پیتی  ڕ
نه‌خۆشی‌ ڕۆماتیزم
نەخۆشی ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی
( نەخۆشی ڕۆماتیزم )
Rheumatoid Arthritis

پێناسەی نەخۆشی ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی (نەخۆشی ڕۆماتیزم) :

نەخۆشی ڕۆماتیزم بریتیە لە ئیلتھابی درێژخایەنی جومگە کەبەشێوەیەکی سەرەکی کاردەکاتە سەر جومگە بچوکەکانی دەست و قاچ , نەخۆشی ڕۆماتیزم تووشی ھەزاران خەڵک دەبێت لەسەرانسەری جیھاندا . نەخۆشی ڕۆماتیزم کاردەکاتە سەر دیوی ناوپۆشی جومگە کان و ئازار و ئاوسان لە جومگەکەدا درووست دەکات و دوای تێپەڕبونی چەندین ساڵ دەبێتە ھۆی تێک چوونی شێوەی جومگەکە .
نەخۆشی ڕۆماتیزم نەخۆشیەکی درێژ خایەنە , وەک و نەخۆشیە درێژ خایەنەکانی تری وەک زەخت , شەکرە.
نەخۆشی ڕۆماتیزم کاتَێک ڕوودەدات کە کۆئەندامی بەرگری لەش بەھەڵە پەلاماری خانە و شانەکانی لەشی خۆت دەدات
وە دەبێتە ھۆی درووستبوونی گرفت لە جومگەکاندا .
نەخۆشی ڕۆماتیزم کاردەکاتە سەر ھەموو ئەندامەکانی لەش و دەبێتە ھۆی درووست بوونی بێھێزی و تا .
نەخۆشی ڕۆماتیزم زیاتر تووشی ئافرەتان دەبێت بەبەراورد بە پیاوان وە عادەتەن لەنێوان تەەمەنی ٤٠-٦٠ ساڵیدا ڕوودەدات .
مەبەست لە چارەسەرکردنی نەخۆشی ڕۆماتیزم بریتیە لە کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە و نەھێشتنی تێکچوونی جومگەکە .

-
نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم :
نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم ووردە ووردەدەرئەکەوێت خراپ دەبێت و ئەم نیشانانە دەگرێتەوە :
١-ئازار :
جومگەکە تووشی ئازار دەبێت لەکاتی جوڵاندن و ئیش پێکردنی .
٢-بوونی ئازار لەکاتێکدا بە دەست پەستان بخەیتە سەر جوگە تووشبووەکە وە گەرم بوونی جومگەکە و ئاوسانی جومگەکە.
٣-ڕەق بوون : ڕەقبوونی جومگەکان بەتایبەتی لەبەیانیاندا یا دوای ماوەیەکی زۆر لە ئیسراحەت و ئیش پێنەکردنی جومگەکە کە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت.
٤- نەمانی جووڵە ی جومگەی تووشبوو بەشێوەی ئاسایی پێشوی خۆی .
٥-درووستبوونی ھەڵاَوسانێک لەژێر پێستەوە بەتابەتی لە قۆڵدا کە پێی دەوترێت گرێی ڕۆماتیزمی .

٦- بێتاقەتی , ئازار , تا , دابەزینی کێشی لەش .
نەخۆشی ڕۆماتیزم لەسەرەتادا تووشی جومگەبچووکەکانی دەست و قاچ دەبێت بەڵام لەگەڵ بەردەوامبوونی نەخۆشیەکەو و بە تێپەڕبونی کات کاردەکاتە سەر جومگەکانی (ئانیشک , شان , ئەژنۆ,ئەژنۆ , سمت یان حەوز, جومگەی پاژنەی پێ ). نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم کەدەردەکەوێت لەجومگەکاندا بەشێوەیەکی یەکسان لە ھەردوولای لەشدا دەردەکەوێت واتە کاردەکاتە سەر جومگەکانی لای راست و چەپی لەش.
نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم لەوانەیە زۆر جیاوازبن لە دەرکەوتندا واتە لەوانەیە ماوەیەک نەخۆشەکە ھیچ نیشانەیەکی نەبێت بەڵام دوای ماوەیەکی تر نیشانەکانی سەرھەڵبداتەوە .
نەخۆشی ڕۆماتیزم ئازار و ئاوسان لە جومگەکەدا درووست دەکات و دوای تێپەڕبونی چەندین ساڵ دەبێتە ھۆی تێک چوونی شێوەی جومگەکە.

