پیتی  پ
نەخۆشیی پڕۆجێریا(زووپیربوون) Progeria
نەخۆشیی پڕۆجێریا(زووپیربوون) Progeria
پڕۆجێریا نەخۆشیەکی بۆماوەییە کە دەبێتە ھۆی زوو پیر بوون لە منداڵ. ( Progeria ) وشەیەکی یۆنانیە کە بە واتای زوو پیربوون دێت.
منداڵ لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا بە گشتی تا تەمەنی ۱۳ ساڵی ئەژین و ئەمرن ، ھەندێ جاریش تا ۲۱ ساڵی ئەژن بەڵام لەم تەمەنە زیاتر زۆر دەگمەنە.
پڕۆجێریا نەخۆشیەکی دەگمەنە , بە پێی ڕاپۆرتێکی (Progeria Research Foundation) لە ھەر ٢٠ ملیۆن کەسێک تەنھا یەک منداڵ توش ئەبێ , لە ئێستادا نزیکە (٣٥٠ - ٤٠٠)کەس تووشی ئەم حاڵەتە بوون , ڕێژەی تووشبوون لەم نەخۆشیەدا بۆ ھەردوو ڕەگەز یەکسانە.

ئەم نەخۆشیە کە پێشی ئەوترێ (Hutchinson-Gilford progeria ) بە ناوی ئەو دوو زانایەوە کراوە کە بۆ یەکەم جار دۆزیانەوە کە ناڕێکیەکی بۆ ماوەیی کوشندە و دەگمەنە , جۆرێکی تر (Wiedemann-Rautenstrauch ) کە ئەمەیان لە ناو سکی دایکیاندا تێیاندا بەدەردەکەوێت , جۆرێکی ترمان ھەیە (Werner syndrome) کە ئەمەیان لە تەمەنی ھەرزەکاریدا نیشانەکانی تێدا بەدەردەکەوێت , لەوانەیە تەمەنی کەسی تووشبوو لەمەیاندا بگاتە (٤٠-٥٠) ساڵ .

نیشانەکانی 
*کەمبوونی کێش
* نەمانی قژ
* ڕەقبوونی جوومگەکان
*دیاربوونی خوێنھێنەرەکانی پێستی سەری 
* دەرپەڕینی چاو 
* باریکبوونی لێو 
*گەشەی ھێواش 
*نائاسایی بوونی ددان
* سەر لە چاو ڕووخسار گەورە دەبێت
*چرچ بوونی پێست 
*کەمبوونەوەی ئاستی بینین 
* لە کارکەوتنی گورچیلەکان
ھۆی تووش بوون بە نەخۆشی پڕۆجێریا بەھۆی بازدان (mutation) لە جینێک کە پێی ئەوترێ(LMNA) کە بەرپرسە لە دروست بوونی پڕۆتینی لامینا ، ئەم پڕۆتینەش بۆ پتەوی خانەکان پێویستە و لە دیواری خانەکان بەدی ئەکرێ.

چارەسەری :
ئەم نەخۆشیە چارەسەری نییە بەڵام دەتوانین بە بەکارھێنانی دەرمان کەمێ مردنەکە دوا بخەین ، ئەمیش بە ڕێگریکردن لەو نەخۆشیانەی کە توشی ئەبن ،بەتایبەت نەخۆشی دڵ ، بۆیە ئەوانەی توشی ئەم نەخۆشیە بوون زۆر ئیھتیمام ئەخرێتە سەر تەندروستی دڵیان, بۆیە زۆربەی کات دکتۆر ئەسپرینیان پێ ئەدات , یان (statins) یان ھەر چارەسەرێکی تر .

سەرچاوە:
#پەیجی_پزیشکی_مایکڕۆبایۆلۆجی

333 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/09/2017
زیاتر...
12