پیتی  ئـ
ئیفلیجبوون - ALS
ALS - Amyotrophic lateral sclerosis
جۆرێکە لە کەنەفتبوون کە سەرەتا توشی خانەدەمارییەکانی مێشک دەبێت پاشان ووردە ووردە جەستە توشی ئیفلیجبوون دەکات. ئەم نەخۆشییە خانەدەمارییەکانی مێشک و دڕکەپەتک شی دەکاتەوە کە ئەمانەش کۆنتڕۆڵی ماسولکە خۆویستەکان دەکەن. پاش ئەوەی کە زۆرێک لە خانەکانیان شی کردەوە بەمەش هەستەکانی ئەو بەشانە کەم دەبێتەوە و هەروەها لاوازی بینین، بیستنی گوێ وە هەروەها توانای گرتنی شتومەک کەم دەبێتەوە. 

هەندێک کەس ئەم نەخۆشییە کار لە بیرکردنەوەشی دەکات بە پێی کات بەڵام لەهەمووی ترسناکتر ئەوەیە کە کار لە هەناسەشمان دەکات بەمەش کەسی تووشبوو دەمرێت. بۆماوەیی یەکێکە لە هۆیەکان. ئەم نەخۆشییە لە کەسانێک دا ڕوودەدەن کە بەزۆری تەمەنیان لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵ دایە و لە لای پیاوان ئاساییترە وەک لە لای خانمان. 



نیشانەکان
سەختی ئاخاوتن، قوتدان
لاوازی ماسولکەی قاچ و دەستەکان

چارەسەر
ئەم نەخۆشییە چارەسەری نییە بەڵام دەرمان ( Riluzole ) یارمەتیدەردەبێت بۆ زیادکردنی ڕۆژانی ژیان

توێژینەوە
ئەم ١٠ ساڵانەی کۆتا زۆر پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە. ١٥٠٠٠ کەس بەژدارن لە توێژینەوەیەک لە سوید کە نزیکەی ٥٠٠ کەسی نەخۆشی سویدیش بەژدارە. هەتاوەک و ئێستا ئەم چارەسەرەی باسکراوە دوا چارەسەرە و هەر نوێکارییەکی تریش ڕاگەینرا ئەوا بێگومان لەم بابەتەدا درێژەی پێدەدەین.

سەرچاوە/
1177.se
hjarnfonden.se 

ئا/ دەرمانساز زرنگ سالار
1872 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/06/2016
زیاتر...
12