-

چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت :
کاتَێک ھەستت بەئازار و ئاوسان و ڕەقبوونی جومگەکانت کرد لە چەند ھەفتەیەک زیاتر پێویستە سەردانی پزیشکی ڕۆماتیزم بکەیت .

-

ھۆکارەکانی تووش بوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزم :

نەخۆشی ڕۆماتیزم بریتیە لە ئیلتھابی درێژخایەنی جومگە کەبەشێوەیەکی سەرەکی کاردەکاتە سەر جومگە بچوکەکانی دەست و قاچ , ئەم نەخۆشیە کاتَێک ڕوودەدات کە کۆئەندامی بەرگری لەش بەھەڵە پەلاماری خانە و شانەکانی لەشی خۆت دەدات .
نەخۆشی ڕۆماتیزم کاردەکاتە سەر دیوی ناوپۆشی جومگە کان و ئازار و ئاوسان و ئیلتھاب لە جومگەکەدا درووست دەکاتو ئێسک و کرکڕاگە و ژێ تێک دەشکێنێت و دوای تێپەڕبونی چەندین ساڵ دەبێتە ھۆی تێک چوونی شێوەی جومگەکە .

تێبینی :
لە ھۆکارەکانی تووش بوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزم : تووشبوون بە ھەندێک ڤایرۆس و بەکتریاش دەوریان ھەیە.

لەدیارترین ھۆکارە ھاندەرەکانی تووشبون بە نەخۆشی رۆماتیزم:ِ
١- تەمەن :نەخۆشی ڕۆماتیزم لەھەموو تەمەنێکدا ڕوودەدات بەڵام زیاتر لەنێوان تەەمەنی ٤٠-٦٠ ساڵیدا ڕوودەدات.
٢- ڕەگەز : ئافرەتان زیاتر تووش دەبن بە نەخۆشی ڕۆماتیزم بەبەراورد بە پیاوان .
٣- بوونی نەخۆشی ڕۆماتیزم لە مێژووی خێزانەکەیدا:
ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزم زیاترە لەوکەسەی دایکی یا خووشکی یا باوکی یا پووری یا نەنکی یان کەسی تری خێزانەکەی نەخۆشی ڕۆماتیزم ی ھەبێت

٤- جگەرەکێشان
ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی ڕۆماتیزم زیاتر دەبێت وە ئەگەر واز لە جگەرەکێشان بھێنێت ئەوا ئەگەری تووشبونت بە نەخۆشی ڕۆماتیزم کەمتر دەبێتەوە

دەرەنجامە خراپەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم : 
ڕۆماتیزم نەخۆشیەکە کە ڕۆژ بەڕۆژ بە تێپەڕبوونی کات بەرەو خراپبوون دەچێت , بوونی ڕەق بوون و ئازارێکی زۆر لە جومگە تووشبوەکە وا لەو کەسە دەکات نەتوانێت ئیشەکانی ڕۆژانەی بەتەواوی جێ بەجێ بکات . لەھەندێک کەسدا وای لێ دەکات توانای ئیشکردنی ھەر نامێنێت .
نەخۆشی ڕماتیزم لەوانەیە ببێتە ھۆی درووست بوونی ئەمانەی خوارەوە :

Osteoporosis١-شاشبوونی ئێسک :
نەخۆشی ڕۆماتیزم خۆی و ئەو دەرمانانەش کەبۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ڕۆماتیزم بەکاردەھێنرێن دەبنە ھۆی شاشبوونی ئێسک کە تێیدا ئێسکەکە لاوازدەبێت و زۆر بەئاسانی بەبەرکەوتنی زەبرێکی سادە دەشکێت .

