پیتی  ئـ
قوفڵبوونی ئەژنۆ چی یە؟ ھۆکارو چارەسەرەکانی چین؟
قوفڵبوونی ئەژنۆ چی یە؟ ھۆکارو چارەسەرەکانی چین؟

قوفڵبوونی ئەژنۆ بەربڵاوترین حاڵەتە کە ھەندێک کەس تووشی دەبێت، ئەویش بەھۆی پچڕانی کڕکڕاگەی ئەژنۆوە دەبێت لە ئەنجامی ھەوکردن یاخود بەھۆی چەمانەوەی نا ئاسایی ئەژنۆ.

لەبارەی نەخۆشییەکەوە د.عومەر باراوی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئێسک و جومگە تایبەت بە سایتی تەندروستی سلێمانی "dohsuli" دەڵێت:" ئەم حاڵەتە زۆرتر دووچاری یاریزانانی تۆپی پێ دەبێتەوە بەڵام ھەندێجاریش توشی ئەو کەسانەش دەبێت کە دەکەون یاخود ھەڵدەخلیسکێن لەسەر بەفر و سەھۆڵ لەوەرزە ساردەکاندا ".

د.عومەر باراوی دەربارەی چۆنێتی خۆپاراستن لەم جۆرە حاڵەتانە دەشڵێت:" دەتوانرێت پێشی پێ بگیرێت ئەویش بە جۆرە وەرزشێکی تایبەتی کە پزیشک دیاری دەکات، بۆ ئەوەی ماسولکەکانی بەھێز بکات، ھەروەھا ئەو کەسانەی یاری تۆپی پێ دەکەن پێویستە بە وریاییەوە ئەژنۆیان بچەمێننەوەو بەکاری بھێنن، لەگەڵ ئەوەشدا بەکارھێنانی جۆری پێڵاو بەتایبەت لەکاتی سەرماو سۆڵەو بەستنی زەمینداو کاریگەری خۆی ھەیە بۆیە پێویستە  سوود لە پێڵاوانە وەرگرین کە گونجاون و پاژنەی گونجاویان ھەیە، ھەروەھا بەکارھێنانی گۆچان بۆ کەسانی بەتەمەن تاوەکو بەدوور بێت لەڕوودانی ئەم حاڵەتانە ".

ئەو پزیشکە پسپۆڕە لەبارەی چارەسەرییەکانەوە ئەوە دەخاتەڕوو، قفڵ بوونی ئەژنۆ بە دەرمان دەتوانرێت ئازارەکەی کەم بکرێتەوە بەڵام چارەسەری حاڵەتەکە ھەندێک جار بە نەشتەرگەری دەبێت و دەتوانرێت نەخۆش  رزگار بکرێت.

ئا/ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
759 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/01/2018
زیاتر...
123