پیتی  گ
نه‌خۆشی‌ گرانه‌تا
(Typhoid fever)
گرانەتا

گرانەتا یەکێکە لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەرس و یەکێکە لەو نەخۆشیە بڵاوانەی کەلە زۆربەی وڵاتانی نیمچە پێَگەیشتوو ھەیەو ساڵانە بەھەزاران کەس تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن .
ھۆکاری توش بوون بە نەخۆشیەکە بەکتریایەکە بەناوی (salmonella typhi )
کە لەڕێگەی خواردن و خواردنەوەی پیس بوو بە بەکتریای نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە .

ئەم نەخۆشیەلەناوچەکانی ھندستان و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین زۆر بڵاوە.
بەکتریاکە لەوانەیە تەنانەت دوای چاک بونەوەی نەخۆشەکەش لەتورەکەی زراوی نەخۆشەکەدا بۆماوەی چەندین مانگ یان ساڵ بمێنێتەوە واتە ئەو کەسە ئەبێت بەھەڵگری نەخۆشیەکە کەھۆکارێکی سەرەکیە بۆتووشکردنی کەسانی تر .

ماوەی چونەژورەوەی بەکتریاکە یۆلەشی نەخۆشەکە ھەتا دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە (١٠-١٤) رۆژە .

-

نیشانەکانی نەخۆشیەکە:
لەھەفتەی یەکەمدا:
١-تا ( کە دیارترین نیشانەی نەخۆشیەکەیە).
٢-سەرئێشە
٣-ئازاری ماسولکەکان
٤- کەمبونەوەی لێدانی دڵ.
٤- قەبزی
٥-سک چون و رشانەوە بەتایبەتی لەمناڵدا
لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمدا:
١- دەرکەوتنی پەڵە لەسنگ ی نەخۆشەکە
٢-گەورەبوونی سپڵ
٣-کۆکە
٤-ئاوسانی سک
٥- سک چون

لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا:
١-ووڕبوون
٢-بوورانەوە
٣-مردن ( ئەگەر چارەسەر نەکرێت)

-

تێبینی:
١-مەرج نیە نەخۆشەکە ھەموو نیشانەکانی نەخۆشیەکەی ھەبێت
٢- ئێستا گرانەتا لە ناوچەکەی ئێمە زۆر بڵاو بۆتەوە پێدەچێت بەھۆی سەرچاوەی ئاوی پیس یان ئەو کرێکارانەی لەدەرەوەی ووڵاتەوە ھاتوون( کە لەوانەیە ھەڵگری نەخۆشیەکە بن) .

-

دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە
١-چاندنی خوێن blood culture
(لە ھەفتەی یەکەمدا باشترین دیاریکەری نەخۆشیەکەیە )
٢-کەمبوونەوەی خرۆکە سپیەکانی خوێن .
٣-لەوانەیە بەکتریاکە لە پیسایی نەخۆشەکە ببینرێت بە مایکرۆسکۆپ.
٤-چاندنی مۆخی ئێسک bone marrow culture
٥-ویداڵ تێست widal test
( کە ناتوانین زۆر پشتی پێبەستین)
٦-IGg & IGm for salmonella

-
چارەسەر:

Chloramphenicol-
Ciprofloxacin-

لەوانەیە لەدوای چارەسەریش بۆماوەی ٥ ڕۆژ نەخۆشەکە تا ی ببێت.
پێویستە چارەسەر بۆماوەی ١٤ رۆژبەردەوام بێت
لەو کەسانەی ھەڵگری نەخۆشیەکەن پێویستە چارەسەر بۆ ماوەی ٤ ھەفتە بەردەوام بێت و ھەندێکیان پێویستیان بە نەشتەرگەری لابردنی زراو ھەیە .

-

خۆپاراستن :
١-ھۆشیاری خەڵکی لە بەکارھێنانی خواردن و خواردنەوەی پاک.
٢- بوونی سیستەمی ئاوو ئاوەرۆی چاک و کۆنترۆڵکراو.
٣-سەفەر نەکردن بۆ ئەو ناوچانەی کە نەحۆشیەکەی تیا بڵاوە , یان بەکارھێنانی ڤاکسین پێش سەفەرکردن بۆ ئەو ناوچانە .

-

سەرچاوەکان:
١-DAVIDSONs principles and practice of medicine
٢- CECIL essentials of medicine

٣-USMLE step ٣ volume ١ internal medicine and neurology.
٤-INTERNET .
٥-my daily practise

ئامادەکردنی:دکتۆر سۆران محمد غریب
4153 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
1