پیتی  م
شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك
مەمک چییە؟

مەمک ئەو پێکھاتەیەیە کەلەبەشی پێشەوەی سنگدایە,لەزاراوەی پزیشکیدا بە mamary gland ناودەبرێت

ووشەی mamary لە ووشەی یۆنانی mama
ەوە ھاتوە واتای گریان ,کەمنداڵ بۆ شیر دەگری

مەمک لەژمارەیەکی زۆر لەخانەی چەوری پێکھاتووە.ئەم خانانە دەکەونە ژێر کاریگەری ھۆرمۆنی ئیسترۆجین ,ھەربۆیە لەکاتی باڵغ بووندا بەھۆی کاریگەری دەردانی ھۆرمۆنی ئیسترۆجین خانە چەوریەکان دەبنە ھۆی گەورەبوونی مەمک.بەڵام لە پیاودا لەکاتی باڵغ بووندا بەھۆی کاریگەری دەردانی ھۆرمۆنی ئەندرۆجین مەمک دەپوکێتەوە چونکە ئەو خانە چەوریانە بەھۆی ھۆرمۆنی ئەندرۆجین دەپوکێنەوە.

مەمک پێک دێت لە شەبەکەیەک لق و پۆپ کەپێی دەوترێت ( لۆبیول) کە شیر بەرھەم دێنن لەژێر کاریگەری ھۆرمۆنی مێینەدا. ئەم لق و پۆپانە بە پێکھاتەیەک دەگاتە دەرەوەی مەمک پێی دەوترێت (دەکت)

لە گیانەوەرە سەرەتاییەکانی تردا مەمک تەنھا لەکاتی شیردانی بێچوودا گەورە دەبێت , دوای لە شیر بڕانەوەی کۆرپەکەی ئیتر مەمکەکە دەپوکێتەوە . بەڵام مەمک لە مرۆڤدا لەکاتی باڵخ بوونەوە کەگەورەبوو ئیتر ھەر بەگەورەیی دەمێنێتەوە .

لەکاتی سک پڕیدا مەمک گەورە دەبێت , مەمکی ئەو ئافرەتانەی کە مەمکیان بچوکە لەکاتی سک پڕیدا مەکیان بەھەمان قەبارەی مەمکی ئەو ئافرەتانە ی کە مەمکیان گەورەیە گەورە دەبێت واتە گەوربوونەکە پەیوەندە نیە بە قەبارەی مەمکەکەوە .

مەمکی ئەو ئافرەتانەی کە مەمکیان بچوکە بەھەمان بڕ شیر دروست دەکەن وەک ئەو ئافرەتانە ی کە مەمکیان گەورەیە واتە بڕی ئەو شیرەی لە مەمکدا درووست دەبێت پەیوەندی نیە بە قەبارەی مەمکەکەوە

لەساڵی ٢٠٠٤ شێرپەنجەی مەمک بوو بەھۆی ٥١٩٠٠٠ حاڵەتی مردن لەجیھاندا.

شێرپەنجەی مەمک ١٠٠ جار زیاترە لەئافرەتدا وەک لەپیاو.
لە ئینگلتەرا ساڵانە ١٠ ھەزار ئافرەت گیان لەدەست دەدەن بە شێرپەنجەی مەمک
لەووڵاتێکی وەک ژاپۆن ئەو ڕێژەیە کەمترە , بەجۆرێک کەلە ١٠ ھەزار ئافرەت تەنھا ٣ ئافرەت تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن,ئەمەش بەھۆی جیاوازی ھۆکاری جین .جۆری خواردن, دابەشبوونی جوگرافی.

١-amazia:
لەم حاڵەتەدا یەکێک لە مەمکەکان یان ھەردووکیان درووست نابن ,ئەم حاڵەتە لەپیاودا زیاترە.

٢-polymazia:
لەم حاڵەتەدا لەجیاتی دوو گۆ لەوانەیە چەند گۆیەکی مەمک ھەبن لەم شوێنانەدا :بنباخەڵ,لە سمت ,ڕان , لەوانەیە لەکاتی شیردانیشدا شیریان لێبێتە دەرەوە.
٣-hypoplasia :
لەم حاڵەتەدا مەمکێک لەمەمکەکەی تر بچوکتر دەبێت بەھۆی زگماکیەوە یا بەھۆی نەشتەرگەری لە سنگ لەکاتی منداڵیدا.

