پیتی  گ
قورحه‌ی گه‌ده ‌و دوانزه‌گـرێ
ئامادەکردنی/ سۆران محمد غریب

قورحە:
بریتیە لە داخورانی ناوپۆشی ئەو ئەندامانەی کە قورحەکەی تیادا دروست دەبێت، بۆ نمونە قورحەی گەدە بەمانابی داخورانی ناوپۆشی گەدە و قورحەی دوانزە گرێ بەمانای داخورانی ناوپۆشی دوانزەگرێ کە (بەشی یەکەمی ریخۆڵە باریکەیە).
-
ھۆکارەکانی:
قورحەی گەدە یان دوانزەگرێ دروست دەبێت بەھۆی چەند
ھۆکارێکەوە لەوانە:

١-بەھۆی ئیلتیھابی گەدە یان دوانزەگرێوەیە بەجۆرێک بەکتریا کە پێی دەڵێن ھێلیکۆ بەکتریا کە دەرکەوتوە (٧٠%)ی قورحەی گەدە بەھۆی ئەم بەکتریایەوەیە و (٩٠%)ی قورحەی دوانزەگرێ بەھۆی بوونی ئەم بەکتریایەوەیە.
٢-قورحەی گەدە یان دوانزەگرێ لەوانەدا زۆر بلاوە کە حەبی رۆماتیزم (NSAID) و حەبی ئەسپرین و ڤۆڵتارین و پڕۆفین بەکاردەھێنن.
٣-زۆرجار ھۆکاری بۆماوەیی دەور دەبینێت وەک ئەوانەی کە قورحەیان ھەیە یەکێک لە برا و خوشکەکان یان یەکێک لە بنەماڵکە قورحەی ھەیە.
٤-ئەوانەی کە ماددە کحولیەکان دەخۆنەوە ئەگەری توش بوونیان زیاترە.
٥-جگەرە کێشانیش یەکێکە لە ھۆکارەکان، ئەوانەی جگەرە دەکێشن زیاتر توش دەبن و توشبوەکانیش زیاتر لیان سەر ھەڵدەداتەوە و درەنگ چاک دەبێتەوە.
٦-ھۆکارێکی تر ئەوەیە کە ھاوکێشەیەک ھەیە لەنێوان ترشەڵۆکی گەدە و ناوپۆشی گەدە کاتێک ترشەکە زیاد بکات لەوانەیە ببێتە ھۆی قورحە و جاری واش ھەیە ترشەکە ئاساییە، بەڵام ناوپۆشی گەدە یان دوانزەگرێ بێھێز دەبێت بەھۆی چەند نەخۆشیەکەوە وەکو ئەوانەی توشی جەڵدەی دەماغ بوون یان شکاوی و سوتاوی کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە جێگادا دەمێنێتەوە ئەمەش زیاتر توشی قورحەی گەدەیان دەکات.
-
گرنگترین نیشانەکانی بریتین لە:

١-ئازاری سک و بەشی سەرەوەی باسک لەکاتی بوونی قورحەی دوانزە گرێدا ئازارەکەی بە برسێتی زیاد دەکات و لەکاتی تێربوون یان کەم خوارد ئازارەکەیی کەم دەبێتەوە یان نامێنێت و ھەندێکجار لە نیوەشەودا بە ئازارەکەی بەخەبەر دێت، ھەرچی قورحەی گەدەیە برسێتی یان نان خواردن کارناکاتە سەر کەم کردنەوەی ئازارەکەی.
ئازاری گەدە جار بەجار سەرھەڵدەدات و بۆ ماوەیەکی کەم باش دەبێت و پاشان سەر ھەڵدەداتەوە.
٢-رشانەوە و دڵ تێکەڵاتن.
٣- کەم بوونەوەی خواردن و نەخۆشەکە توشی نەزیفی مەعیدە دەبێت و رشانەوەکەی وەکو قاوەی لێدێت یان پیساییەکەی رەش دەبێت و جاری وا ھەیە توشی سەرگێژ خواردن و بوورانەوە یەت.
-

دەسنیشانکردنی نەخۆشیەکە:

دەسنیشانکردنی نەخۆشیەکە بە دوو رێگا دەبێت:
١-نازوری مەعیدە یان دوانزەگرێ کە ئەمە زۆر گرنگە (١٠٠%) دەتوانێت نەخۆشیەکە دەستنیشان بکات و پارچەی لێوەردەگرێت بۆ تاقیکردنەوە.
ئەوانەی قورحەی دوانزەگرێیان ھەیە دوای نازور و دەرمان پێویست بەنازوری تر ناکات، بەڵام ئەوانەی قورحەی گەدەیەکان ھەیە لەوانەیە قورحەکەیان سەرەتانی بێت یان بگۆڕێت بۆ سەرەتانی.
٢-گرتنی ئەشیعەی رەنگاورەنگ: ئەمەیان تۆزێ گرانترە، بەلام بۆ نەخۆش ئاسانترە و ئازاری نیە، بەڵام بە رێژەی (٨٠%) دەتوانێت دیاری بکات و ناتوانرێت پارچەی لێوەربگیرێت.
ماکەکانی ئەم نەخۆشیە:
١-خوێن بەرببونی گەدە یانم دوانزەگرێ و رشانەوەی نەخۆشەکە خوێنی تیا دەبێت یان پیساییەکەی رەش دەبێت.
٢-کون ببونی ناو ریخۆڵە.
٣-گیرانی کۆتایی گەدە کە لەوانەیە پێویست بە نەشتەرگەری بکات
4556 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/05/2015
زیاتر...
1