پیتی  ز
کۆئەندامی زاوزێ
کۆئەندامی زاوزێ ئامێری گیانەوەرانە بۆ درووست کردنی گیانەوەری نوێ، لە ھەمان شێوەی خۆیان. ئەم کۆئەندامە لە مرۆڤ دا بریتیە لە : 
سیستەمی زاوزێی ژنانە و سیستەمی زاوزێی پیاوانە.

سیستەمی زاوزێی ژنانە:
سیستەمی زاوزێی ژنانە بەشێکە لە تەنی ژناندا کە ئەرکی سەرەتایی تۆرەمخستنەوەی لە ئەستۆیە.
تۆرەمخستنەوە یان زاوزێ (ئینگلیسی: reproduction) 
بریتییە لە ئەو پڕۆسە بیۆلۆژیکییە کە لە ڕێگەیەوە ئۆرگانیزمی جیاجیای نوێ دروست دەبێت. تۆرەمخستنەوە بنەڕەتیترین و گرنگترین تایبەتمەندیی ھەموو چەشنەێکی ژیانە، وە ھەموو ئۆرگانیزمە جیاجیاکان لە ئاکامی تۆرەمخستنەوە دروست دەبن. شێوازە ناسراوەکانی تۆرەمخستنەوە بەگشتی پۆلێن دەکرێن بە دوو دەستەی: سێکسی و ناسێکسی.

لە تۆرەمخستنەوەی ناسێکسی دا، تاکێک دەتوانێت بە تەنیایی وە بەبێ بەشداربوونی تاکێکی دیکە لە نەوعی خۆی تۆرەم بخاتەوە. دابەشبوونی خانەیەکی بەکتریایی بە دوو خانەی خۆیشک نموونەیەکی تۆرەمخستنەوەی ناسێکسییە. بەڵام، تۆرەمخستنەوەی ناسێکسی تەنھا تایبەتی ئۆرگانیزمە تەکخانەییەکان نییە. زۆربەی ڕوەکەکان توانای تۆرەمخستنەوەی ناسێکسییان ھەیە.

تۆرەمخستنەوەی سێکسی پێویستی بە بەشداربوونی دوو تاک ھەیە، کە ئاسایییانە ھەریەکەیان لە ڕەگەزی نێر و مێ دەبێت. تۆرمخستنەوەی ئاسایی مرۆڤ نموونەیەکی ڕوونی تۆرەمخستنەوەی سێکسییە.



مناڵدان
منداڵدان یان ڕەحم ئەندامێکی سیستەمی زاوزێی ڕەگەزی مێوینەی گواندارانە کە تۆلی تێدا دەگوورێ.
مناڵدان لە ھەرمێیەکی سەرەوخوار دەچێ کە لە ناوەڕاستی ناوچەی لەگەن لە نێوان میزەڵدان و ڕێکتۆمدا جێی گرتووە. مناڵدان لە تەنە و ملێک پێک دێ کە زێ لە ناوەوە دەچێتەوە سەری. دیوارەکانی مناڵدان ئەستوور و ماسوولکەییە، لەڕاستیدا ئەم ماسوولکانە، بەھێزترین ماسوولکەی لەشی ژنە، کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە ھۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ(تۆل).
کاتێ ژنێ سکی پڕ نییە، مناڵدانی نزیک ٥.٧سم درێژ و ٥سم پانە و کێشی نزیک ٣٥ گرەمە. بەڵام لە دووگیانیدا ئەم قەبارە و کێشە تا ڕادەیەکی زۆر زیاد دەکا.

لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان ئەم وشانەش بەکار دێن:
پزدان ، تۆلدان ، زێدان ، زایەدان، ھەلپەز، ڤاگینا، پڕزانک، پزڵی، پزو، کاردانک، گللک، چارۆکە، ھەماز، زامار، ھاوباز، بز، پاور

کارەندامناسی
ڕاگرتن، پاراستن و ژیواندنی تۆل (مناڵی ناو سک)
بەستێنی مەلە کردنی سپێرم تا گەیشتن بە ھێلکۆکە

وشەی سپێرم لە وشەی یۆنانی سپێرما (σπέρμα) بە واتای 'دان' گیراوە و بە خانە زاوزێییەکانی نێر دەگوترێت. لە جۆرەکانی زاوزێی سێکسی دا کە ناسراون بە ئەنیسۆگەمی (anisogamy) و ئووگەمی (oogamy) ، جیاوازییەکی بەرچاو ھەیە لە ئەندازەی گامێتەکان و بە ئەوانەی کە بچووکترن دەگوترێت خانەی نێر یان خانەی سپێرم. خانەی سپێرمی مرۆڤ ھاپلۆیدە، بە شێوەیەکە کە ٢٣ کرۆمسۆمەکەی ئەو دەتوانن بلکن بە ٢٣ کرۆمسۆمەکەی گەرای مێوە بۆ ئەوەی خانەیەکی دیپلۆید دروست بکەن. خانەیەکی سپێرمی تەکتاڵی (uniflagellar) کە دەجووڵێت پێی دەگوترێت سپێرماتۆزوون، و بە خانەیەکی سپێرم کە ناجووڵێت دەگوترێت سپێرماتیۆم(spermatium) خانەکانی سپێرم ناتوانن دابەش ببن وە تەمەنێکی سنوورداریان ھەیە، بەڵام پاش ئاوێتەبوون لەگەڵ خانەکانی گەرا (ھێلکۆکە) لە ماوەی بەبەربوون دا، زیگۆتێکی تۆتۆوتێنت دروست دەبێت کە توانای ئەوەی ھەیە گەشە بکات و ببێت بە ئۆرگانیزمێکی نوێ.

سپێرماتۆزوای ئاژەڵان لە ڕێی سپێرماتۆجێنەسیس لە نێو گونادەکان (گونەکان)ی بە دابەشاندنی میتۆسیس دروست دەبێت. پاشان لە نێو شلەیەک دا کە پێی دەگوترێت تۆو لە جەستەی نێر دەچنە دەرەوە. خانەکانی سپێرمی گوانداران دەتوان ھەتا سێ ڕۆژ لە نێو سیستەمی زاوزێی مێ دا زیندو بمێنن.

خانەکانی سپێرم لە گامێتۆفیتە کەوزەییەکان و گیاییەکان دا لە ڕێی دابەشاندنی میتۆسیس لە نێو گامیتانجیای نێر (ئانتێریدیا) دا دروست دەبن.

ھێلکۆکە
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ھێلکۆکەەوە)

ھێلکۆکەیەکی مرۆڤ
ھێلکۆکە (بە لاتینی: ovum) بریتیە لە خانەیەکی زاوزێیی یان گامێت. ھەردووی ئاژەڵان و ڕوەکە ھێلکۆکەدانەرەکان ھێلکۆکەیان ھەیە. وشەی ئووڤیۆل (Ovule) بە ھێلکۆکەی تازەدروستبووی ئاژەڵ، وە ھەروەھا ئەو پێکھاتە ڕوەکیانە دەگوترێت کە گامێتۆفیت و خانەی ھێلکۆکە ھەڵدەگرێت وە پاش بەبەربوون دەبێت بە دانە. لە ڕوەکە بچووکەکان و کەوزەکان (algae) دا، ھەروەھا بە ھێلکۆکە دەگوترێت ئووسفیەر.


دروستبوونی ھێلکۆکە
لە ئاژەڵە پێشکەوتووەکان دا، ھێلکۆکە لە لایەن ھەندێک گلاندی مێ (گلاندە سێکسیەکان) کە پێیان دەگوترێت ھێلکەدان بەرھەم دێنن و ھەمووی ئەم گلاندانە ھەر لە سەرەتای لەدایکبوونەوە لە جەستەی گوانداران دا ھەیە، وە لە ڕێگەی پرۆسەی دروستبوون و گەشەکردنی ھێلکۆکەوە پێدەگەن.

