پیتی  س
سوورە تـــــــــا
سوورە تــــــا
(بە ئینگلیسی: Scarlet fever) پەتایەکی چڵکی نێو منداڵانی ٣ تا ٧ ساڵە و پتر لە وەرزە ساردەکاندا سەرھەڵدەدا. ھۆکاری ئەم نەخۆشییە سترۆپتۆکۆکی بێتا ھێمۆلیتیکی Aیە.
بەکتریای سترۆپتۆکۆک لە ناو قوڕگی نەخۆشدا کۆ دەبێتەوە و زۆر دەکا و بە دەردانی جۆرێک ژار، دەبێتە ھۆی ھەڵزرنگانی پێست و سەرھەڵدانی ئازارەکانی پێست.

شێوەی گوێزانەوە
نەخۆشی سوورەتا لە ڕێگای پێوەندی و لێکەوتنەکان، بەتایبەت منداڵان ، بڵاو دەبێتەوە. ھۆکاری ئەم نەخۆشییە لە ڕێگای ھەناسەدان لە ھەوای پیس و بەکارھێنانی کەلوپەلی ھاوبەشی تێوەدراو، وەک لەیستۆک و دەفری خۆراک دەگوازرێتەوە. نەخۆشی سوورەتا لە ڕۆژێک پێش دەرکەوتنی نیشانەکانەوە، تا کۆتایی نەخۆشییەکە گیرۆیە. ھەرچەند تا دێ ، گیرۆ بوونی کەم دەکا.
تووش بوون بە نەخۆشی سوورەتا، تا ڕادەیەک دووپاتە نابێتەوە.

نیشانەکان
نیشانەکانی سوورەتا بەزۆری بریتییە لە: ئێش و کزەی ناو قوڕگ، تای ٣٨ پلەک یان ژوورتر.
سەرەتا کاژێکی سپی یان ئاماڵ زەرد سەر زمانی منداڵ دەگرێ کە پاش ماوەیەک بەرەو سووری دەچێ. پرز و قوتکەکانی زمان گەورەتر دەبێ و وەک شیلک (تووە فەرەنگی)ی لێ دێ. لەوانەیە ئاڵووەکانیئەوکی منداڵ سوور داییسێ. دەموچاوی نەخۆش سوور دادەگەڕێ، لە کاتێکدا کە دەوری دەمی کز و بێڕەنگە.

نیشانە گشتییەکانی تر بریتین لە :
لەرز، ئێش، دڵ نەبردن، ھەڵماسینی گرێ لیمفاوییەکان، بێتاقەتی و بێحاڵی، دڵ ھەڵشێوان و ڕشانەوە.

ئازارەکانی پێست لە ڕۆژی دووھەمەوە دەردەکەوێ و ٢ تا ٥ ڕۆژ دەمێنێتەوە. ئەم ئازارانە لە ھەڵبزرکانی پێستی بنباڵ، مل، پشت گوێ و سینگەوە دەست پێ دەکا و پاشان تەواو لەش دادەگرێ. بەزۆری خورینی لەگەڵە. بڕێجار ئەم پێست بزڕکانە لە دەست، پێ و تەڕادی ڕاندا وەک ھێڵیک دەکشێ و بە Pastia lines دەناسرێ. لە حەفتەی دووھەمدا لەگەڵ گوم بوونی ئازارەکان، پێست ھەڵخستن دەست پێ دەکا.
تووش بوونی منداڵی ساوا بە سوورەتا زۆر دەگمەنە. پێستی نەخۆش لە خۆیدا گیرۆ نییە، بەڵام سترۆپتۆکۆکی نێو ئەوکی نەخۆش دەتوانێ بڵاو ببێتەوە و نەخۆشییەکە بگوازێتەوە.
جێگای سەرنجە کە بزانین:
٢٤ کاتژمێر دوای وەرگرتنی یەکەمین ژەمی دەرمانی ئانتی بایۆتیک، سوورەتا لە گیرۆ بوون دەکەوێت 

سەرچاوە/
ویکیپێدیای کورد
2498 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/05/2016
زیاتر...
123