پیتی  ش
شێرپه‌نجه‌
شێرپەنجە
شێرپەنجە نەخۆشیەکی کوشندەیە کە ساڵانە چەندەھا کەس بەھۆیەوە دووچاری مەرگ دەبن لە سەرانسەری جیھاندا , تا ئێستا ھۆکاری سەرەکی نەزانراوە.
ئەم نەخۆشیە لە ساڵی ١٨٣٨ دۆزرایەوە.
زیاتر لە ١٠٠ جۆری شێرپەنجە ھەیە
٧٠%ی حاڵە تە کانی شێرپە نجە لە وڵاتانە دایە کە دە خلیان مامناوە ند یاخود نزمە .

-
تێبینی :
شێرپەنجە، نەخۆشیەکی باوە زۆربەمان بیستومانە کە بێ چارەسەرە،‌ ھەرچەندە زۆر لە زاناکان و پزیشکە پسپۆڕەکان ھەوڵ و توانای خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی، بەڵام تائێستا چارەسەرێکی ھەمیشەیی نەدۆزراوەتەوە جگە لە ھەندێ چارەسەری کاتی نەبێت،‌ کە لەماوەیەکی کورتدا لە دوای توشبون بەم نەخۆشیە دەبێتە ھۆی گیان لە دەستدانی نەخۆشەکە.
ئەو شوێنانەی یاخود ئەو ئەندامانەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن لە لەشی مرۆڤدا:
یەکەم: قوڕگ بۆڕی ھەوا
دوەم: سییەکان کە پاڵاوگەیەکی سەرەکیە لە نێوان ئۆکسجین و خوێن دا
سێیەم: کۆ ئەندامی ھەرس وەک سورێنچک و گەدە و ریخۆڵە و بەشەکانی ریخۆڵە وەک دوانزە گرێ و کۆڵۆن
چوارەم: شێرپەنجەی خوێن کە بەھۆی نەمانی بەرگرییەکانی خوێنەوەیە
پێنجەم: گورچیلەکان
شەشەم: شێرپەنجەی پێست
حەوتەم: شێرپەنجەی دەم و لێو

تێبینی :

ئە وپێنج جۆرە یان کە زۆرتر بڵاوو ناسراون و توشی پیاوان دە بن بریتین لە :
- شێرپە نجە ی سیە کان
- شێرپە نجە ی گە دە
- شێرپە نجە ی جگە ر
- شێرپە نجە ی قۆلۆن و رێکە
- شێرپە نجە ی سورێنچک

ئەوپێنج جۆرە یان کە زۆرتر بڵاوو ناسراون و توشی زیان دە بن بریتین لە :
- شێرپە نجە ی مە مک
- شێرپە نجە ی سیە کان
- شێر پە نجە ی گە دە
-شێرپە نجە ی قۆلۆنو رێکە
- شێرپە نجە ی ملی رە حم

-

جگە رە کێشان لە گە ورترین ھۆکارە کانی توش بونە بە شێر پە نجە.

پێنجیە کی حا لە تە کانی شێرپە نجە ھۆکارە کانی نە خۆ شییە درێژ خایە نە ،وە ک ئە و ڤایرۆسە ی دە بێتە ھۆی توشبوون بە شێرپە نجە ی ملی رە حم و ڤایرۆسی ھە وکردنی جگە ر کە دە بێتە ھۆی شێرپە نجە ی جگە ر.

سێ یە کی حاڵە تە کانی شێرپە نجە دە کرێت چارە سە ر بکرێن ئە گە ر ھاتوو لە قۆناغێکی زوودا دۆزرانە وە و بە شێوە یە کی گونجاو چار‌سە ر کران.

دە کرێ ئازاری ھە مو نە خۆشە کان ھێواش بکرێتە وە لە رێی جێبە جێ کردنی ئە و زانیاریان ی ئێستا ھە ن لە بواری چاودێری نە رمو نیان و کە م کردنە وە ی ئازارە وە .