ھێلکۆکەی مرۆڤ و گوانداران

خانەیەکی سپێرم خەریکی بەبەرکردنی ھێلکۆکەیەک

پرۆسەی بەبەرکردنی ھێلکۆکەیەک (لە سەرەوە بۆ خوارەوە)
لە ئاژەڵانی بەچکەزێ دا (کە بریتین لە مرۆڤ و ھەموو گواندارانی خاوەن ئاوەڵمنداڵی دیکە)، ھێلکۆکە لە نێو جەستە مێ دا بەبەر دەبێت، وە پاشان ئاوڵەمە لە نێو مناڵدان دا گەشە دەکات، وە ڕاستەوخۆ خۆراک لە دایک وەردەگرێت


ھێلکۆکە (ovum) 
یەکێک لە گەورەترین خانەکانی جەستەی مرۆڤە، وە بە چاوی ئاسایی بەبێ یارمەتی مایکرۆسکۆپ یان ھەر ئامێرێکی گەورەکردنەوەی دیکە دەبینرێت. ئەندازەی تیرەی ھێلکۆکەی مرۆڤ لە نێوان ١٠٠ تا ٢٠٠ میکرۆمتر دایە، بەڵام ئەندازەی دەقێقتر ١٢٠ میکرۆمترە.

ھێلکۆکەی بوونەوەری سەرەتایی و ڕوەکەکان
لە بوونەروەرانی سەرەتایی (protists)، کارگەکان و زۆرێک لە ڕووەکەکان، لەوانە برایۆفیتەکان، سەرەخسەکان، و دانەڕووتەکان، دا ھێلکۆکە لە نێو ئارچێگۆنیەم (archegonium) دا بەرھەم دێت. بە ھۆی ئەوەی کە ئارچێگۆنیەم پێکھاتەیەکی ھاپلۆیدە، خانەکانی ھێلکۆکە لە ڕێگەی دابەشاندنی میتۆسیسەوە دروست دەبن. ئارچێگۆنیەمی ئاسایی برایۆفیت پێکھاتووە لە ملێکی درێژ لەگەڵ بناغەیەکی پانتر کە خانەی ھێلکۆکەی تێدایە. لەکاتی پێگەیشتن دا ئەم ملە درێژە دەکرێتەوە بۆ ئەوە بە خانەکانی سپێرم ڕێگە بدات بە مەلەکردن بچن بۆ نێو ئارچێگۆنیەم وە ھێلکۆکە بەبەر بکەن. ئەو زیگۆتەی کە لە ئاکامی ئەم بەبەربوونە دروست دەبێت پاشان گەشە دەکات وە دەبێت بە ئاوڵەمە، کە بە شێوەی سپۆرۆفیتی (sporophyte) تازە لە ئارچێگۆنیەم دێتە دەرەوە.


لە ڕوەکە گوڵدارەکان دا، گامێتۆفیتی (gametophyte) مێ، کە ئاساییانە دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئارچێگۆنیەم، بچووک بووەتەوە و بووەتە تەنیا ھەشت خانەی ناسراو بە کیسەی ئاوڵەمە لە نێو ئووڤیۆل دا. ئەو خانەی گامێتۆفیتە کە لە ھەمووان نزیکترە بە کونی مایکرۆپایلی کیسەی ئاوڵەمە دەبێتە خانەی ھێلکۆکە. لە کاتی گەردەپژاندن (pollination) دا، بۆریەکی گەردە سپێرم دەباتە نێو کیسەی ئاوڵەمە وە یەک ناوەی سپێرم لەگەڵ ناوەکی ھێلکۆکە تێکەڵ دەبێت. ئەو زیگۆتەی کە لە ئاکامی ئەم تێکەڵبوونە دروست دەبێت لە نێو ئووڤیۆل دا دەبێت بە ئاوڵەمە. ئووڤیۆل بە نۆرەی خۆی دەبێت دان وە لە زۆرێک لە حاڵەتەکان دا ھێلکەدانی ڕووەک دەبێتە میوەیەک بۆ ئەوە کاری بڵاوبوونەوەی دانەکان ئاسان بکاتەوە. دوای چەکەرەکردن (germination)، ئاوڵەمە دەبێت بە یەک نەونەمام (seedling).