٤-symmastia:

لەم حاڵەتەدا ھەردوو مەمک لەناوەڕاستدا بەشانەی مەمک پێکەوە بەستراون.
٥-axillary tail:
ھەندێک جار لەبنباخەڵدا مەمک لەلایەک یا لەھەردوولا زیادەی دەبێت وەکو مەمکێکی ڕاستەقینە دەردەکەوێت ,ئەم حاڵەتە لوو نییە بەڵکو ئاساییە و مەترسی نییە .

-

تێبینی:

دیاری کردن و دەست نیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک کاری یەک پسپۆڕ نییە بەڵکو کاری کۆمەڵێک پسپۆڕە وەک(پسپۆڕی تیشک و سۆنۆگرافی مەمک, پسپۆڕی نەشتەرگەری مەمک ,پسپۆری نەخۆشیزانی , پسپۆڕی جوانکاری , پسپۆڕی دەروونی )

شێرپەنجەی مەمک بڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە ئافرەتدا و دووەم ھۆکاری مردنە لە ئافرەتدا لە ئەمریکا.
ھەرچەندە زۆربەی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان دەکرێت بە مەمۆگرام بەڵام گرێ لە مەمکدا یان گۆڕانێک لەپێکھاتەی مەمک زەنگێکی مەترسیدارە بۆ شێرپەنجەی مەمک.

لەم ساڵانەی دواییدا بەھۆی وریایی زۆر لەئافرەتان و کردنی مەمۆگرام پێش وەخت و زۆربەی حاڵەتەکان زوو دەست نیشان دەکرێن و زوو چارەسەر دەکرێت.
سەڕەڕای ئەو ھەموو بەئاگابوونەش شێرپەنجەی مەمک سەرەکیترین ھۆکاری مردنە لە ئافرەتانی نێوان ٤٥-٥٥ ساڵ.
شێرپەنجەی مەمک لە پیاویشدا ڕوودەدات بەڵام بەڕێژەی ١%.
لەڕاستیدا ٩٠% ی ئەو ئافرەتانەی کەزوو شێرپەنجەی مەمکەکەیان دەستنیشان دەکرێت ٥ ساڵ زیاتر دەژین.

ھەموو ئەندامێکی لەش پێکھاتووە لە شانە , ھەموو شانەیەکیش لە کۆمەڵێک خانە پێک ھاتوە. خانە یەکەی پێکھاتەی شانەیە.
بەشێوەیەکی ئاسایی خانە گەورەدەبێت و خانە ی نوێ دروست دەکات کاتێک لەش پێویستی دەبێت .کاتێک خانە کۆنەکان گەورەدەبن و تێک دەشکێن و دەمرن خانەی نوێ جێی ئەم خانانە دەگرێتەوە .
بەڵام ھەندێک جار ئەم پرۆسێسە بەشێوازێکی نەخوازراو ڕوودەدات ئەویش ئەمەیە کە لەکاتێکدا لەش پێویستی بە خانەی نوێ نیە کەچی خانە نوێیەکە درووست دەبێت وە لەھەمان کاتدا خانە کۆنەکە نامرێت و خانە زیادەکان کۆدەبنەوە و گرێ دروست دەکەن .

-

گرێ لەمەمکدا دووجۆری ھەیە:
١- benign:
جۆری سەلامەت :
ئەم جۆرەیان شێرپەنجە نیە ,
مەترسی نیە لەسەر ژیان ,
دەتوانرێت ئەم گرێیە بە نەشتەرگەری لاببرێت و ئەگەری سەرھەڵدانەوەی نییە ,
ئەم جۆرە گرێیە بڵاو نابێتەوە بۆ شانەکانی دەوروبەر,
وە بڵاو نابێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش .

٢- malignant breast cancer :
جۆری گرێی پیس( شێرپەنجە):
لەوانەیە مەترسی لەسەر ژیان ھەبێت .
دەتوانرێت ئەم گرێیە بە نەشتەرگەری لاببرێت بەڵام ئەگەری سەرھەڵدانەوەی ھەیە.
ئەم جۆرە گرێیە بڵاو دەبێتەوە بۆ شانەکانی دەوروبەر وەک دیواری سنگ.
بڵاو دەبێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش وەک جگەر,گورچیلەکان,مێشک ,ئێسک ...... ھتد

خانە شێرپەنجەییەکان دەتوانن بڵاوببنەوە بەتێکشکاندنی خانە شێرپەنجە سەرەتاییەکە و دەتوانن بچنە بۆری خوێن و بۆری لیمفەوە و بەھۆی ئەم بۆریانەوە توانایان ھەیە بڵاوبنەوە بۆ ھەموو شانەکانی لەش.
خانە شێرپەنجەییەکان دەتوانرێت لە خانە لیمفیەکانی نزیک مەمک ھەستی پێبکرێت , وە خانەی شێرپەنجەییەکانی مەمک دەتوانێت بلکێت بەخانە وشانەکانی ترەوە و لەشوێنەکانی تری لەشدا گرێ دروست بکات و ئەو شانانە تێک بشکێنێت .

-

Metastasis:
بریتی یە لە پڕۆسەی بڵاوبونەوەی خانەی شێرپەنجەیی لە شوێنە سەرەتاییەکەی خۆیەوە بۆ شوێنەکانی تر لەلەشتدا.

تا ئێستا پزیشکەکان نەیانتونیوە ھۆکاری ڕاستەقینەی شێرپەنجەی مەمک دیاری بکەن ,وە نەیانسەلماندووە بۆچی ھەندێک ئافرەت تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن و ھەندێکی تریان تووش نابن .
مەمک بەھۆی برینداربوون یان دەست لێدان یان بەرکەوتن تووشی شێرپەنجەی مەمک نابێت .
شێرپەنجەی مەمک نەخۆشیەکی گواستراوە نیە , واتە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ناگوێزرێتەوە.
پزیشکەکان سەلماندوویانە کە ئەو ئافرەتانەی ھەندێک ھۆکاری مەترسیداریان ھەیە زیاتر تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن وەک لە کەسانی تر .
ھەندێک لەو ھۆکارانە دەتوانرێت خۆمانی لێ بپارێزین وەک خواردنەوەی ئەلکھول .
بەڵام ھەندێکی ترلەوھۆکارانە نا توانرێت خۆمانی لێ بپارێزین وەک بوونی حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە خێزانەکەیدا .

١-تەمەن :ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا.زۆربەی ئەو ئافرەتانەی دەست نیشان دەکرێت کە شێرپەنجەی مەمکیان ھەیە تەمەنیان لەسەرووی ٦٠ ساڵەوەیە.
٢- بوونی شێرپەنجە لەیەکێک لەمکەکاندا : ئەوکەسە ئەگەری تووشبوونی زیاترە کەمەمکەکەی تریشی تووش بێت .
٣- بوونی شێرپەنجەی مەمک لە مێژووی خێزانەکەیدا:
ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە لەوکەسەی دایکی یا خووشکی یا باوکی یا پووری یا نەنکی شێرپەنجەی مەمک ی ھەبێت

٤- گۆڕان لەھەندێک جیندا وەک : BRCA١ or BRCA٢

ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.

لێکۆڵینەوە تازەکان دەریانخستوە کە ناوچەیەکی دیاریکراو ھەیە لەسەر کرۆمۆسۆم پەیوەندی ھەیە بە شێرپەنجەی مەمک, کاتێک گۆرانکاری لەو ناوچانەی سەر کرۆمۆسۆمەکان ڕوودەدات ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.
٥- ئەوکەسانەی چارەسەری تیشکی یان بۆ کراوە , ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە تەمەنی گەنج بێت لەژێر ٣٠ ساڵ بێت وە بەتایبەتی ئەگەر تیشکەکە بۆ ناوچەی سنگ کرابێت , بۆ نمونە ئەوانەی شێرپەنجەی خوێنیان ھەیە چارەسەری تیشکی یان بۆ دەکرێت .

