پیتی  ئـ
نه‌خۆشیه‌ زایه‌ندییه‌كان (ئایدز)
نەخۆشیە زایەندییەکان

ئامادەکردنی:
دکتۆر سۆران محمد غریب
• پێناسە.
• جۆرەکان.
• ئایدز (AIDS).

بریتین لەو نەخۆشیانەی کە ڕێگەی سەرەکی گواستنەوەیان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ڕێگەی زایەندی ( سێکسی ) ە.

بە پێی ھۆکارەکانیان ئەکرێن بەم بەشانەی خوارەوە:
١_نەخۆشیە بەکتیریەکان وەک سوزەنک, فەڕەنگی (سفلس) ,کلامیدیا..
٢_نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان وەک ھەو کردنی جگەر( زەردویی
جۆری B),ئایدز , تامیسکی زاووزێ ,پاپیلۆمە ڤایرۆس...
٣_نەخۆشیە مشەخۆریەکان وەک ترایکۆمۆنیاسس..

-

چەند زانیاریەکی ژمارەیی دەربارەی ئایدز
• لە سەرەتای دۆزینەوەی تا ساڵی ٢٠٠٧ زیاتر لە ٣٥ ملیۆن کەس بە ھۆی ئەم نەخۆشیەوە گیانی لە دەستداوە.
• ساڵانە زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس توشی ئەم نەخۆشیە ئەبن.
• وا چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٠ دانزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەس ببنە ھەڵگری ئەم ڤایرۆسە(HIV).
• لە عێراق ٢٦٤ توشبو تۆمار کراوە کە ١٩١ کەسیان مردون .
• بە شێوەیەکی سەر سوڕھێنەر لە زیاد بوندایە ,ڕۆژانە ئەبێتە ھۆی مردنی ٦-٨ ھەزار کەس.

• ئایدز (AIDS) کورتکراوەی (Acquired Immuno Deficiency syndrome) واتە نیشانەی کەمی بەرگری بە دەستھاتوو بە ھۆی ڤایرۆسی HIV .
• ئەم ڤایرۆسە ٢ جۆری سەرەکی ھەیە کە بریتین لە HIV١ کە زیاترلە ئەمریکاو ئەوروپا ,وە HIV٢ کە لە ئەفریقیا بڵاوە.
• لە جیاکەرەوەکانی ئەم نەخۆشیە لاواز بون و تێک چونی دەزگای بەرگری لەشە بە شیێوەیەک ناتوانێت لەش لە ھیچ نەخۆشیەک بپارێزێت.

• مێژوی سەرھەڵدانی ئەم نەخۆشیە ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨١ لە شاری نیۆرک لە نێوان کۆمەڵێک لاوی ھۆمۆ ڕەگەز بازدا کە بۆ مەبەستی جۆرێک لە شێرپەنجەی پێست(سارکۆمای کاپۆسی) سەردانی پزیشکیان کرد.

• پاش چونە ناوەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ناو لەش پەلاماری خرۆکە سپیەکان دەدات بە تایبەتی لیمفە خانەکات کە ناودەبرێن بە CD٤ کە یەکەیەکی گرنگی بەرگری لەش پێک دەھێنن.

• کاری زایەندی(سێکسی): لە نێوان ھەردوو ڕەگەز ,ھەمان ڕەگەز (homosexual)
• گواستنەوەی خوێن و پێکھاتەکانی .
• چاندنی ئەندام لە بەخشەرێکی توشبوەوە .
• دایک بۆ کۆرپەکەی ٢٠-٢٥%,ئەگەری توشبون لە ڕێی شیرپێدانەوە ١٣%.
• سرنجی پیسبو بە ڤایرۆسەکە بە تاییبەت ئەو کەسانەی کەدەرمانە ھۆشبەرەکان بەکار دێنن.

بە شێوەیەکی گشتی نیشانەکانی سۆکە ئەکرێت بەم بەشانەی خوارەوە:
١_کۆئەندامی ھەرس:سکچونی درێژخایەن,ھەوکردنی سورێنچک,ھەوکردنی جگەر.
٢_ کۆئەندامی ھەناسە:ھەو کردن,سیل(دەردە باریکە).
٣_کۆئەندامی دەمار:ھەوکردنی پەردەی مێشک,دەردە پشیلە, خەڵەفان.
٤_کاریگەری دەرونی:خەمۆکی,دڵەڕاوکێ,ئەگەری خۆ کوشتنیان زیاترە وەک لە تاکێکی ئاسایی.

• بە ڕیگەی ELISA پاش ١٢ھەفتە نەخۆشیەکە دەستنیشان ئەکرێت بە دۆزینەوەی دژەتەن لە خوێنی توشبوەکەدا.

• بە ڕێگەی western blot ,ئەم ڕیگەیە ھەستیارترە بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە.

• ئەو کەسانەی کە گومان دەکەن توشی ڤایرۆسەکە بون.
• ھەموو ژنێکی سکپڕ پێویستە لە ٣ مانگی یەکەم دا تێستی HIV بکات.
• ئەوانەی کە خوێن ئەبەخشن.
• ئەو کەسەی کە ئەندامێکی خۆی دەبەخشێت بە کەسێکی تر.
• پێش ھاوسەرێتی پێویستە نێر و مێ تێستی خۆیان بکەن.

١_خۆپاراستن لە کاری سێکسی لەگەڵ کەسانی تر جگە لە ھاوسەر.

٢_ بەکار ھێنانی کۆندۆم(نێر,مێ).

٣_پشکنینی خوێن و پێکھاتەکانی پێش گواستنەوە.

٤_خەتەنەکردن ئەگەری توشبون بە ڕێژەی ٥٠% کەم دەکاتەوە.
چارەسەر کردن
• تا ئێستا ھیچ چارەسەرێک نیە بۆ ئەم نەخۆشیە وە توشبون بە مردن کۆتایی دێت.

سوپاس.....
بەھیوای تەندرستیەکی باش بۆ ھەموان

لەم زنجیرەیەدا نووسینی ئەم نامیلکە پزیشکیانە بە کوردی :
١- نەخۆشیە زایەندییەکان (ئایدز) .
٢- مەترسیەکانی مۆبایل لەڕووی تەندروستیەوە.
٣-شێرپەنجەی مەمک .
٤-نەخۆشی شەکرە .
٥- فریاگوزاریە سەرەتاییەکان لە بواری پزیشکیدا .
٦-بەرزە پەستانی خوێن ( زەخت )
٧-لەیزک .
٨-شێرپەنجەی خوێن.
٩- زیپکە .
١٠-خەو و گرفتەکانی خەو .
١١-نەخۆشی گرانەتا .
١٢- نەخۆشی داخورانی جومگە (سەوەفان )
١٣- نەخۆشی ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی ( نەخۆشی ڕۆماتیزم )

ئامادەکردنی:دکتۆر سۆران محمد غریب
4522 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/05/2015
زیاتر...
1