دروستبوونی ھێلکۆکە (ھێلکە) لە ئاژەڵانی ھێلکەزێ دا
لە ئاژەڵانی ھێلکەزێ دا (واتە ھەموو پەلەوەرەکان، زۆربەی ماسییەکان، دووژینیەکان ((amphibia و خشۆکەکان) ھەندێک لایەی پارێزەر بە دەوری ھێلکۆکە دروست دەبێت وە پاشان لە ڕێگەی لوولەی ھێلکەوە دەچێتە دەرۆی جەستە. ئەم ھێلکۆکە (ھێلکە) یان لە نێو جەستەی گیانەوەری مێ دا بە سپێرمی نێر بەبەر دەکرێت (بەو شێوەی کە لە پەلەوەر ڕوو ئەدات) یان لە دەرۆی جەستەی گیانەوەری مێ دا بە سپێرمی نێر بەبەر دەکرێت (وەکوو ئەوەی کە لە زۆرێک لە ماسیەکان دا دەبینرێت). دوای بەبەربوون، ئاوڵەمەیەک دروست دەبێت، کە لە خۆراکی نێو ھێلکۆکەکە یان ھێلکەکە دەخوات. پاشان لە ھێلکە دێتە دەرەوە، کە ئەمەش لە دەرۆی جەستەی دایک ڕوو ئەدات. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ھێلکەکانی ئاژەڵە ھێلکەزێکان وتاری ھێلکە (بیۆلۆژی) بخوێنەوە.


سایتۆپلاسم و میتۆکۆندریای خانەی ھێلکە (لەگەڵ کلورۆپلاست لە ڕوەکەکان دا) تەنھا ئامرازی ھێلکەن کە دەتوانن لە ڕێگەی دابەشاندنی میتۆسیسەوە تۆرەم بخەنەوە و سەرئەنجام پاش بەبەربوون بلەیزەتۆسیست (blasetocyst) دروست بکەن.

ھێلکەزێیی ناوسکی
جۆرێکی مامناوەند ھەیە کە پێی دەگوترێت ھێلکەزێی ناوسکی (Ovoviviparity). لەم جۆرە ھێلکەزێیە دا، بە ھەمان شێوەی ھێلکەزێی ئاسایی ئاوڵەمە لە نێو ھێلکەیە دا گەورە دەبێت وە خۆراکی لە ھەمان ھێلکە دابین دەکرێت، بەڵام پاشان ماوەیەکی کورت پێش لەدایکبوون لە نێو زگی دایکی دا لە ھێلکە دێتە دەرەوە، یان دەستبەجێ پاش ھاتنەدەرەوەی ھێلکە لە جەستەی دایک لە ھێلکە دێتە دەرەوە. ھەندێک لە ماسیەکان، خشۆکەکان و زۆرێک لە بێ‌بڕبڕەکان بەم شێوە زاوزێ دەکەن.

دابەش کردنی بۆشایی مناڵدان
بنک (Fundus): ئەو بەشە لە بۆشایی مناڵدان کە دەکەوێتە سەر ڕێژگەی لوولەکانی مناڵدان.
تەنە (Body): ئەم بەشە لە نێوان بنک و ئیسمووسدایە.
ملی مناڵدان (Cervix): بەشێکی تەشی ئاسا.

پۆشەنی ناو مناڵدان
ناو مناڵدان بە پۆشەنێکی زیندوو و چالاک بە ناوی ئاندۆمێتر داپۆشراوە. شانەی ئاندۆمێتر لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ھۆرمۆندا ھەستیارە و پاش پێگەیشتن تا پێش ئاوەسۆیی ئەم شانە دادەڕژێ و خوێنی سووڕی مانگانە پێک دێنێ. دوای ئەم داڕژانە، دیسانەوە ھەڵدەداتەوە. مناڵدان بە ھۆی گۆڕانکارییەکانی ئەم شانەوە خۆی بۆ جێ کردنەوە و دامەرزانی تۆل لە دووگیانیدا ساز دەکات.