٦- ئەو ئافرەتانەی کەلەتەمەنێکی پیرتردا یەکەم منداڵیان دەبێت ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە.
ھەروەھا ئەو ئافرەتانەی کە منداڵیان نابێت ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە
ئەوکچانەی یەکەم سوڕی مانگانەیان پێش تەمەنی ١٢ ساڵ دەست پێدەکات ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە

ئەو ئافرەتانەی کەلەتەمەنێکی پیرتردا لەدوای تەمەنی ٥٥ ساڵ سوڕی نائومێدی( کۆتایی ھاتن بە سوڕی مانگانە )یان تێدا ڕوودەدات ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە
ئەو ئافرەتانەی کەحەپی مەنع بەکاردەھێنن یان حەپی ھۆرمۆنی بەکاردێنن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە
٧-ڕەچەڵەک :
لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە سپی پێستەکاندا زیاترە وەک لە ڕەش پێستەکان
٨- قەڵەوی:
ئەو ئافرەتانەی قەڵەون لەدوای سوڕی نائومێدی( کۆتایی ھاتن بە سوڕی مانگانە ) ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە
٩- ئەو ئافرەتانەی ھۆرمۆنی ئیسترۆجینی دروستکراو وەردەگرن لەکاتی سک پڕیدا( لە ساڵانی راِبردوودا ھۆرمۆنی ئیسترۆجینی دروستکراو دەدرا بە ئافرەتی سک پڕ بۆ ڕێگرتن لە دروست بوونی گرفتی کۆرپەلە) ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە
١٠- نەکردنی وەرزش : ئەو ئافرەتانەی کە وەرزش ناکەن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە بە بەراورد بەو ئافرەتانەی کە وەرزش دەکەن.
١١- ئەلکھول و جگەرە کێشان: ئەو ئافرەتانەی کە مەشروب دەخۆنەوەو جگەرەدەکێشن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە بە بەراورد بەو ئافرەتانەی کە مەشروب ناخۆنەوە و جگەرە ناکێشن .

-

تێبینی:

بوونی ئەم ھۆکارانە مانای ئەوەنییە کە ئەو ئافرەتە بە مسۆگەری تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن, بەڵام ئەگەری تووشبوونیان لە ئافرەتانی تر زیاترە کە ئەم ھۆکارانەیان نییە . لەوانەیە ئافرەت ھەبێت ئەم ھۆکارانەشی تیایە و ھەرگیز تووشی شێرپەنجەی مەمک نابێت .

شێرپەنجەی مەمک لە سەرەتادا ھیچ نیشانەیەکی نییە بەڵام لەگەڵ گەورەبوونی شێرپەنجەکە گۆرانکاری لە مەمکدا ڕوودەدات وەک :
١- بوونی گرێ لە خودی مەمک خۆی یان لە ژێر باڵدا کە نەخۆشەکە خۆی بەدەست لێدان ھەستی پێدەکات .
٢- گۆڕانکاری لە شێوەو قەبارەی مەمک.
٣-پەیدابونی درز وو شەق بوون لە پێستی مەمک.
٤- گۆی مەمک بە قوڵا بەرەو ناوەوە دەچێت.
٥- دەرچوونی ئیفراز( شلە) لە مەمکەوە لەوانەیە بەزۆری ئەو ئیفرازاتە خوێن بێت.
٦- پێستی مەمک و قەراغی گۆی مەک سوردەبێتەوە و دەئاوسێت و پێستەکەی کاژ دەردەکات ھەندێک جار پێستەکەی کون کون وەکو پرتەقاڵ دەردەکەوێت .

تێبینی:

بوونی ئەم نیشانانە مانای ئەوە نییە کە ئەو کەسە شێرپەنجەی مەمکی ھەیە بە مسۆگەری , چونکە ئەم نیشانانە لە زۆربەی نەخۆشیە ئیلتیھابەکانی مەمکدا بەدی دەکرێت , لەبەرئەوە لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکەت .

تێبینی:

دیاری کردن و دەست نیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک کاری یەک پسپۆڕ نییە بەڵکو کاری کۆمەڵێک پسپۆڕە وەک(پسپۆڕی تیشک و سۆنۆگرافی مەمک, پسپۆڕی نەشتەرگەری مەمک ,پسپۆری نەخۆشیزانی , پسپۆڕی جوانکاری , پسپۆڕی دەروونی )

لەکاتی سەردانت بۆلای پزیشکەکەی خۆت دەتوانێت پشکنینی مەمکت بۆ بکات لە کاتیَِکدا ھیچ نیشانەیەک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمکیشت تیدا نەبێت.ھەروەھا پزیشکەکەت دەتوانێت پرسیاری مێژووی شێرپەنجەی مەمکت لێبکات لە خێزانەکەتدا . وە ھەروەھا دەتوانێت بتنێرێت بۆ پشکنینی تیشکی مەمک ( مەمۆگرام).پزیشکەکەت بە خشتەو لە چەند کاتێکدا پشکنین بۆ مەمکت بکات بۆ ئەوەی ئەگەر ئەو حاڵەتەت ھەبوو زوو دەست نیشان بکرێت , چونکە ھەتا زووتر دەست نیشان بکرێت ئەگەری چارەسەرکردنی زیاترە

