پیتی  ئـ
ئیشیاز - ڕان ئێشە - Sciatica
ڕان ئێشە - Sciatica - عرق النسا

ناوی گەورەترین و درێژترین دەمارە کە لە بەشی خوارەوەی پشت دەردەچێت و بە پێش و پشتی سمت و ڕانەکانتا بڵاوبۆتەوە و هۆیەکەی دەکەوێتە بڕبڕەی L4, L5 یان S1, S2, S3 .

هۆیەکانی
داخورانی نێوەندە بڕبڕەکانی پشت
بچوکبوونەوەی ڕێڕەوی دەمارەکان کە بە تێوەندەکان دا تێپەڕدەبن
دووگیان بوون
گرێ



ئیشییازی ڕاستیی یان درۆینە؟
ئەگەر هۆیەکەی ئەوەبێت کە نێوەندە بڕبڕەکانی پشتت خوراوە ئەوا پێی دەڵێن ئیشیازی ڕاستی وە ئەگەر هۆیەکەی ماسولکەبێت ئەوە نەبێت ئەوا درۆینەیە.

نیشانەکانی
ئازالێک بەشێوەی تەزوو لە سمتەوە یان کۆتایی بڕبڕەکانەوە دەست پێدەکات بۆ سمت و ڕان و پاشان پێیەکان.
گرژبوونی ماسولکەکان
بێهێزبوونی ماسولکە
سڕبوون یان مێروولەکردنی ماسولکەکان
ئەگەر:
هەستت کەم بووەوە لە سمت و قاچ دا یان کاری کردە سەر میزکردن یان پیسایی کردن ( میز یان پیسایی ڕانەگرتن ) ئەوا دەستبەجێ پەیوەندی بکە بە فریاگوزاری خێراوە.

چارەسەر
چارەسەر بە شێلان ( فیزوتێراپی ) Physical therapy
چارەسەر بە تەقاندن Chiropractic
چارەسەر بە درزی ئاژنین
مەساج
وەرزش
دەرمانەکانی ماسولکە خاوکەرەوە و ئازارشکێن
ساردکەرەوە یان گەرم داپۆشین
یۆگا
نەشتەرگەری

چیبکەم تا تووشنەبم؟
وەرزش
وەرزش
وەرزش

..................................................
سەرچاوە
ischias.se
ischaias.nu 
1177se

ئا/ دەرمانساز زرنگ سالار
4206 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/06/2016
زیاتر...
12