پیتی  ز
زمان
زمان
دەڵێن ڕەنگی زمانت تەندروستیت نیشاندەدات

ئایا زوو زوو زمانت دەپشکنیت؟ نــــــا ؟ کەواتە دەستپێبکە...

ڕەنگی زمانت، شێی زمانت و چڕی زۆرێک دەربارەی تەندروستیت دەڵێت.

زمان پێکهاتووە لە کۆمەڵێک گروپی ماسوولکە کە ڕێگامانپێدەیەن قسە بکەین، تام بکەین و قووتبەین. زمانمان دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ملوولەی خوێن و بە بەردەوام پاکدەکرێتەوە بە لیکی دەممان کە ئەمەش زمانمان بەبەردەوام پاک دەکاتەوە و ڕێگرە لە درووستبوون و گەشەی بەکتریا لەسەر زمانمان. 

ڕەنگی زمانێکی تەندروست چۆنە؟
پەمەیی، بێ پەڵە یان تۆخ و کاڵ نەبێت بەڵکوو هەمان ڕەنگبێت لە هەموو لایەکەوە.

ئاگاداربە ئەگەر
ئەگەر ڕەنگی گۆڕا یان شێوەی یان ئاوسا یان کزایەوە ئەوا زمانمان پێمانڕادەگەیەنێت کە شتێک لە ئارادا هەیە. وەک ئەم شێوانەی لای خوارەوە:

١. سوور یان ڕەنگی چیلکی
ئەگەر تا -ت بوو هەروەها ڕەنگێکی سووری کاڵی هەبوو ئەوا پەیوەندی بکە بە دکتۆرەوە چونکە بەم زمانە دەڵێن زمانی چیلکی (شیلک). چونکە وەک شیلک ڕوکاری زمانمان زبر دەبێت و ڕەنگی وەک شیلک دەبێت. ئەم نیشانەیە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە لەوانەیە هەوکردنێک هەبێت لەلەش دا کە بە نەخۆشی Kawasaki ناسراوە بە تایبەتی منداڵی ژێر ٥ ساڵ.


هۆیەکانی ئەم نەخۆشییە چییە؟
کەمی ڤیتامین، یان سوورە تا 

٢. هەڵئاوسان یان بڵق یان ئازاری زمان
ئەگەر بڵقی بچوکی بەئازارت هەبێت لەسەر زمانت ئەوا هۆیەکانی ئەمانەن:
کەم خوێنی - ئازاردەیات بە زمان، شەکرە، جگەرە کێشان، خواردنی تیژ، ئەو خانمانەی لە تەمەنێکدان کە سووڕی مانگانەیان نامێنێت ئەوا هەست بە برژانەوەی زمانیان دەکەن.
تێبینی/
پەیوەندی بە دکتۆرەوە بکە ئەگەر نوقتەیەک لەسەر زمانێت ئازاری هەبوو زیاد لە دوو هەفتە.

٣. زەردبوونی زمان
نیشانەیە بۆ جێگیربوونی بەکتریا لە سەر ڕووی زمانت.
خانە ووردیلەکانی سەر زمانت تووشی هەوبوون دەبن ئەگەر لاشەت ووشکبێتەوە یان جگەرە زۆر بکێشیت یان تای بەرزت هەبێت یان هەناسە بدەیت لە ڕێگەی دەمتەوە وەک لە لووتەوە.

٤. ڕەشبوونی زمان
دەگەڕێتەوە بۆ تووش بوون بە بەکتریا لەسەر ڕووکاری زمان، یان جگەرە، یان خواردنەوەی قاوەیەکی زۆر

٥. سپی بوونی زمان
هۆیەکانی:
ووشکبوونەوە، کەڕووی زمان، دژە بەکتریاکان، زیاد بەرهەم هێنانی خانەکان لەسەر ڕووکاری زمان کەئەمەش زۆربەی جار ئاساییە بەڵام لەوانەشە یەکەم هەنگاوبێت بۆ ژێرپەنجەی ناو دەم.

٦. زمانی قاوەیی
هۆیەکانی:
ژێرپەنجە، زۆر گرنگە کە زوو پەیوەندی بە دکتۆرەکەتەوە بکەیت ئەگەر پەڵە یان بەش بەشی قاوەییت بینی، یان سڕبوون. 


ئێستا چ جۆرە زمانێکت هەیە؟
 


ئا/ دەرمانساز زرنگ سالار
سەرچاوە/ 
http://kurera.se/det-sager-din-tunga-om-din-halsa%E2%80%8F/ 
5014 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/05/2016
زیاتر...
1