لەکاتی پشکنینی مەمکتدا ھەردوو دەستت لە پشتی ملت دەگریت پزیشکەکەت دەگەڕێت بۆ بوونی ھەر گرێیەکی بچووکی وەک دەنکە فا سۆلیایەک ,وە پشکنینی پێستی مەمک بۆ تێبینی کردنی بوونی جیاوازی لە شێوەو قەبارەی مەمکەکانت .ھەروەھا تێبینی کردنی سور ھەڵگەڕان و گۆڕانی پێست و بەقوڵاچوونی گۆی مەمک, گۆی مەمکت دەگوشێت بزانێت ھیچ شلەیەکی یا جەراعەتێکی لێدێتە دەرێ.
ھەروەھا پزیشکەکەت لیمفەکانی ژێر باڵت دەپشکنێت بۆ بوونی ھەرگرێ و ئاوساویەک لە ژێر باڵدا .
ئەم کردارە بۆ ھەریەک لە مەمکەکان بە جیا دەکرێت .

تێبینی:
گرێی سەلامەت : شێوەی خڕە , نەرمە,بەئاسانی لەژێر دەستدا دەجوڵێت .
بەڵام گرێی شێرپەنجاوی شێوەی جیاوازی خوارو خێچی ھەیە,ڕەقە, نووساوە بەپێستی مەمکەوە ناجوڵێت لە ژێر دەستت .

١-مەمۆگرام: بریتیە لە وێنەی تیشکی ئێکس ی مەمک ,
مەمۆگرام دەتوانێت گرێی مەک دیاری بکات پێش ئەوەی خۆت بەدەست ھەستی پێبکەیت .ئەگەر لە مەمۆگرام گرێ دەرکەوت ئەوکاتە گرێکە دڵنیانین ئایا گرێی سەلامەتە یان گرێی شێرپەنجەیە,بۆیە پێویستمان بە پشکنینی ووردتر ھەیە بۆ دیاری کردنی جۆری گرێکە.
ھەموو ئافرەتێک لەدوای تەمەنی ٤٠ ساڵی پێویستە ھەموو ساڵێک جارێک مەمۆگرام بکات بۆ دڵنیایی.
ھەروەھا ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ کەمترە بەڵام ھۆکارێک یا زیاتر لە ھۆکارەکانی توووشببونیان ھەیە ئەوا پێویستە مەمۆگرامیان بۆ بکرێت.

ئەگەر لە مەمۆگرامەکەدا گرێ دەرکەوت ئەوکاتە گرێکە دڵنیانین ئایا گرێی سەلامەتە یان گرێی شێرپەنجەیە,بۆیە پێویستمان بە پشکنینی ووردتر ھەیە بۆ دیاری کردنی جۆری گرێکە وە ک ئەو پشکنینانەی دواتر باسیان دەکەین.
٢- سۆنەری مەمک:(سۆنۆگرافی):ئەو ئافرەتانەی گرێیان ھەیە لەم تێستەدا بە ئەڵترا ساوند دەستنیشانی دەکەین ئایا گرێکە کیسە (شلەی تیایە) کە مەترسیدار نیەو بە نەشتەرگەری چارەسەردەکرێت , یان گرێکە ڕەقە کە مانای وایە شێرپەنجاویە .

٣-MRI:
بەشێوەیەکی ووردتر جۆر و شێوازی گرێکە دیاری دەکات.لە ئەڵترا ساوند دەقیق ترە.