دە کری لە ٤٠% ی حاڵە تە کانی شێرپە نجە خۆ بپارێزین لە رێی خۆپاراستن لە جگە رە کێشان و ، گرتنە بە ری سیستمێکی خۆراکی تە ندروست و ،مومارە سە ی چالاکی جە ستە و،دوور کە وتنە وە لە و نە خۆشیانە ی دە بنە ھۆی شێرپە نجە
زانیاری ژمارەیی:
ساڵانە ١٢ ملێۆن کەس دووچاری شێرپەنجە دەبن و ٦ ملێۆن کەس ساڵانە بەھۆی ئەم نەخۆشیەوە دەمرن .
لەساڵی ٢٠٠٥دا ٧.٦ملیۆن کە س لە جیھاندا بە ھۆی شێرپە نجە وە مردوون ، کە دە کاتە ١٣% ی ھە مو مردنە کان، کە ٥٨ ملیۆن کە س بوون لە و ساڵە دا .
لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەھەر ٥ کەسێک کەسێکیان توووشی شێرپەنجە دەبێت.
لە کوردستان ٤٠٠٠ حاڵەت دەستنیشان کراوە.

-

شێرپەنجە چیە؟
تێبینی/
بەشێوەیەکی ئاسایی ھەموو خانەیەکی لەش دوای تەواوبوونی تەمەنی خۆی تێک دەشکێت و دەفەوتێت و خانەیەکی نوێ جێی دەگرێتەوە .
بەڵام لەو کەسانەی کە دووچاری شێرپەنجە دەبن پرۆسەکە بەم شێوەیەی لێ دێت:
بەھەندێ ھۆکاری یاریدەدەر کەکار لە ناوەرۆکی پێکھاتەی خانە دەکەن , ھەندێ خانە بێ ئەوەی پێویست بن زۆر دەبن , بە ناڕێکی زۆردەبن , خانەیەک دروست دەبێت کە لە شێوە و فرمان لە خانەی ئاسایی جیاوازە, بەم شێوەیە کۆمەلێک خانە دروست دەبن بەخێرایی و بە ناڕێکی گەشە دەکەن و گرێ دروست دەکەن .
ئەم پرۆسەی دروست بووونی گرێیە دەتوانێن لە ھەموو شوێنێکی لەشدا ڕووبدات .واتە دەتوانێت لەھەر ئەندامێکی لەشدا ڕووبدات.
ئەم خانە شێرپەنجەییانە سیفەتێکی نەخوازراویان ھەیە ئەویش ئەوەیە کە تێک ناشکێن و نافەوتێن و بڵاو دەبنەوە بەناو خانە ئاسییەکانی ترودەبنە کۆسپ لەبەردەم ئیشی خانەکانی تر .
ئەم خانە شێرپەنجەییانە دەتوانن لەڕێی خوێن یان لیمفەوە بگوێزربَنەوە بۆ ھەموو بەشکانی لەش و بەلەشدا بڵاو ببنەوە بەڵام ئەم بڵاو بونەوەیە ووردە ووردە بە قۆناغ ڕوودەدات.

-

شێرپەنجە دووجۆری ھەیە:
١- benign:
جۆری سەلامەت یان خاوێن:
ئەم جۆرەیان شێرپەنجە نیە ,
مەترسی نیە لەسەر ژیان ,
دەتوانرێت ئەم گرێیە بە نەشتەرگەری لاببرێت و ئەگەری سەرھەڵدانەوەی نییە ,
ئەم جۆرە گرێیە بڵاو نابێتەوە بۆ شانەکانی دەوروبەر,
وە بڵاو نابێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش .

-

٢- malignant cancer :
جۆری گرێی پیس( شێرپەنجە):
لەوانەیە مەترسی لەسەر ژیان ھەبێت .
دەتوانرێت ئەم گرێیە بە نەشتەرگەری لاببرێت بەڵام ئەگەری سەرھەڵدانەوەی ھەیە.
ئەم جۆرە گرێیە بڵاو دەبێتەوە بۆ شانەکانی دەوروبەر .
بڵاو دەبێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش وەک جگەر,گورچیلەکان,مێشک ,ئێسک ...... ھتد

خانە شێرپەنجەییەکان دەتوانن بڵاوببنەوە بەتێکشکاندنی خانە شێرپەنجە سەرەتاییەکە و دەتوانن بچنە بۆری خوێن و بۆری لیمفەوە و بەھۆی ئەم بۆریانەوە توانایان ھەیە بڵاوبنەوە بۆ ھەموو شانەکانی لەش.
خانە شێرپەنجەییەکان دەتوانرێت لە خانە لیمفیەکانی نزیک شوێنی توووشبوونەکە ھەستی پێبکرێت , وە خانەی شێرپەنجەییەکان دەتوانێت بلکێت بەخانە وشانەکانی ترەوە و لەشوێنەکانی تری لەشدا گرێ دروست بکات و ئەو شانانە تێک بشکێنێت .

