پیتی  ک
کرمەکان
کرمەکان
بریتین لەو نەخۆشیانەی کە بە ھۆی پاراسیتەوە (کرم) مرۆڤ تووشی چەندین جۆرە ھەوکردن دەبێت.

جۆرەکانی کرمەکان:
کرمی دەزووییەکان(نێماتۆدەکان) بریتین لە
Enterobius vermicularis, Ascaris Lumbricoides, Trichuris Trichiura, Toxocariasis

کرمە پانەکان (سێستۆدەرەکان) کە بریتین لە
Echinococcus granulosus, Taenia saginata, Taenia Solium, Diphylliobothrium latum

کرمە درێژەکان (ترێماتۆدەکان) کر بریتین لە
Schistosoma haematobium, Schistosoma Mansoni, Schistosoma Japonicum

ئەوەی شایەنی باسە پاراسیتەکان چەند کۆمەڵێک دەگرنەوە و یەکێکیان کرمەکانن کەبەشێکی گەورەی نەخۆشیداری نەخۆشییە ھەوکردنەکان پێکدەھێنێت لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری دانیشتوانی جیھان تووشی نەخۆشی دەکەن. ھۆی سەرەکی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بایەخنەدان و فەرامۆشکردنی باری تەندروستی و کۆمەڵایەتی ھەر کۆمەڵگایەک کە گیروگرفتی گەورەیان لەڕووی ئابووری، ڕۆشنبیری، پلە و ئاستی ژیانی دانیشتوانەوە ھەیە.
ئەوەی ڕاستیبێت لێرەدا دەمەوێت تەنھا ئاماژە بۆ ئەو کرمانە بکەم کە زێدەتر لە کوردستان دا ھەن و دەستنیشانکراون. ھەرچەندە ژمارەی کرمەکان کەمن بەڵام گرنگیەکی تایبەتیان لەنەخۆشیداریەتی دانیشتوانی کوردستان دا ھەیە.
لە جیھاندا نزیکەی نیو ملیۆن جۆر تەنھا (نێماتۆد) ھەیە وەلێ تەنیا چەند کرمێکیان مرۆ تووشی نەجۆشی دەکەن. بەگشتی کرمەکان بەریکن و درێژیان لە نێوان جەند ملیمەترێک تا ٣٠ سم دایە. گەر بەراوردێک لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا دا بکرێت ئەم کرمانە لە وڵاتە پێشکەوتوە ئەوروپاییەکان دا زۆر کەمترن.

ھەروەھا زۆربەی ئەم کرمانە لەکاتی گەشت و گوزاردا پاش ئەوەی مرۆ تووش دەبێت وەک نەخۆشییەکی ھێنراو دەھێنرێتە نێو وڵاتە ئەوروپییەکان. ئەوەی ڕاستیبێت کرم و ھێلکە و بەچەی کرمەکان (لارڤاکان) دەبنە ھۆی دەرکەوتنی بەرتەکی بەرگریزانی. ئەوەی لێرەدا پێویستە باسیان لێوە بەکەم تەنیا دوو کرمی گرنگ و بڵاوی نێو کوردستانن کە بەڕێژەی جیاواز دانیشتوان تووشی نەخۆشی دەکەن. 

کرمی ئەسکارس
ئەسکارس یەکێکە لەو کرمانەی کە لەھەموو جیھان دا بڵاوە و لە کوردستان دا بەڕێژەی گۆڕدراو دەبینرێت. بەڵام کرمەکە لەوڵاتی سووی دا زۆر بەکەمی دەبینرێت. ھۆی سەرەکی بوون و بڵاوبوونەوەیدەگەڕێتەوە بۆ نزمی پلەی ڕۆشنبیری دانیشتوان، نەبوون و بڵاونەکردنەوەی زانیاری پێویست لەلایەن دەستگاکانی تەندروستییەوە، ھەروەھا بایەخ نەدان بە چۆنیەتی خۆپاراستن لە کرمەکە و کەمتەرخەمی لە پاک و خاوێنی دا.

ھۆزانی
ھۆی سەرەکی ھەوکردنەکە کرمی Ascaris Lumbricoides

شێوەی کرمەکە
ئەم کرمە لەڕیخۆڵە باریکە دا دەژی. مێیەکەی گەورەترە لە نێرە و درێژی لە نێوان ١٥ بۆ ٣٠ سم دەبێت. مێیەکان ژمارەیەکی زۆر ھێلکە دادەنێن و ئەم کرمانە توانای ژیانیان لە ڕیخۆڵەکان دا بۆ ماوەی یەک ساڵ ھەیە. ئەم کرمانە کۆئەندامی ھەرسی تەواویان ھەیە (دەم و ٣ لێو و کونی پیسایی) 

ڕێگاکانی گواستنەوە
ھێلکەکان ھەن لە زەوی، ئاو، سەوزە و میوە. لەپاش تووشبونمان نزیکەی دوو مانگ دەخایەنێت تاوەک و ھەستیان پێدەکەین و ھەوکردن درووست دەکەن.

