پیتی  گ
غەسلی گوورچیلە :: Dialysis
غەسلی گوورچیلە :: Dialysis

غەسلی گوورچیلەکان کردارێکە وەک بەدیلێک و جێگرەوەیەک بۆ بەڕێوەچوونی فرمانی ئاسایی گورچیلەکان.
بەھۆی ئەم کردارەوە ئەو کەسانەی تووشی عجزی گوورچیلە بوون چانسی گەڕانەوەیان دەبێت بۆ ژیان.
دوو جۆر لە غەسلی گورچیلە ھەیە :(Hemodialysis & Peritoneal Dialysis) ، ھەریەک لەم دوو ڕێگەیە سوود و زیانی خۆی ھەیە...

غەسلی گورچیلە چییە؟ 
What is Dialysis?

فرمانی سەرەکی گورچیلەکان بریتییە لە پاڵاوتنی خوێن ، غەسلی گورچیلە کردارێکە وەک بەدیل و یەدەگێک وایە بۆ ھەندێ لە فرمانی گورچیلەکان، غەسلی گورچیلە یارمەتی لەش دەدات بۆ بەردەوام بوونی فرمانی گورچیلەکان کاتێک پەکیان دەکەوێت و عجز دەبن .
گورچیلەکان چەندەھا ڕۆڵی گرنگیان ھەیە،یەکێک لە فرمان و ئیشە گرنگەکانی دیکەیان بریتییە لە ڕێکخستن و ھاوسەنگ کردنی شلە و فلودی لەش ، ئەم کردارەش جێبەجێدەکات لە ڕێگەی ڕێکخستنی بڕی میزکردن لەسەر بنچینەی ڕۆژەکان ، بۆ نموونە لە ڕۆژێکی گەرمدا لەشمان بڕێکی زۆر ئارەق دەکاتەوە ، بەم شێوەیە بڕێکی کەمتر پێویست دەکات کە ئاو بکرێتە دەرەوە لە ڕێگەی گورچیلەکانەوە، بەڵام لە ڕۆژێکی سارد و سەرمادا لەشمان بڕێکی کەمتر ئارەق دەردەدات بۆیە بڕی میزکردن و کردنەدەرەوەی لە ڕێگەی گورچیلەکانەوە پێویستە زیاتر بێت بۆئەوەی بەشێوەیەکی باش و گوونجاو ھاوسەنگی فلود و ئاوی لەش ڕابگیرێت بە ھاوسەنگی ، ئەمەی باسمان کرد ئیش و فرمانی گورچیلەکان بوو بۆ ڕێکخستنی شلە وفلودی لەش بە ھاوسەنگی لە ڕێگەی بڕ و ڕێژەیی میزکردن Urine output .
فرمانێکی دیکەی گورچیلە بریتییە لە لابردن و دەرکردنی ئەو بەرھەمە پاشەڕۆیانەی کە لەش بەرھەمی دێنێت بە درێژایی ڕۆژ، ئیش و فرمانی لەش و خانەکان پێویستی بە سەرفکردنی ووزە ھەیە (Energy) ، لە کاتی ئەم پرۆسەیەشدا پاشماوە بەرھەم دێت کە پێویستە ئەم پاشەرۆ و پاشماوەیە بکرێتە دەرەوەی لەش ، کاتێک کاری گورچیلەکان وەک پێویست نەبێت بۆ کردنە دەرەوەی ئەم پاشماوانە بە تەواوەتی ئەوا زۆر دەبێت و گەشەدەکات لە ناو لەشدا ، کاتێک ڕێژەکەی بەرزبێتەوە ئەوا لەناو خوێندا ناودەبرێت بە (Azotemia) ، وە لە کۆتایدا کە ئەم پاشماوانە کەڵەکە بوو دەبێتە ھۆی نەخۆشی میزاوی بوونی خوێن Uremia.

