پیتی  پ
هەڵئاوسانی پێست Angioedema
هەڵئاوسانی پێست Angioedema
هەڵئاوسانێکە کە زۆربەی کات لە سەر لێوو، دەوروبەری چاو، دەم و چاو وە هەروەها زمانمان دەگرێتەوە. ئەم هەڵئاوسانە چەند کاتژمێرێک بۆ چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. هەندێک جار ئەم نیشانەیەمان لەسەر دەردەکەوێت وەک کاریگەرییەکی لاوەکی دەرمانەکانی دژە بەرزە پەستانی خوێن ( گرووپی دەرمانەکانی ACE Inhibitor ). هەندێک کەس پێش ئەوەی ئەم حاڵەتەی لێ ڕووبدات ئەوا هەست بە برژانەوەیەک دەکات و خورانێک دەست پێدەکات. زۆرجاریش بە پەڵەی سور دەستپێدەکات لەگەڵ خورویەکی زۆر لەسەر چەند بەشێکی لەش ئەمەش ئەگەر هۆیەکەی هەستیاریبێت بەرامبەر بە خۆراک، دەرمان، پێوەدانی هەنگ زیاتر دەگرێتەوە. 
لە کاتی تووشبون بە هەستیاری هەمان نیشانە و هەمان هەست ـی دەبێت بۆیە دەبێت زۆر ووریابین و خێرا خۆمان بگەیەنینە ئیمێرجنسی / خزمەت گوزاری بەپەلە. 

بەکورتی هۆیەکانی ئەم خاڵانەی لای خوارەوەن:
هەستیاری بەرامبەر بە خۆراک
پێوەدانی هەنگ
دەرمان
بۆماوەیی

چارەسەر
دەرزی ئەدرەنالین
دژە هەستیارییەکان ( Anti Histamine )
Betamethasone


تێبینی/
ئەگەر نەمتوانیبێت ناونیشانێکی ڕاستی بۆ هەڵبژێرم بە زمانی کوردی ئەوا بەخۆشحاڵیەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن ئێمەش دەیگۆڕین.

سەرچاوە/ 1177.se
ئا/ دەرمانساز زرنگ سالار
2568 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/06/2016
زیاتر...
12