پیتی  ق
نەخۆشی قۆلۆن
دکتۆر سۆران محمد غریب
ھۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی قۆلۆن

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ھۆشداری دەدەن بە دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و خواردنی ھەندێک خۆراک، بۆ ئەوەی زۆربەی تەمەنیان بەدەم ئازاری قۆلۆنەوە بەسەر نەبەن، دەشڵێن خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە باشترین چارەسەرەو دەرمان دادی نەخۆشییەکە نادات..

ھەڵئاوسانی قۆلۆن (تھیج القولون) بە یەکێک لەکێشە ھەرە باوەکانی مرۆڤ دادەنرێت کە دەبێتە ھۆی (قەبزی، سکچوون، باکردن، ئاوسان و شەپۆلە ئازاری سک)، نەخۆشیەکە تووشی بەشی قۆلۆن دەبێ لە کۆئەندامی ھەرس و پتر تووشی ئەوانە دەبێ کە تەمەنیان لە نێوان ١٥-٤٠ ساڵانە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، ھۆکاری سەرەکی روودانی ھەڵئاوسانی قۆلۆن بۆ گرفتی دەروونی و خۆراکی دەگەڕێتەوە.

یەکەمیان پەیوەندی بە بەستنەوەی ئەندامەکانی کۆئەندامی ھەرسە بە تۆڕێکی دەمار کە راستەوخۆ بەمێشکەوە بەستراونەتەوە، کاتێک کەسەکە تووشی بارێکی دەروونی ناھەموار دەبێت، تۆڕە دەمارەکانی دەورووژێن، دەبنە ھۆی ئەوەی قۆلۆن بە ناڕێکی کارەکانی خۆی بکات.

جۆری دووەم: کاتێک روودەدات کە خۆراکەکە بەباشی لەنێو ریخۆڵەکان ھەرس نابێت و دەگەنە قۆلۆن، لەنێو قۆلۆنیش، بەکتریا، خۆراکە ھەرسنەکراوەکە شیدەکاتەوەو بەو ھۆیەش کەسەکە سکی تووشی ئاوسان و باکردن (غازات) دەبێت".

"ژنان زیاترلە پیاوان تووشی ھەڵئاوسانی قۆلۆن دەبن ".

بەشێک لەو نەخۆشانەی کە بەدەست ئازاری قۆلۆن دەناڵێنن، گلەیی لە پزیشکان دەکەن، کە خەرجییەکی زۆریان پێدەکەن، بێ ئەوەی سوود لە چارەسەرییەکان وەربگرن.

ئەو حەب و دەرمانانەش بەناوی چارەسەری دەدرێ بە نەخۆش، تەنیا بۆ ھێورکردنەوەی وە بۆ ئازاری قۆلۆن ھیچ سوودێکی نییە، " بۆ ھەموو ئەو کەسانەی بەدەست ھەڵئاوسانی قۆلۆنەوە دەناڵێنن، ئەوەیە زاڵ بن بەسەر دەروونی خۆیان و دوورکەونەوە لەو خۆراکانەی کە ھەست دەکەن دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسانی قۆلۆن".
-
خۆپاراستن لە خواردنەکان:

"ئەوانەی قۆلۆنیان ھەستیارە دەبێ خۆیان لە خواردنی پیاز و پاقلەمەنیەکانی وەک: (نۆک، لۆبیا، فاسولیا و نیسک و ئەو خۆراکانەی لە گەنم دروستدەکرێن وەک: ساوار، گەنمە کوتاو و کفتە بەدوور بگرن، چونکە دەبنە ھۆی فراوانبوونی قۆلۆن و دروستکردنی ژان، ھەروەھا دەبێ لە خواردنی شیر دوور بکەونەوە، چونکە ماددەی لاکتۆزی تێدایە، کە بەھۆکاری سەرەکی بۆ ناڕێکی کارکردنی قۆڵون ناسراوە".

****

رێگە چارسەرەی نوێ بە شیوازی سروشتی:

چارەسەریەکی تر بۆ ئەم گرفتە ئەوەش بە شێوازی سروشتییە، لەم دواییە لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە، بریتییە: لە زەنجەبیل (زەنجەفیل) چارەسەری ئازارەکانی قۆلۆن کەم دەکاتەوە، توێژینەوەیەکی زانستی ئەوەی سەلماندووە کە زەنجەفیل بۆ ئەوانەی کە نەخۆشی قۆلۆنیان ھەیە ئەگەر بەشێوەیەکی رێک بە کاری بھینن یارمەتی دەرە بۆ ھەرسکردنی خۆراک و گەدەو دڵ بەھێز دەکات.

 
3239 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/05/2015
زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1