چ کاتێک نەخۆش پێویستی بە غەسلی گورچیلە دەبێت؟
کاتێل نەخۆش پێویستی بە غەسلی گورچیلە دەبێت کە ڕێژەی پاشماوەی بەرھەمھاتوو لە لەشیدا بەشێوەیەکی زۆر بەرز بویەوە و گورچیلەکان توانایان نەبوو بۆ کردنەدەرەوەی ئەو پاشماوانە بۆ دەرەوەی لەش ، ئاساییانە بەرزبونەوەی ڕێژەی ئەو ماشماوانە بەشێوەیەکی ھێواش ڕوودەدات بۆیە دکتۆر چەند فەحس و پشکنینێکی خوێن یان کیمیایی بۆ ئەنجامدەدات بۆئەوەی دیاریبکات کە چ کاتێک پێویستی بە غەسلی گورچیلە دەبێت ، دوو ڕێگەی پێوانکاری ھەیە یەکێکیان بریتییە لە (Creatinine level)، ئەوی دیکەیان بریتییە لە (Blood Urea Nitrogen) یان (BUN) کاتێک ئەو دوو ڕێژەیە بەرزبوونەوە ئەوا دەرخەری ئەوەیە کە گوورچیلەکان توانایان نەماوە بۆ کردنەدەرەوەو پاککردنەوەی لەش لەو پاشماوە بەرھەمھاتوانە .
زۆرجار پزیشک پشکنینی (Creatinine clearance( لەڕێگەی فەحسی میزەوە ئەنجامدەدات بۆ پێوانەکردنی ڕێژەی ئیش و فرمانی گورچیلەکان ،نمونەیەک لە میزی نەخۆشەکە لە دەفرێکی تایبەتدا ھەڵدەگیرێت بۆ ڕۆژێکی تەواو ، پاشماوەی ناو میز و خوێنەکە دەخەمڵێنرێت لە ڕێگەی پێوانەکردنی کریاتین (Creatinine) ، بە بەراوردکردنی ڕێژەی خوێن و میز لەو ماددەیەدا ، لەمەوە دکتۆر بۆچونێکی درووستی بۆ دەردەکەوێ دەربارەی فرمانی گورچیلەکان ، بەم ئەنجامە دەوترێت Creatinine clearance کە بەزۆری ئەگەر ڕێژەکەی لە فەحسدا بوو بە ١٠ - ١٢ cc/minute level ئەوا ئەو کەسە پێویستی بە غەسلی گورچیلە دەبێت. 

تەکنیکی ئەنجامدانی غەسلی گورچیلە :-
دوو جۆری سەرەکی لە غەسلی گورچیلە ھەیە یەکەمیان بریتییە لە Hemodialysis کە تێیدا جۆرێک لە فیلتەری تایبەتمەند بەکاردەھێنرێت بۆ کردنەدەرەوە و لابردنی ئەو پاشەڕۆ و ئاوە زیادەیەی کە لە خوێندا ھەیە .
جۆری دووەمیان بریتییە لە Peritoneal dialysis ئەم جۆرەیان فلود بەکاردێنن کە دادەنرێت لەناو بۆشایی سک لە ڕێگەی تیوبێکی پلاستیکی تایبەتمەندەوە بۆ کردنەدەرەوە و پاککردنەوەی لەش لەو پاشەڕۆ و پاشماوە کەڵەکەبوەی کە درووست بووە.
ئەگەر بە وردی باسی تەکنیکی ئەنجامدانی ھەرجۆرێکیان بکەین ئەوا سەرەتا بۆ چۆنێتی ئەنجامدانی غەسلی گورچیلەکان بە ڕێگەی Hemodialysis :- خوێن تێپەڕ دەبێت لە لەشی نەخۆشەکەدا بە ناو فیلتەرێکی تایبەتمەند لە ئامێری غەسلەکەدا کە پێی دەڵێین Dialysis membrane ، بۆ ئەم کردارەش نەخۆشەکە تیوبێکی پلاستیکی بۆدادەنرێت لەنێوان خوێنبەر و خوێنھێنەری دەست یان قاچی کە پێی دەڵێین (Gortex graft) ، لە ھەندێک کاتدا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ درووستدەکرێت لەنێوان خوێنبەر و خوێنھێنەری دەستی (Artery & Vein) ، بەم کردارەش دەڵێن (Cimino fistula) ، لەم کاتەدا دەرزیەک دادەنێن لەناو ئەو شوێنەی دەستی کە بە یەکێک لەمانە پەیوەست کراوە graft یان fistula ئەمەش بۆ گواستنەوەی خوێنی نەخۆشەکەیە بۆ ئامێری غەسل کە بە فیلتەر و کرداری پاڵاوتندا تێپەڕ دەبێت پاشان دەگەڕێتەوە بۆ لەشی نەخۆش ، ئەگەر پێش ئەوەی ئەو بۆریە پلاستیکیە لەدەستی دابنرێت کە مەبەستمان لێی graft یان fistula نەخۆش پێویستی بە غەسلی گورچیلە ھەبوو ئەوا بۆرییەکی تیرە گەورە دەکرێتە ناو ئەو بۆریە خوێنە گەورەی ملی یان قاچی بۆ جێبەجێکردنی غەسلەکە ، لە ئامێری غەسلەکە لەلایەکی دیکەیەوە ئەو پاشماوە بەرھەمھاتووە کۆدەکاتەوە کە لە کرداری پاڵاوتنەکەوە بەرھەمھاتووە.
806 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/04/2018
زیاتر...
123