەی کێشی نەخۆشەکە سەرەڕای بوونی ئیشتیھای خواردن، ھەستکردن بە گەرما، دڵەکوتێ، ھەناسە تووندی، شڵەژاوی و دڵە راوکێ، شەکەتی، ئارەقکردنەوەی نائاسایی، دەست لەرزین، سوربوونەوەی لەپی دەست، زەق بوون و دەرپڕینی چاو).
نیشانە کەم باوەکان/ بریتین لە نەرمی و پووکانەوەی ئێسک. لەوانەیە ببێتە ھۆی شکاوی یان کەمبونەوەی باڵ، سکچوون، سنگەکووتێ، بێھێزی ماسوولکەکان، بوونی خوورانی لەش، رووتانەوەی قژ، کەمبوونەوە یان نەمانی سووڕی مانگانە لە مێینەدا، مناڵ نەبوون، لەبارچوونی کتووپڕی مناڵ، کەمبوونەوە و نەمانی ئارەزووی جنسی، زیادبوونی لیک)، بەڵام مەرج نییە ھەموو نەخۆشێک ھەموو نیشانەکانی ھەبێت.
-
چارەسەر
چارەسەری ئەم نەخۆشیە بەپێی تەمەن و بوونی دووگیانی و قۆناغی نەخۆشییەکە یان سەرھەڵدانەوەی نەخۆشییەکە جۆری چارەسەرەکە دیاری دەکرێت.
١- بەکارھێنانی دەرمان/ دەرمان بەشێوەی حەب بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە تەمەنیان لە (٤٠) ساڵ کەمترە، یان بۆ یەکەمجار نەخۆشییەکەیان دیاریکراوە. و پێویستە بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشکدابێت بۆ ماوەی (١٢ – ١٨) مانگ.
٢- نەشتەرگەری/ بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە رژێنەکە زۆر گەورەبووە کاریگەری لەسەر ھەناسە ھەیە یان لەبەر جوانکاری، یان بە دەرمان چارەسەر نابێت، یاخود ھەڵدانەوەی نەخۆشییەکە پاش چاکبوونی بە دەرمان.
٣- یۆدی تیشکدەر/ بۆ ئەو نەخۆشانە ئەنجام دەدرێت کە تەمەنیان لە (٤٠) ساڵ زیاترە، سەرھەڵدانەوەی نەخۆشییەکە پاش نەشتەرگەری لەھەر تەمەنێکدا بێت، یان ئەگەر نەخۆشییەکی تری قورسی لەگەڵدا ھەبێت.
4440 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1