-

Metastasis:
بریتی یە لە پڕۆسەی بڵاوبونەوەی خانەی شێرپەنجەیی لە شوێنە سەرەتاییەکەی خۆیەوە بۆ شوێنەکانی تر لەلەشتدا.

تا ئێستا پزیشکەکان نەیانتونیوە ھۆکاری ڕاستەقینەی شێرپەنجە دیاری بکەن ,وە نەیانسەلماندووە بۆچی ھەندێک کەس تووشی شێرپەنجە دەبن و ھەندێکی تریان تووش نابن .
شێرپەنجە نەخۆشیەکی گواستراوە(ساری) نیە , واتە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ناگوێزرێتەوە.
پزیشکەکان سەلماندوویانە کە ئەوکەسانەی ھەندێک ھۆکاری مەترسیداریان ھەیە زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن وەک لە کەسانی تر .
ھەندێک لەو ھۆکارانە دەتوانرێت خۆمانی لێ بپارێزین وەک خواردنەوەی ئەلکھول .
بەڵام ھەندێکی ترلەوھۆکارانە نا توانرێت خۆمانی لێ بپارێزین وەک بوونی حاڵەتی شێرپەنجە لە خێزانەکەیدا ( بۆماوەیی ).

-

جۆرەکانی شێرپەنجە :
١- ئەو جۆرەی شێرپەنجە کەتوشی ناوپۆشی لەش دەبێت وەک سیەکان , , مەمک ,سورێنچک ,گەدە , رێخۆڵە پێی دەڵێن : کارسینۆما
٢- ئەو جۆرەی شێرپەنجە کەتوشی ئێسک و ماسولکە و بەستەرەکان دەبێت پێی دەڵێن :سەرکۆما
٣- ئەو جۆرەی شێرپەنجە کەتوشی کۆئەندامی لیمف و سیستەمی بەرگری لەش دەبێت پێی دەڵێن : لیمفۆما
٤- ئەو جۆرەی شێرپەنجە کەتوشی کۆئەندامی خوێن و مۆخی ئێسک دەبێت پێی دەڵێن : لیوکیمیا
٥- ئەو جۆرەی شێرپەنجە کەتوشی ڕژێنەکان دەبێت وەک ڕژێنی غودە و ڕژێنی سەر گورچیلە دەبێت پێی دەڵێن :ئەدینۆما

١-تەمەن :ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا.زۆربەی ئەو کەسانەی دەست نیشان دەکرێت کە شێرپەنجەیان ھەیە تەمەنیان لەسەرووی ٤٥ ساڵەوەیە. چونکە چەندین ساڵی دەوێت بۆ درووست بوونی . بەڵام ئەمە مانای ئەوەنیە کەلەتەمەنی گەنجیدا ڕوونادات , ھیچ تەمەنێک بەدەرنیە لە تووش بوون بە شێرپەنجە .

٢- بوونی شێرپەنجە لە مێژووی خێزانەکەیدا:
ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاترە لەوکەسەی دایکی یا باوکی یا پووری یا نەنکی یا باپیری شێرپەنجە ی ھەبێت
٣-ڕەچەڵەک :
لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێژەی تووشبوون بە ھەندێک جۆری شێرپەنجە لە سپی پێستەکاندا زیاترە وەک لە ڕەش پێستەکان
٤- قەڵەوی و خواردنی ناتەندروست:
ئەو کەسانەی قەڵەون و ناجوڵێن یان ئەوکەسانی خواردنی چەور و خواردنی لە قوتونراو زۆر دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە
٥- نەکردنی وەرزش : ئەو کەسانەی کە وەرزش ناکەن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە وەرزش دەکەن.
٦- ئەلکھول و جگەرە کێشان: ئەو کەسانەی کە مەشروب زۆر دەخۆنەوەو جگەرەدەکێشن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە مەشروب ناخۆنەوە و جگەرە ناکێشن .
٧- ئەو کەسانەی بەرکەوتنی زۆریان بۆتیشکی خۆر ھەیە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە .
٨- ئەو کەسانەی بەرکەوتنی زۆریان بۆ ھەندێ مادەی وەک بەنزین و ئەسبیستۆز و مادەی تیشکدەر ھەیە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە

-

تێبینی:

بوونی ئەم ھۆکارانە مانای ئەوەنییە کە ئەو کەسە بە مسۆگەری تووشی شێرپەنجە دەبێ, بەڵام ئەگەری تووشبوونیان لە کەسانی تر زیاترە کە ئەم ھۆکارانەیان نییە . لەوانەیە کەس ھەبێت ئەم ھۆکارانەشی تیایە و ھەرگیز تووشی شێرپەنجە نابێت .

نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە
خانەی شێرپەنجەیی ھەروەکو ھەرخانەیەکی تری ئاسایی دەتوانێت ھاتوچۆ بکات بە ھەموو شانە و خانەکانی لەشدا.نیشانەکانی نەخۆشیەکە پەیوەندی ھەیە بە ژمارەی ئەو خانە شێرپەنجەییانەوە .
ئەوکەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان ھەیە لەوانەیە ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشیەکەیان تێدا دەرنەکەوێت بەڵام پزیشکەکە لەکاتی پشکنینی ڕۆتینی دەیدۆزێتەوە.
بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشی شێرپەنجە عادەتەن دەچن بۆلای پزیشک لەبەرئەوەی ھەست بەنەخۆشی دەکەن :
نەخۆشەکە ئەم نیشانانەی دەبێت / سەریەشە ,ڕشانەوە ,توانای ماسولکەکانی لەدەست دەدات
ھەروەھا شێرپەنجە کاردەکاتە سەر ئەندامەکانی تری وەک / کۆئەندامی ھەرس , گورچیلەکان , کۆئەندامی ھەناسە , دڵ.

-

لەبڵاوترین نیشانەکانی شێرپەنجە بریتیە لە/
١-ئاوسان و گەورەبوونی لیمفە خانەکان بەتایبەتی لە مل و بنباڵ بێ بوونی ئازار .
٢-بوونی تا و ئارەقکردەنەوە لەشەودا .
٣-زوو زوو تووشی ئیلتیھابات ( سۆ) دەبن .
٤-ھەست کردن بە ھیلاکی و لاوازی .
٥-خوێن بەربوون بەئاسانی وەک خوێن بەربوون لە پووک ,دەرکوتنی پەڵەی سوور لەژێر پێست .
٦- ئازار و نارەحەتی و ئاوسان لە ناو سک ( ئاوسانی سپڵ و جگەر)
٧- دابەزینی لە پڕی کێشی لەش بێ بوونی ھۆکارێکی دیاریکراو .
٨-بوونی ئازار لە ئێسک وجومگەکانی لەشدا .
٩- گۆرانکاری لە ڕیخۆڵە و میزەڵان وەکو : میزی خوێناوی , بونی خوێن لە پیسایی , قەبزی , سکچوون , ئازار لەکاتی میزکردن .
١٠-کۆکەی نائاسایی گۆرانی دەنگی کۆکەکە یا بونی خوێن لە کۆکەدا یان تەنگەنەفەسی .
١١- ناڕەحەتی لە کاتی قوتانی خواردندا یان بوونی خوێن لە ڕشانەوەدا یان دڵ تێکەڵاتن.
١٢- دابەزینی بەرگری لەش

تێبینی / ئەم نیشانانەی باسمان کردن مەرج نییە تەنھا لەشێرپەنجەدا ھەبن بەڵکولەچەندین نەخۆشی تری لەشدا ڕوودەدەن , تەنھا پزیشک دەتوانێت دڵنیات بکات .

