پیتی  س
سیل
سیل

-
ئامادەکردنی سازان ساڵح

سیل ئەو نەخۆشیەیە کەلەمیکرۆبێکەوە لەش توشی دەبێتو کاردەکاتە سەر سییەکان. بەڵام لەوانەشە کاریگەری لەسەر گلاندەکان دابنێ وکەمتریش توشی ئێسکو مێش دەبێ. ئەوانەی ھەڵگری میکربی ئەم نەخۆشیەن، مەرجنییە توشی نەخۆشی سیل ببن. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە چەند مانگێکی ئەوێت تا دەردەکەون. بەڵام بەگشتی تا وئارەقکردنەوەی شەوانە، کۆکەی بەردەوام، کەمبوونەوەی کێشی لەش، بەڵغەمی خوێناوی.. نیشانە سەرەکیەکانی نەخۆشی سیلە.

-

چۆن توشی ئەم نەخۆشیە دەبیت؟

میکرۆبی نەخۆشی سیل ھەمیشە لەھەوادا بلاودەبیتەوە، لەکەسێکەوە دەیگرێت کەتووشی سیلی سیەکان بووبێت. بەتیەبتی کاتێک کەنەخۆشەکە دەکۆکێت وەیا دەپژمێت. بەلام ھەندێک لەوانەی کەسیلیانھەیە کەسانیتر توشدەکەن. بەتیەبتی لەوحاڵەتانەدا کەنزیک بیت لیوەی وەیا لەگەڵ کەسی توشبوودا بژیت. ئەوانەی بەم شێوەیە توشی نەخۆشی سیل دەبن بەدوای وەرگرتنی چەند ھەفتەیەک لەدەرمان جاک دەبنەوە. بەڵام بەگشتی نەخۆشی سیل زیاتر لەمناڵان و کەسانی بەتەمەن وئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە  وەیا ئەوانەی ھەڵگری ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤین وەیاخود ئەوکەسانەی مادەی ھۆشبەر بەکاردێنن وەیا لەشوێنی قەرەباڵغ وکەم ھەوادا دەژین تووشی ئەم نەخۆشیەدەبن.

-

چۆن سیل چارەسەر دەکرێ؟

چەند ساڵیکە چارەسەری نەخۆشی سیل بەئاسانی بەکاردەبرێت ئەویش لەڕیگای وەرگرتنی چەند مانگ دەرمانی تیبەتەوە. گرنگ ئەوەیە تەواوی ماوەی وەرگرتنی دەرمانەکان لەبار جاوبگیرێو لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕیکوپێکی بخورێت. تا یارمەتی بدات کەسەک بەتەواوی نەخۆشیەکەی تای بنبڕ ببێت. ئەوەش بزانە کەنەخۆشی سیل لەسەردەمانێکدا خەڵکێکی زپری کوشتووە.

-

چی بکیەت ئەگەر ھەستتکرد توشی نەخۆشی سیل بویت؟

 سەردانی پزیشک بکە تا ڕینامایت باکو ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنگت بکات. پشکنینی خوێنو گرتنی ئەشیعەی سنگ ڕیگای دلەیابوونە لەوەی کەئایا توشی ئەم نەخۆشیە ھاتویت یان نا. بەلام پشکنینی خوێنو گرتنی ئەسیعە ھەمووکاتێک بەمانای ئەوەنییە کەتۆ توشت سیل ھاتویت. بەڵکو فرسەتێکە بۆ دڵنیابوونەوە لەتەندروستی تۆ ئەمەش بۆ خۆتو ئەندامانی خێزانو ئەوانی لەگەڵی دەژیت کارێکی پێویستە.

-

جیاوازی چییە لەنیوان نەخۆشی سیل وھەڵگری میکرۆبی نەخۆشیەکەدا؟

ئەوانەی کەھەڵگری میکرۆبی نەخۆشی سیلن ئاسانتر چارەسەر دەکرێن وماوەی چەند مانگ بۆ وەرگرتنی دەرمانی ناوێت. بەڵام ئەوانەی ھەڵگری میکرۆبەکەن شانسی زیاتریان بۆ توشبوون بەنەخۆشی سیل ھەیە لەوکەسانەی کەھەرگیز ھەڵگی میکورۆبەکەنەبوون. ھەروەھا ھەڵگرانی میکرۆبی سیل کەسانیتر توشی نەخۆشیەکە ناکەن بەڵام ئەوانەی نەخۆشن چاوەروانی گۆستانەوەی میکرۆبەکەیان ھەیە بۆکەسانیتر.

-

دەتوانرێت ڕیگا لەتوشبوون بەنەخۆسی سیل بگیرێت؟

بەڵی دەتوانرێت لەچەند ڕیگاوە بەر بەم نەخۆشیە بگیرێگ. لەوانە:

١/ جارەسەرکردنی ئەوانەی کەھەڵگری میکرۆبی ئەم نەخۆشیەن. بەتیبەتی ئەوانەی کەلەسنگیاندا میکرۆبی سیلیان ھەڵگرتووە. ئەمکەسانە بەدوای ٢ھەفتە وەرگرتنی دەرمان ئیتر مەترسی ئەوەیان لەسەر نامێنی کەکاسانیتر توشبکەن.

٢/ ئەوانەی کەنیکن وەیا لەگەڵ کەسانی توشبوو بەنەخۆشی سیلدا دەژین پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی سنگ بکەن وپشکنینی پێویستیان بۆبکرێ تا دڵنایبون لەتەندروستییان.

٣/ کوتان. لەبەشێکی زۆر لەولاتانی دونیا بەتیەبتی ولاتنی ڕۆژ ھەڵات سالانە کەمپینی لێدانی دەرزی بۆبرگری لەنەخۆشی سیل بەڕیوەدەبرێ ، بەتیەبتی بۆ منالانی تەمەن ١٢ ب٠١٣ سالان بەگشتیو  لەقوتابخانەو گەڕەکەکان بەتیەبتی.

-

سەرچاوە

http://kmewo.com/kurdish/?p=٢٠٥
2171 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/05/2015
زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1