نیشانەکان
نیشانەکانی ھەوکردنەکە بەندە لەسەر جۆر و قۆناغ و توندی ھەوکردنەکەیە:

ئەسکارسی سپی
ۆکە، تەنگە نەفەسی، ژانکردنی قەفەزەی سنگ، تای مامناوەند، بەڵغەمی خوێناوی. ئەم نیشانانە تا ١ بۆ ٢ ھەفتە دەخایەنێت.
ئەم جۆرەیان لەو جێگایانە زۆرن کە دانیشتوانی چرە

ئەسکارسی ڕیخۆڵە
نەمانی حەزی خۆراک، ژانە سەر، ھێڵنج، ھەستکردن بە ڕشانەوە، سکچوون.

دەستنیشانکردن
چاندنی پیسایی نەخۆش

چارەسەرکردن
حەبی Mebendazol=Vermox ڕۆژانە ٢ جار ٢٠٠ملگم بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ

خۆپاراستن
شتنەوەی سەوزە و میوە. ئەو سەوزانەی بە پیسایی دانیشتوان ئاودێر دەکرێن دەبێت جوان بکوڵێنریت پاشان بکرێت بە چێشت
تێبینی
مێی ئەسکارس ڕۆژانە ٢٤٠ ھەزار ھێلکە دادەنێت


کرمە دەزووییەکان
ئەم کرمە لە ھەموو جیھان دا بڵاوە و تووشبوانی بە ٢٠٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت کە ٣٠ بۆ ٤٠ ملیۆنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا دەژین.

ھۆزانی
کرمەکە ناوی Enterobius vermicularis

شێوەی کرم
درێژی مێیە ١٠ملم و کۆتاییەکەی تیژە، نێرە گچکەترەو تەنیا ٣ ملم دەبێت و کۆتاییەکەی چەماوەیە. کرمەکە لەسەر خۆراک و شلەی ڕیخۆڵەکان دەژی. نێرە ٢ بۆ ٧ ھەفتە و مێیە ٤٠ بۆ ٩٠ ڕۆژ دەژی. مێیەکان دێنە نزیک کۆم (کونی پیسایی) و لەوێدا دەمرن. خوران و سووربونەوەی کۆم نەخۆش ناڕەحەت دەکەن.

نیشانەکانی
لە سەدا ٢٠ بۆ ٣٠ لە باخچەی منداڵان دا دەبینرێت. کاتێک ژمارەی کرمەکان زیاد دەکەن ئەوا وەک تۆپەڵێک دەزوو دێنە دەرەوە.

دەستنیشان کردن
لەبەرە بەیان دا باشترین کاتە تا بیانگرین و بنێردرێن بۆ تاقیگە بۆ ناسینەوەیان.

چارەسەرکردن
ڤێرمۆکس
لەم بارەدا دەبێت ھەموو ئەندامانی خانەوادەکە ئەم دەرمانە بخۆن ئەگەر نیشانەشی لێدەرنەکەوتبێت.
یەک ژەمی ٣ حەبی بدرێت بە نەخۆش بە ڕێژەی ١٠٠ملگم و پاش دوو ھەفتە ھەموو ئەندامانی خێزانەکە ھەمان ژەم بخۆنەوە.
یان Pyrantelpamoat =Vanquin ٥ملگم بۆ ھەر کغم لە کێشی کەسەکە بەیەک ژەم بدرێت بە نەخۆش.

خۆپاراستن
پێویستە چەرجەف و دەرپێ و کراس و بیجامەی شەوانەی ئەندامانی خێزان بگۆڕدرێت و بەشێوەیەکی ڕێک و پێک بشۆردرێت. باشتریشە ئتووبکرێن تا مەترسی سەرھەڵدانەوەی نەھێڵدرێت.

سەرچاوەکان
د. زاھیر سوران، نەخۆشییە درمەکان، بەشی یازدە، چاپی یەکەم- کوردستان ٢٠٠٤
Referenser
١.Masksjukdomar, kap.٢٩. , från Iwarsson –Norrby, infektionsmedicin, klinik och terapi, Sçve Föđrlag ١٩٩٨. ٥٣٦-٥١.
٢.Abram S. Benenson,editor, Control of Communicable Diseases in men, ١٥ th edition, ١٩٩٠, ٥٠-٥٢

1920 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/11/2016
زیاتر...
1