:Carpal tunnel syndrome٢-
ئەگەر نەخۆشی ڕۆماتیزم تووشی جومگەی مەچەکی دەست ببێت دەبێتە ھۆی ئەوەی کەپەستان بخاتە سەر ئەو دەمارەی کە جوڵە و ھەستی دەستی لە ئەستۆدایە و لەئەنجامدا ئەم حاڵەتە ڕوودەدات .

٣-درووست بوونی گرفت لە دڵدا :
نەخۆشی ڕۆماتیزم دەبێتە ھۆی مەترسی گیرانی بۆری خوێنبەرەکان وە دەبێتە ھۆی درووستبوونی ئیلتھاب لەو پەردەیەی دەوری دڵی داوە .
٤-نەخۆشی سنگ :
نەخۆشی ڕۆماتیزم دەبێتە ھۆی مەترسی درووستبوونی ئیلتھاب لە سنگدا . لە ئەنجامدا تەنگەنەفەسی درووست دەبێت .

-

دەستنیشان کردن و دیاریکردنی نەخۆشی ڕۆماتیزم :
کاتَێک ھەستت بە ئاوسان و ڕەقبوونی جومگەکانت کرد لە چەند ھەفتەیەک زیاتر پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتی ئێسک و ڕۆماتیزم بکەیت بکەیت ئەو زانیاریانەی پێ بڵێیت کە پێویستە وەک:
١-بەدورو درێژی وەسفی جۆری ئازارەکەی بۆ بکەیت و کەی ئازارەکە دەستی پێکرد ئایا ئازارەکە بەردەوامە یان دێت و دەڕوات ئایا شتێک یان چالاکیەک ھەیە ئازارەکەت باشتر یا خراپتر بکات .
٢-ئەگەر ھەر نەخۆشیەکی ترت ھەیە پێویستە پێی بڵێیت .
٣- ئەگەر ھەر نەخۆشیەک لە خێزانەکەتاندا ھەیە پێویستە پێی بڵێیت .
٤- پێویستە ئاگاداری بکەیت دەربارەی جۆری خواردنت وە دەربارەی ھەر دەرمانێک کەبەکاری دێنیت .

-

پزیشکەکەت لەکاتی بینینت ئەم پرسیارانەت لێ دەکات :
١-کەی نیشانەکانی نەخۆسیەکە دەرکەوت؟
٢-نیشانەکانی نەخۆشیەکە دەگۆڕێن بە پێی گۆڕانی کات ؟
٣- ئایا شتێک یان چالاکیەک ھەیە ئازارەکەت باشتر یا خراپتر بکات ؟
٤-کام جومگەیە تووش بووە؟
٥-ئایا نیشانەکانی نەخۆشیەکە کاری کردۆتە سەر چالاکی ڕۆژانەت ؟

-

پشکنینی سەرەتایی:
physical examination
ھەرچەندە تەشخیس کردنی نەخۆشی ڕۆماتیزم ئاسان نیە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا, چونکە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لێکچوونی لەگەڵ نیشانەکانی زۆر نەخۆشی تر ھەیە . پشکنینێکی تایبەت نیە بۆ دیاریکردنی نەخۆشی ڕۆماتیزم .
لەکاتی پشکنینی سەرەتایی جومگە توش بوەکەدا پزیشکەکەت دەگەڕێت بۆ بوونی ئاوساوی , ئازار,سوربونەوە, جوڵەی جومگەکە. ھێزی ماسولکەکان, پاشان پزیشکەکەت لەوانەیە بتنێرێت بۆ پشکنینی تاقیگە و ئەشیعە .

