پیتی  ک
سك چون و ڕشانه‌وه‌ ( كۆلێرا)
د. سۆران محمد غریب
کۆلێرا

کۆلێرا نەخۆشییەکی ڕەوانی درمی ترسناکە،دەبێتە ھۆی ھەوکردنی توندی ڕیخۆلە، بەھۆی میکرۆبی (بەکتریای) ڤیبیریو کۆلێرا ڕوودەدات لە ئەنجامدا نەخۆش تووشی سکچوونی توندو ڕشانەوەو ووشک بوونەوە دەبێت و لەوانەیە گیان لەدەست بدات ئەگەر زوو چارە نەکرێت.
نەخۆشییەکە ھەندێک جار بەشێوەی پەتا ڕوودەدات و ھەندێک جاریش بەشێوەی تاک تاک دەبێت بەتایبەتی لەو ووڵاتانەی کە نەخۆشییەکە تیایاندا نیشتەجێیە.
ھەموو تەمەنێک تووش دەکات، بەڵام زیاتر لەمنداڵ ڕوودەدات لەو ووڵاتانەی کە نەخۆشییەکە نیشتەجێیە.

( کۆلێرا)
کۆلێرا نەخۆشییەکە لە کۆئەندامی ھەرسدا ڕوودەدات بە ھۆی بە کتریاوە کە دەبێتە ھۆی پەیدابوونی ڕشانەوە و سک
کە ھەندێک جارە حاڵەتەکە ئاسانە و زوو چارەسەر چوون
دەکرێت ھەندێک جاریش زۆر قورس دەبێت و دەبێتە ھۆی
ووشک بوونەوە و مردن.
مرۆڤ تاکە ھۆست(شوێنی گەشە) ی ئەم بەکتریایە
نزیکەی یەک ملێۆن لەم بەکتریایە پێویستە بۆ تووشکردنی مرۆڤەکە
زیاتر توووش دەبن بە کۆلێرا بێئەوەی ھۆکارەکەی بزانرێتo+ جۆری خوێنی
ھەندێ کەس تەنھا ھە ڵگری بەکتریاکەن و نیشانەیان نیە و مەترسیدارن بۆ گواستنەوەی بەکتریاکە

تووش دەبێت کۆلێرا بە ھۆی بەکتریای ( ڤیبریۆ کۆلێرا)
ئەم بەکتریایە لە ٥٥ پلەی سەدیدا دەمرێت.
ئەم بەکتریایە لەڕێگەی خواردن و خواردنەوەی پیس بوەوە دەگوێزرێتەوە.

-

مێژوو

کۆلێرا بەدرێژایی سەدەکانی مێژوو تووشی مرۆڤ بووە
لەسەدەی ١٦ جارێک ڕویدا
دیسان لەسەدەی ١٨ ڕوویدا
دکنۆر جۆن لە ئینگلتەرا لە ساڵی ١٨٥٤ بەحسێکی لەسەر کۆلێرا کردکە لەو سەدەی ١٨ بڵاو بوەوەوە بۆی دەرکەوت
تەنھا لە ١٠ ڕۆژدا ٥٠٠ کەس مردن
ئەخیر جار لە ئەمریکا لەساڵی ١٩١١ ڕوویدا
عادەتەن لە ووڵاتە فەقیرەکان

-

نیشانەکانی کۆلێرا

نیشانەکانی کۆلێرا زۆر بە زوویی دەردەکەون کە بریتین لە سکچونێکی زۆری بۆن ناخۆش کە ڕەنگی وەکو ڕەنگی ئاوی برنج وایە کە دەبێتە ھۆی نیشانەکانی ووشکبوونەوە وەکو ( کەمبونەوەی فرمێسک, وشک بوونەوەی پێست , دابەزینی
پەستانی خوێن , خێرایی لێدانی دڵ , دەم ووشک بوون
کەم بووەنەوەی میزکردن لەش داھێزران , تینوێتی.
لە حاڵتی ووشک بونەوەی زۆردا لەوانەیە ببێتە ھۆی شۆک و بورانەوە و شکستی گورچیلەو مردن

