پیتی  خ
خه‌و وگرفته‌كانی‌ خه‌و
Sleep Disorders
خەو و گرفتەکانی خەو

خەو یەکێکە لە پێویستی یەکانی لەشی مرۆڤ و ھەموو کەس پێویستی بەخەو ھەیە بەڵام ماوە و پێویستی خەو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر حیاوازە , ھەندێک کەس زۆر ئەنوون (٩-١٠)کاتژمێر لەشەوو ڕۆژێکدا, ھەندێک کەسی ترکەمتر ئەنوون (٥) کاتژمێر لەشەوو ڕۆژێکدا, بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ٧ کاتژمێر نووستن لەشەوو ڕۆژێکدا پێویستە بۆ ھەموو کەسێک .
لەساڵی ٢٠٠٢دیراسیەک کرا لەسەر خەو و گرفتەکانی خەو دەریخست کە ئەو کەسانەی ٨ کاتژمێر و نیو زیاتر ئەنون لەشەوو ڕۆژێکدا یان ئەو کەسانەی ٣ کاتژمێر و نیو کەمتر ئەنون لەشەوو ڕۆژێکدا ,مەترسی مردن ١٥% زیاترە لەم کەسانەدا بەبەراورد بەو کەسانەی ٧ کاتژمێر ئەنون لەشەوو ڕۆژێکدا.بەبێ ئەوەی ھۆکاری ئەوە ئاشکرا بکەن کە بۆچی ئەم جیاوازیە ھەیە .

-
گرفتەکانی نووستن:
دوو گرفتی سەرەکی نووستن باوە :

-
Insomnia: ١- کەم نووستن:
بڵاوترین گرفتی نووستنە کەئەو کەسە خەوی لێناکەوێت یان زوو زوو خەبەری ئەبێتەوە لەخەو . ٣٠-٤٥% ی خەڵکدا ھەیە . کەم نووستن لەوانەیە چەندین ھۆکاری ھەبێت وەک:

١- دڵتەنگی و بوونی گرفت
٢-ھەندێک نەخۆشی دەبێتە ھۆی کەم نووستن .
٣-ئە و کەسانەی نەخۆشی دەروونیان ھەیە وەک(شیزۆفرینیا) نووستنیان زۆر کەمدەبێتەوە و لەوانەیە ھەر نەنوون.

-
کەم نووستن: چارەسەری
١- بەکارھێنانی جێگای نووستن تەنھا بۆ نووستن نەک بۆ شتی تر
٢- ئەوکەسە ئامۆژگاری دەکرێت کە بۆماوەی٥ دەقە لەجێگاکەیدا بمێنێتەوە ئەگەر خەوی لێنەکەوت ئەوا با ھەستێت شتێکی تر بکا و جێگاکەی جێبێڵێت
٣-ئەگەر گرفتی ماسوولکەکانی لەشی ھەبوو ئەوا با ڕیازەیان پێبکات تا ڕبلاکس ئەبن
٤- بەکارھێنانی دەرمانی( بینزۆدایەزیپاین)بۆ ماوەی ٢-٣ ڕۆژ
٥-خواردنی شیر
٦- نەخواردنی ئەو شتانەی ماددەی کافاین ی تیایە وەک ( چا, قاوە. کۆلا) چونکە ئەم ماددانە نووستن کەم دەکەنەوە .

-
٢-زۆر نووستن:
hypersomnia

ئەم جۆرە کەسانە یا بڕی خەوتنیان زۆرە ,.یان بەڕۆژ زۆر ئەنوون. یا ھەردووکی . چارەسەری ئەم حاڵەتە بە دەرمان( ئەمفیتامین) یان
antidepressant drugs

تێبینی :
ھەندێک گرفتی تری نووستن ھەیە وەک:

١-وڕێنە کردن یا قسەکردن لەکاتی خەودا 
Sleep- talking ( somniloquy)

٢- ھەستان و ڕۆشتن لەکاتی خەودا:

Sleep walking disorder

-ھاوارکردن لەکاتی خەودا
Nightmare disorder

کە خەونێکی ترسناک ئەبینێت لەھاواری خۆی خەبەری ئەبێتەوە بەڵام کە خەبەری ئەبێتەوە ئاگای دێتەوە بەخۆیداو ئەزانێت خەون بووە لە ٥٠%ی خەڵکی ئاساییدا ڕوودەدات و چارەسەری ناوێت

٤-زۆر نوستن لەڕۆژدا

٥- ھاوارکردن لەکاتی خەودا
Sleep terror disorder
ئەو کەسە خەبەری ئەبێتەوە لە جێگەکەی خۆیدا دائەنیشێت و ھاوار ئەکات و خەبەری ئەبێتەوە بەڵام کە خەبەری ئەبێتەوە ئاگای لە خۆی نیە و ووڕە لەوانەیە دوای کەمێک خەوی لێبکەوێتەوە و ئەو حاڵەتەی بیر بچێتەوە ,بەزۆری لەمناڵی١-٦ساڵدا ڕوودەدات ,لەوانەیە پەیوەندی ھەبێت بەمێشک وو دەمارەکانەوە .ئەگەر لەگەورەدا ڕوویدا لەوانەیە ئەو کەسە تووشی پەرکەم ببێت و ئەمە یەکەم نیشانەی پەرکەمەکە بێت .چارەسەری ئەم حاڵەتە یان چارەسەرکردنی گرفتی خێزانی ئەگەر ھەبێت ,یان دەرمان( دایەزیپام)

٦- دانە جیڕە لەکاتی خەودا 
Sleep –related bruxism (tooth grinding).

ئامادەکردنی:دکتۆر سۆران محمد غریب
2411 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
1