پشکنینی وێنەی تیشکی:
Imaging test

١- تیشکی ئێکس : بۆ دیاریکردنی نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم لە جومگەدا .

MRI٢- تیشکی ئێم ئاڕ ئای :
تیشکی ئێم ئاڕ ئای زۆر ووردترو دەقیقترە لە دیاریکردنی نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم لە جومگەدا.

پشکنینی تاقیگەیی : 
lab tests
١-پشکنینی خوێن : بۆ دیاری کرن و جیاکردنەوەی ھۆکارەکانی تری ئازاری جومگە , واتە بۆئەوەی جیای بکاتەوە کە ئایا ئەم جۆرە ئازارەی جومگەیە ھۆکارەکەی‌نەخۆشی ڕۆماتیزمە یان نەخۆشیەکی تری ئێسکە وەک نەخۆشی سەوەفان.
تێبینی : لە نەخۆشی ڕۆماتیزم دا ئەم دووانە بەرز دەبنەوە ڕێژەکەیان:
١- ESR
٢-(anti-CCP) antibodies
٢- شیکاری شلەی ناو جومگەکە : پزیشکەکەت لەوانەیە دەرزیەک بکاتە ناو جومگە تووشبوەکەوە و شلەی ناو جومگەکە وەربگرێت بۆ پشکنین بۆ دەرکەوتنی ھۆکاری تووشبون بەو ئازار و ئاوسانە کە ئایا ڕۆماتیزمەیە یا سەوەفانە یا دااملوکە یان ئیلتھاباتی ترە

-

چارەسەری نەخۆشی ڕۆماتیزم : 
لەڕاستیدا چارەسەرێک نی یە بەتەواوی نەخۆشی ڕۆماتیزم بنەبڕ بکات , چونکە نەخۆشی ڕۆماتیزم نەخۆشیەکی درێژ خایەنە , بەڵام ئەو چارەسەرانەی دەدرێت تەنھا بۆ کەمکردەوە و نەمانی ئازار و ئاوساوی و گەڕانەوەی جوڵەی ئاسایی جومگە توشبوەکەیە, لەو چارەسەرانەی ھەیە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم ئەمانەن :
١-پاراسیتامۆَڵ: ئەم دەرمانە دەدرێت تەنھا بۆ کەمکردەوە و نەمانی ئازار نەک بۆ کۆنترۆڵی ئیلتھابەکە.

٢-Nonsteroidal anti-inflammatory drugs (NSAIDs)
ئەم دەرمانە دەدرێت بۆ کەمکردەوە و نەمانی ئازار یش و بۆ کۆنترۆڵی ئیلتھابەکەش. نمونە ی ئەم دەرمانە وەکو ( حەپی ناپرۆکسین ,حەپی پرۆفین ) بەڵام ئەوکەسانەی قورحەی مەعیدەیان ھەیە نابێت ئەم دەرمانە بەکار بھێنن .
٣- دەرمانی ستیرۆید:
ئەم دەرمانە دەدرێت بۆ کەمکردەوە و نەمانی ئازار یش و بۆ کۆنترۆڵی ئیلتھابەکەش.
دەرزی ستیرۆید کە پزیشکەکەت بە دەرزیەک مادەی ستیرۆیدەکە دەکاتە ناو جومگە تووشبوەکە و ئازارەکەی نامێنێت . بەڵام پێویستە بزانیت دەرزی جومگە نابێت ٣ جار زیاتر بکرێت لە ساڵێکدا بۆ ئەو جومگەیە.

٤- Disease-modifying antirheumatic drugs (DMARDs).
نمونەی ئەم گروپەش لەدەرمان وەکو :
methotrexate (Trexall), leflunomide (Arava), hydroxychloroquine (Plaquenil), sulfasalazine (Azulfidine) and minocycline (Dynacin, Minocin,).
ئەم دەرمانە دەدرێت بۆ کەمکردەوە و و بۆ کۆنترۆڵی ئیلتھابەکەو نایەڵێت جوگە توشبوەکە بەرەو ئیلتھابی زیاتر بڕوات و نایەڵێت نەخۆشیەکە خراپتر ببێت .