دەست نیشان کردنی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن/
ھەندێک جار پزیشک نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن لەکاتی پشکنینی ڕۆتین بۆ نەخۆشەکە دەیدۆزێتەوە.
ھەرکاتێک نەخۆش ھەستی کرد یەکێک لەو نیشانانەی سەرەوەی تێدایە ئەوا پێویست بە زووترین کات سەردانی پزیشکی تایبەت بکات بۆ دڵنیابوون .

-

ڕێگاکانی دەست نیشان کردنی نەخۆشی شێرپەنجە
١- پشکنینی خۆیی:
بۆ نمونە پشکنینی خۆیی بۆ بونی گرێی مەمک :
لەکاتی پشکنینی مەمکتدا ھەردوو دەستت لە پشتی ملت دەگریت دەگەڕێیت بۆ بوونی ھەر گرێیەکی بچووکی وەک دەنکە فا سۆلیایەک ,وە پشکنینی پێستی مەمک بۆ تێبینی کردنی بوونی جیاوازی لە شێوەو قەبارەی مەمکەکانت .ھەروەھا تێبینی کردنی سور ھەڵگەڕان و گۆڕانی پێست و بەقوڵاچوونی گۆی مەمک, گۆی مەمکت دەگوشێت بزانێت ھیچ شلەیەکی یا جەراعەتێکی لێدێتە دەرێ.
ھەروەھا لیمفەکانی ژێر باڵت دەپشکنییت بۆ بوونی ھەرگرێ و ئاوساویەک لە ژێر باڵدا .
ئەم کردارە بۆ ھەریەک لە مەمکەکان بە جیا دەکرێت .

٢-پشکنینی سەرەتایی/
physical examination

لەم پشکنینەدا پزیشکەکە دەگەڕێت بەدوای گەورەبوونی لیمفەکان و سپڵ و جگەر .

٣- پشکنینی خوێن /
blood tests

complete blood count ( CBC ):
بۆ زانینی ژمارەی خرۆکە سپیەکان, خرۆکە سوورەکان , پەرەکانی خوێن .
لە شێرپەنجەدا ژمارەی خرۆکە سپیەکان زۆر زۆر زیاد دەکات بەڵام ژمارەی خرۆکە سوورەکان و پەرەکانی خوێن کەم دەکات .
یان ( ئی ئێس ئاڕ ) زۆر بەرز دەبێتەوە .
٤- گرتنی تیشکی /
X ray یان MRI یان CT scanیان سۆنەر
بە گوێرەی شوێنی تووشبونەکە لەلەشدا

٥- بایۆپسی /
Biopsy

بایۆپسی / بریتییە لەوەرگرتنی پارچەیەک لەلەشی زیندوو بۆ دیاریکردنی جۆری نەخۆشی.

لەم تێستەدا پزیشکەکە پارچەیەک شانە لە شوێنی شێرپەنجەکە وەردەگرێت ( بەنجی مەوزوعی بۆ ئەو ناوچەیە دەکرێت کە پارچەکەی لێوەردەگرین بۆ ئەوەی ئازاری نەبێت ) پاشان پارچەکە دەنێرین بۆ پزیشکی شانەزان (پاسۆلۆجیست) بۆ دیاریکردنی جۆری شێرپەنجەکە . ( ئەم ڕێگەیە ڕێگەیەکە زۆر دەقیقە لە دیاریکردن شێرپەنجە و قۆناغەکەی )

-

تێبینی:

دیاری کردن و دەست نیشانکردنی شێرپەنجە کاری یەک پسپۆڕ نییە بەڵکو کاری کۆمەڵێک پسپۆڕە وەک(پسپۆڕی تیشک و سۆنۆگراف, پسپۆڕی نەشتەرگەری,پسپۆری نەخۆشیزانی , پسپۆڕی جوانکاری , پسپۆڕی دەروونی )

-

قۆناغەکانی شێرپەنجە :
١-قۆناغی سفر
٢-قۆناغی ١
٣- قۆناغی ٢
٤- قۆناغی ٣
٥-قۆناغی٤

-

چارەسەری شێرپەنجە:

چارەسەری شێرپەنجە بەگوێرەی قۆناغی شێرپەنجەکەو جۆرەکەی دەگۆڕێت ھەروەھا بە گوێرەی تەمەنی نەخۆشەکە و بوونی خانەی شێرپەنجە لە شلەی CSF
مەرج نییە کە جۆرێک چارەسەر بۆ کەسێک باشبێت ئیتر بۆ کەسێکی تریش باش بێت , واتە جۆری چارەسەرەکە بەگوێرەی جۆری شێرپەنجەکە دەگۆڕێت , ئەم جۆرە چارەسەرانەمان ھەیە :
١-نەشتەرگەری
٢- چارەسەری بەتیشک .
٣- چارەسەری کیمیاوی .
٤- چارەسەر بایۆلۆجی و ھۆرمۆنی .
٥- زەرعی ( چاندنی ) مۆخ .
تێبینی :
لەوانەیە کەسی تووش بوو یەکێک یان زیاتر لەو چارەسەرانەی بۆ بکرێت.
چارەسەر بە نەشتەرگەری و تیشک شێرپەنجەکە لادەبات لەشوێنی خۆی .
بەڵام چارەسەر بە کیمیاوی و ھۆرمۆن بەھۆی دەرمانەوەیە کە دەکرێتە ناو سوڕی خوێنەوە و بەو شێوەیە چارەسەری شێرپەنجەکە دەکات.

تێبینی:
چارەسەرکردنی شێرپەنجە کاری یەک پسپۆڕ نییە بەڵکو کاری کۆمەڵێک پسپۆڕە وەک(پسپۆڕی شێرپەنجە , پسپۆڕی چارەسەری تیشک, پسپۆڕی نەشتەرگەری , پسپۆڕی دەروونی )

تێبینی: لەکاتی چارەسەری کیمیاویدا نەخۆشەکە پێویستی بە چارەسەری یارمەتیدەر ( ئازار شکێن و ئەنتیبایۆتیک ) ھەیە و پێی دەدرێت.
چارەسەری شێرپەنجە بەگوێرەی قۆناغی شێرپەنجەکەو جۆرەکەی دەگۆڕێت .
مەرج نییە کە جۆرێک چارەسەر بۆ کەسێک باشبێت ئیتر بۆ کەسێکی تریش باش بێت , واتە جۆری چارەسەرەکە بەگوێرەی جۆری شێرپەنجەکە دەگۆڕێت

-

خۆپاراستن لە شێرپەنجە :
١-ڕۆژانە سەوزەو میوە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک بخۆ
٢-خوارنی تازە بخۆ , دووربکەوە لە خواردنی قتو بەند و گۆشتی سور
٣-گرنگی بە وەرزش کردن بدە و لە ھەفتەیەکدا ٣ ڕۆژ وەرزش بکە ,باشترین ڕاھێنانیش بە پێ بڕۆ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەڕۆژێکدا
٤-قەڵەوی و شڵەژانی دەروونی ھۆکارن بۆ تووشبوون بەشێرپەنجە
٥-دوورکەوە لە مادە ھۆشبەرەکان و خواردنەوە کحولیەکان چونکە ھۆکارێکە بۆ تووشبوون بەشێرپەنجە
٦-جگەرە مەکێشەو لەلای ئەو کەسەش دامەنیشە کە جگەرە دەکێشێت .
٦- دووربکەوەرەوە لە خۆدانە بەر تیشکی ڕۆژ ی زۆر بە تایبەتی لەوەرزی گەرمدا لە نێوان ١٢ ھەتا ٤ نیوەڕۆ

تێبینی :

ھەڵەی باوی ناو خەڵک لەبارەی شێرپەنجەوە

قسەکردن لەسەر شێرپەنجە لە نێو خەڵکدا زۆر زانیاری ھەڵە و پڕ کەموکورتی لێدێتە بەرھەم و زۆر کەس بەھۆی ئەو زانیارییانەوە دووچاری کێشە دەبن.

پسپۆرانی بواری ئەو نەخۆشییە ١٠ زانیاری ھەڵەیان لەبارەی ئەو نەخۆشییەوە دەست نیشانکردووە کە پێیان وایە ھەڵەترین زانیارییە باوەکانن سەبارەت بە شێرپەنجە لە نێو خەڵکدا کە بریتین لە:
١-‌ شێرپەنجە ھەمیشە نەخۆشییەکی کوشندەیە: ھەرچەندە پێشتر ئەوە راست بوو، بەڵام پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بە تایبەت ئاشکرابوونی نەخۆشییەکە بە زوویی، دەتوانێ رادەی بکوژیی نەخۆشییەکە کەم بکاتەوە بە شێوەیەکی بەرچاو.