-

نیشانە کانی نە خوشی کولیرا
نیشانە کانی دوای ٢٤ بو ٤٨ کاتزمیر تووشبوون بە بە کتریاکە دە ردە کە ویت ئە وانیش سکجوونی بە ردە وام و رشانە وە کیان ئیشە دوای ماوە یە ک خیرا لیدانی دل و ووشک بوو نە وە و شوک

لەوانەیە بڕی ١٠-١٨ لیتر لە شلەی لەش لەماوەی ٢٤ سەعاتدا
بەھۆی سک چونەکەوە بڕواتە دەرەوەی لەش

نیشانەکانی کۆلێرا
سکچوونی توندی بێ ئازار، بەجۆرێک پیسایی نەخۆش لە ئاوی برنج دەچێت، پاشان ڕشانەوە و بێ ھێزی ئازاری ماسولکەکانی لەش ڕوودەدات، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی نەخۆشییەکە تای لەگەڵدا نییە.
لە ئەنجام سکچوون و ڕشانەوە نەخۆش تووشی ووشک بوونەوە و دابەزینی فشار دەبێت و گورچیلەکانی بەرەبەرە لەکاردەکەوێت و لە وانەیە نەخۆشەکە گیان لەدەست بدات ئەگەر زوو چارەسەری پێویست وەرنەگرێت.

-

جۆنێتی گواستنەوەی نەخۆشی کۆلێرا

١-لە ریی بیسی کە سی تووشبوو کە تیکە ل بە ئاوی خواردنە وە ھاولاتیان بیت
٢-کولیرا ناکوازریتە وە راستە خو لە کە سیکە وە بو کە سیکی دی
٣-ھۆی سەرەکی گواستنەوەی نەخۆشییەکە ئاوی پیس بووە بە بەکتریاکە بەتایبەتی بەھۆی پیسایی و ڕشانەوەی کەسێکی تووشبوو بە نەخۆشییەکە ( ھەڵگری بەکتریاکە یان نەخۆش بێت).
٤-خواردنی پیس بوو بە میکرۆبەکە لە کاتی ئامادەکردنی یان دوای ئامادەکردنی وەک :برنج، نیسک، گۆشت،مریشک.
٥- سەوزە و میوەی پیس بوو بە بەکتریاکە :- ئەو سەوزانەی لەسەر ڕووی زەوی دەڕوێن وەک : کەرەوز، تەڕەتور، کەوەر،.....کە پەینی مرۆییان دەکرێتەوە ژێر یان بە ئاوێکی پیس ئاو دەدرێن.
٦- بەڕێگەی مێش و مەگەز بۆ سەر خواردن و خواردنەوەی سەر دانە پۆشراو.

-

ھۆیەکانی خۆپاراستن لەنەخۆشی کۆلێرا

١-خواردنە وە و بە کارھینانی ئاوی باک
٢-با ک دە ست شتن دوای دە رجوون لە تە والیت
٣-بیسای نە کردنە ناو سە رجاوە ی ئاو
٤-کولاندنی خواردە مە نی بە جاکی
٥-باک وخاوینی لە شوینی کارکردن و نان خواردن و خە وتن

-

سێ بنەمای سەرەکی بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی کۆلێرا:
دەست شوشتن بەئاوو سابون:
• پێش ئامادەکردنی پێشکەش کردنی خواردن.
• پێش خواردن و خواردن دانە مناڵ.
• دوای ھاتنە دەرەوە لە ئاودەست و پاکردنەوەی مناڵ.
١- ئاوی پاک و سابون بەکاربھێنە.
٢-سابون لە دەستت بسو بەشێوەی بازنەیی بۆ ماوەی ١٥ تا ٣٠ چرکە.
٣-ھەمووبەشەکانی دەستت بشۆ: ناولەپ،پشتە دەست، نێوان پەنجەکان و بن نینۆکەکان.

ئاو بکوڵێنە:
بۆ دەست کەوتنی ئاوی پاک بۆ خواردنەوەو بەکارھێنان ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە:
١- کوڵاندنی ئاو بۆ ماوەی پێنج خولەک لە پلەی کوڵاندن پاشان سارد کردنەوەی بەر لە خواردنەوەو بەکارھێنانی.
٢-بەکارھێنانی کلۆر بۆ پاکژکردنەوەی ئاو: یەک دەنک (حەب)ی کلۆر لەناو یەک دەبەئاوی (بیست لیتر )بکە پاش نیو کاتژمێر بەکاری بھێنە.