٥- Immunosuppressants: azathioprine (Imuran, Azasan), cyclosporine (Neoral, Sandimmune, Gengraf) and cyclophosphamide (Cytoxan).
٦- TNF-alpha inhibitors.: etanercept (Enbrel), infliximab (Remicade), adalimumab (Humira), golimumab (Simponi) and certolizumab (Cimzia).
ئەم دەرمانە دەدرێت بۆ کەمکردەوە و نەمانی ئازار و ئاوساوی و ڕەق بوونی جومگەکە.

٧-چارەسەری سرووشتی ( علاج تەبیعی ):
ئەم چارەسەرە زۆر گرنگە بۆ جومگە تووشبوەکە لەلایەن کەسی شارەزاوە بۆت دەکرێت

٨- گۆڕینی پیشەکەت : ئەگەر پیشەیەکی قورست ھەبوو کاری کردبوە سەر جومگەکەت پێویستە پیشکەت بگۆڕیت .
٩-بەکارھێنانی سپلینتی تایبەت یان پێڵاوی تایبەت کە پزیشکەکەت بۆت دەست نیشان دەکات بۆ ئەوەی کەمترین زەبر بکەوێتە سەر جومگە تووش بوەکە.

١٠-گۆرینی جومگە بە نەشتەرگەری :
نەخۆشی ڕۆماتیزم نەخۆشیەکە کە ڕۆژ بەڕۆژ بە تێپەڕبوونی کات بەرەو خراپبوون دەچێت , بوونی ڕەق بوون و ئازارێکی زۆر لە جومگە تووشبوەکە وا لەو کەسە دەکات نەتوانێت ئیشەکانی ڕۆژانەی بەتەواوی جێ بەجێ بکات . لەھەندێک کەسدا وای لێ دەکات توانای ئیشکردنی ھەر نامێنێت کە گەشتە ئەم ڕادەیە پزیشکەکەت پێشنیاری گۆڕینی جومگەکەت بۆدەکات .

-

ھەندێک ڕێنمایی تر بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ڕۆماتیزم یان ھەیە:
١-ئیسراحەت : ئەگەر ھەستت بە ئازار یا ئیلتھاب کرد لە جومگەکانت پێویستە ئیسراحەت بکەیت و ئەو جومگەیە زۆر بەکار نەھێنیت .
٢-وەرزش : وەرزش ماسولکەکانی دەوری جومگە توشبوەکە بەھێز دەکات و جومگە تووش بوەکەش جێگیرتر دەکات , لەو وەرزشانەش وەک :وەرزشی نەرم وەک مەلە کرن
٣- بەکارھێنانی گەرمی یان ساردی بۆ دامرکانەوەی ئازاری جومگەکەت:
گەرمی یان ساردی ھەردوکیان بۆ دامرکانەوەی ئازاری جومگەبەکاردێت.
٤-بەکارھێنانی کرێم یان جێڵی ئازار شکێن وەک جێڵی ڤۆڵتارین .
٥-بەکارھێنانی ئامراز یان ھۆکاری یارمەتیدەر وەک بەکارھێنانی گۆچان بۆئەوەی ھێز زۆر نەکەوێتە سەر جومگە تووشبوەکەت . یان بەکارھێنانی سپلینتی تایبەت یان پێڵاوی تایبەت کە پزیشکەکەت بۆت دەست نیشان دەکات بۆ ئەوەی کەمترین زەبر بکەوێتە سەر جومگە تووش بوەکە

-

سەرچاوە : لە مایۆ کلینیکەوە وەرگیرەوە
www.mayoclinic.com

ئامادەکردنی:دکتۆر سۆران محمد غریب
3929 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015
زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1