٢- شێرپەنجە لە باوانەوە بۆ منداڵەکانیان دەگوازرێتەوە: توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە بۆماوەیی رۆڵی ھەیە لە گواستنەوەی شێرپەنجەدا، بەڵام ئەمە رێژەیەکی کەمە و ئەوەی زیاتر کاریگەریی ھەیە لەسەر ئەوە، جگەرەکێشان و زۆر جۆری و شتی ترە.

٣- شێرپەنجە درمە: واتە لە کەسێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر وەک ئەنفلۆنزا، بەڵام ئەمە راست نییە و تەنیا دوو جۆر شێرپەنجە ھەیە ڤایرۆسەکانیان لە یەکێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ یەکێکی تر کە ئەوانیش شێرپەنجەی ھەڵئاوسانی گورچیلە و لووی حەلیمەیی کە ئەوانیش تەنیا لە رێگەی سێکس یان گواستنەوەی خوێنەوە روودەدەن.

٤- شێرپەنجە دەبێتە ھۆی ھەڵوەرینی قژ: شێرپەنجە بۆخۆی نابێتە ھۆی ھەڵوەرینی قژ، بەڵکە رێگاچارەکانی چارەسەرکردنی دەبنە ھۆی ئەو ھەڵوەرینە.
٥- تەنیا ئافرەتان تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن: ئەمە زۆر باوە، خەڵک پێیان وایە تەنیا ئافرەتان شێرپەنجەی مەمک دەگرن، بەڵکە ئەوە راست نییە و تەنیا لە ئەمەریکا ساڵانە ٤٠٠ پیاو بەھۆی ئەو جۆرەی شێرپەنجەوە دەمرن.

٦- مۆبایل شێرپەنجە لەگەڵ خۆیدا دەھێنێت: تا ئێستا ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی دانپێدانراو نەیسەلماندووە مۆبایل ھۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە بێت.

٧- دژە عارەق و موعەتەر دەبنە ھۆی شێرپەنجە: پێشتر بابەتەکانی جوانکاری مادەی بارابینی تێدابوو کە پەیوەندی ھەبوو بە سەرھەڵدانی شێرپەنجەوە، بەڵام ئێستا وانییە و لە نێو بابەتەکانی جوانکاریدا بەکارناھێنرێ.

٨- بۆیەی قژ ھۆکاری شێرپەنجەیە: پێشتر ئەوە دەگوترا کە پەیوەندی لە نێوان بۆیەکانی قژ و سەرھەڵدانی شێرپەنجەدا ھەیە، بەڵام تا ئێستا دووپاتی ئەوە نەکراوەتەوە کە ئەو بیردۆزانە راستن.
٩- دەرمان ھەیە بۆ چارەسەر، بەڵام کۆمپانیاکانی دەرمان رێگرن: ئەمە زۆر باوە لە نێو خەڵکدا، بە تایبەت ئەوانەی بە چاوی فڕوفێڵەوە تەماشای دنیا دەکەن و پێیان وایە چارەسەری شێرپەنجە ھەیە و تەنیا کۆمپانیاکان بۆ بەکوشتدانی خەڵکی زیاتر و مانەوەی نەخۆشییەکە نایانەوێ چارەسەری بدەنە خەڵک.

١٠- بیرکردنەوەی پۆزەتیڤ شێرپەنجە چارەسەر دەکات: بیرکردنەوەی پۆزەتیڤ لەو کارە گرنگانەیە کە رۆڵی گەورەی ھەیە لە چارەسەرکردنی ھەموو نەخۆشییەکدا، لەوانەیە بتوانێ رۆڵی گەورەی ھەبێت لە کاریگەریی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەدا، بەڵام بۆخۆی ناتوانێ ببێتە چارەسەر

لە کۆتاییدا بێ ھیوا مەبە نەخۆشی شێرپەنجە چارەسەری ھەیە

ئامادەکردنی:دکتۆر سۆران محمد غریب
3959 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
1