٤-بایۆپسی: بایۆپسی بریتیە لە وەرگرتنی پارچەیەک (شانیەک یا زیاتر) لە ئەندامێک بۆ پشکنین لەژێر میکرۆسکۆپدا.بایۆپسی بۆ زۆربەی ئەندامەکانی لەش دەتوانرێت بکرێت .
کاتێک بە پشکنین و دەست لێدانی مەک یان بە مەمۆگرام یا بە سۆنۆگرافی یا بە ئێم ئاڕئای دەرکەوت ئەو ئافرەتە گرێی ھەیە تاکە شت بۆ دڵنیابوونی کۆتایی کەئایا ئەو گرێیە شێرپەنجەیە یا سەلامەتە بریتیە لە بایۆپسی,کەتێیدا بەدەرزیەکی تایبەت پارچەیەک( سامپڵێک) لە گرێکە یا ھەندێ جار ھەموو گرێکە وەردەگرین و دەینێرین بۆ پزیشکی نەخۆشیزانی ئەویش لەژێر مایکرۆسکۆپ سەیری بایۆپسیەکە دەکات و دڵنیا دەبین ئایا شێرپەنجەیە یان نا .ھەروەھا بەمایکرۆسکۆپەکە جۆری شێرپەنجەکەش دیاری دەکات.

تێبینی:

وەرگرتنی ئەو پارچەیە بە دەرزی ھیچ زیانێکی بۆ لەش نییە.

١- stage ٠
٢- stage ١
٣- stage ١١
٤- stage ١١١ A,١١١B ,١١١C
٥- Stage IV

تێبینی:

ئەم پۆلێن کردنی شێرپەنجەی مەمک بە مایکرۆسکۆپ دەکرێت . ھەتا ستەیجەکە بەرزتر بێت نەخۆشیەکە مەترسیدارترە .

چارەسەری شێرپەنجەی مەمک بەگوێرەی قۆناغی شێرپەنجەکەو جۆرەکەی دەگۆڕێت .
مەرج نییە کە جۆرێک چارەسەر بۆ کەسێک باشبێت ئیتر بۆ کەسێکی تریش باش بێت , واتە جۆری چارەسەرەکە بەگوێرەی جۆری شێرپەنجەکە دەگۆڕێت , ئەم جۆرە چارەسەرانەمان ھەیە :
١- چارەسەری بەتیشک .
٢- چارەسەر بە ھۆرمۆن .
٣- چارەسەری کیمیاوی .
٤- نەشتەرگەری .

تێبینی:

لەوانەیە کەسی تووش بوو یەکێک یان زیاتر لەو چارەسەرانەی بۆ بکرێت.
چارەسەر بە نەشتەرگەری و تیشک شێرپەنجەکە لادەبات لەشوێنی خۆی .
بەڵام چارەسەر بە کیمیاوی و ھۆرمۆن بەھۆی دەرمانەوەیە کە دەکرێتە ناو سوڕی خوێنەوە و بەو شێوەیە چارەسەری شێرپەنجەکە دەکات.
نەشتەرگەری ٢ شێواز دەگرێتەوە:
١- تەنھا لابرنی گرێکە .
٢- لابردنی مەمکەکە ھەمووی .

تێبینی:

چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک کاری یەک پسپۆڕ نییە بەڵکو کاری کۆمەڵێک پسپۆڕە وەک(پسپۆڕی شێرپەنجە , پسپۆڕی چارەسەری تیشک, پسپۆڕی نەشتەرگەری مەمک , پسپۆڕی جوانکاری , پسپۆڕی دەروونی )

تێبینی:

لەکاتی چارەسەری کیمیاویدا نەخۆشەکە پێویستی بە چارەسەری یارمەتیدەر ( ئازار شکێن و ئەنتیبای‌وتیک ) ھەیە و پێی دەدرێت.

لەم زنجیرەیەدا نووسینی ئەم نامیلکە پزیشکیانە بە کوردی :
١- نەخۆشیە زایەندییەکان (ئایدز) .
٢- مەترسیەکانی مۆبایل لەڕووی تەندروستیەوە.
٣-شێرپەنجەی مەمک .
٤-نەخۆشی شەکرە .
٥- فریاگوزاریە سەرەتاییەکان لە بواری پزیشکیدا .
٦-بەرزە پەستانی خوێن ( زەخت )
٧-لەیزک .
٨-شێرپەنجەی خوێن.
٩- زیپکە .
١٠-خەو و گرفتەکانی خەو .
١١-نەخۆشی گرانەتا .
١٢- نەخۆشی داخورانی جومگە (سەوەفان )
١٣- نەخۆشی ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی ( نەخۆشی ڕۆماتیزم )

ئامادەکردنی:دکتۆر سۆران محمد غریب
3441 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
1