خواردن باش بکوڵێنە:
• خواردن جوان بکوڵێنە بۆ سەروو ٧٠ پلەی سەدی.
• دوای کوڵان ڕاستەوخۆ بیخۆ پێش سارد بونەوەی.
• خواردنی کوڵاو و نەکوڵاو لەنزیک یەکەوە دامەنێ.
• خواردنی ھەڵگیراو باش گەرم بکەوە پێش خواردنی.

-

ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لەپەتای سکچوون

١. دەست شتن بە ئاوو سابون پێش ئامادەکردنی خواردن و پێش نان خواردن و دوای ھاتنە دەر لە ئاودەست .
٢. خۆراک بەباشی بکوڵێنە تا نزیکەی ٧٠ پلەی سەدی .
٣. سەوزەو میوە پاک بشۆرەوە پێش خواردنی بە ( خوێ یاگیراوەی پەرمەنگەنات یان تایت ) پاشان بەئاوی پاک دووبارە بیشۆرەوە .
٤.شیر و بەرھەمەکانی تری بەخاوی و پێش پاستۆرای زەکردنی بەکارمەھێنە.
٥. بەکار نەھێنانی ئاوی بیر بۆ خواردنەوە یان ئاوی بەلوعە کاتێک گومانت لێی ھەبوو، ئەگەر ناچاریش بویت پێش بەکارھێنانی بەباشی بیکوڵێنە پاشان ساردی بکەرەوە بۆ بەکارھێنان.

-

خۆپاراستن :

١-ھۆشیاری خەڵکی لە بەکارھێنانی خواردن و خواردنەوەی پاک.
٢- بوونی سیستەمی ئاوو ئاوەرۆی چاک و کۆنترۆڵکراو.
٣-سەفەر نەکردن بۆ ئەو ناوچانەی کە نەحۆشیەکەی تیا بڵاوە, یان بەکارھێنانی ڤاکسین پێش سەفەرکردن بۆ ئەو ناوچانە .

بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی کۆلێرا:
*دەستەکانت جوان بەئاوو سابون بشۆ پێش ئامادەکردنی خواردن، پێش نان خواردن وە دوای دەرچوون لەئاودەست.
*ئاوی کوڵاو دوای ساردبونەوەی بەکاربھێنە بۆ خواردنەوەو چێشت لێنان.
*خواردن بەباشی بکوڵێنە پێش خواردنی.
*لە چێشتخانەکان سەوزەو ماستاوی قوتونەکراو مەخۆوە، ئاوی بوتڵ بەکاربھێنە.
* سەوزەو میوە بەئاوی پاک بشۆرەوە پێش خواردنیان.
*دوورکەوە لە خواردنی خواردن و خواردنەوەی سەردانە پۆشراو یان دانراو لەسەر شۆستەکان.
*مەلەکردن لەمەلەوانگە گشتیەکان مەترسی تووشبوونی ھەیە بەنەخۆشی کۆلێرا، دوورکەوە لێی.
*لەکاتی توشبوونت بە سکچون و ڕشانەوە بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکە.

-

چارەسەری نەخۆشیەکە
چارەسەری نەخۆشیەکە ئاسانە، بەوەرگرتنی ژیناو لەڕێگەی دەم (ئەگەر بارەکە سووک بوو) یان لەڕێگەی خوێنھێنەرەکانەوە لەنەخۆشخانە ئەگەر بارەکە قورس بوو.
بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو شلەیەی کە نەخۆش بەڕێگەی سکچوون و ڕشانەوە لەدەستی داوە.

سکچوون و ڕشانەوە
١-سک چوون دووەمین ھۆکاری مردنە لە جیھاندا.
٢-ساڵانە ٣-٤ ملیۆن حاڵەتی مەترسیداری سک چووون ڕوودەدات .
٣- ٨٠ % مردنی سک چوون لە منداڵدا ڕوودەدات.
3017 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1