ھێلکەدان ئەندامێکی سیستەمی زاوزێی ژنانەیە. 
ھێلکەدان دوو دانە ئاڵگی وەک ھێلکەیە لە دوو لای منداڵدان کە بە ھۆی بۆری ھێلکەدانەوە دەلکێت بە منداڵدان. ئەرکی ھێلکەدان دروست کردنی گەرایە. ھێلکەدان ئەم گەراگەلە بۆ کاتی بەبەربوون (لقاح) پەروەردە دەکات. ھەر چی مانگە (٢٨ ڕۆژ)، ھێلکەدان یەک دانە گەرا بەر دەداتە ناو بۆری ھێلکەدان و ئەگەر ھاوکات لەگەڵ گەراکە، سپێرمیش لە ناو منداڵداندا ھەبێت ئەوە بەبەربوون ئەنجام دەدرێت و نوتفە دروست دەبێت

جۆگەی فالووب (ئینگلیزی: Fallopian tube) بۆڕیێکە، لە ڕێگەیەوە ھێلکەکان لە ھێلکەدانەوە بۆ منداڵدان دەگوازرێنەوە.

کوز/قوز (بە ئینگلیزی: Vulva) بەشی دەرەوەی سیستەمی زاوزێی ژنانەیە. کوز لە ڕووی توێکاریەوە چەندین بەشی ھەیە: لێوە گەورەکان، لێوە بچووکەکان، تووکەبەر و کلیتۆریس (ھاوتای سەلکی کێر لە پیاواندا)


سیستەمی زاوزێی پیاوانە (بە زمانی ئینگلیسی: Male reproductive system ) سیستەمێکە لە ناو جەستەی مرۆڤدا کە ئەرکی سەرەکی زاوزێی وەئەستۆیە .

ئەرکەکانی سیستەمی زاوزێی پیاوانە
درووستکردنی تۆو (سپێڕم)، (بە زمانی ئینگلیسی: sperm)
درووستکردن و دەردانی ھۆڕمۆنە جنسیە پێویستەکان بۆ کامڵ بوونی جنسی لە کاتی باڵغبووندا.

بەشەکانی سیستەمی زاوزێی پیاوانە
ئەم سیستەمە لە کێر، گون، کیسەی گون پێکھاتووە. ھەر گونێک لەخۆگری ئەندازەیەکی زۆر بۆرین(لوولە) کە ئەرکیان درووستکردنی تۆوە . سپێڕمەکان لە ناو تۆوەڕۆ[١] یان تۆوبەر (بە زمانی ئینگلیسی:Epididymi) کامڵ ئەبن و رائەگیرێن. بۆریەکی تر تۆوەڕۆکان بە بۆری ئاوھاتنەوە ئەنوسێنێ کە ئەم بۆریە خۆی ئەنووسێ بەمیزەڕۆوە (بە زمانی ئینگلیسی:Urethra). سێ دانە لوو (دەڵێنەر، Gland) کە دوانیان تۆو درووست ئەکەن و یەکیشیان لووی پڕۆستاتە، شلاوێک دەرئەدەن کە ئەرکی خۆراکدان (بژیوکردنی) و راگواستنی سپێرمەکانی وەئستۆیە. ئەم دەردراوانە لەگەڵ تۆوەکاندا شلاوێک درووست ئەکەن بە ناوی ئاو . لە درێژایی جووتبووندا (سێکس کردن)، شانەی[٢] رەپکردنی کێر پڕ ئەبێ لە خوێن و ئەبێتە ھۆی رەق و قوت و رەپ بوونی کێر تاکوو بتوانێ بچێتە ناو ئەندامی زاوزێی ژنانەدا (قوز). لە کاتی راحەتبوون، گرژ بوونەوەی ماسولکەکانی کێر وا ئەکات تاکوو ئاوی پیاو لە رێگەی بۆریەکەوە بەرەوە میزەڕۆ و لەوێشەوە بەرەوە دەری کێر بێتە دەر.



کێر
ئەندامی زاوزێی نێرینە (کێر، کیر، چووک و دم ) بۆ منداڵان (سیرەت). ئەندامێکە ئێسکی تیا نیە و لە کرۆژە پێکھاتووە، ھەروەھا شانەی رەپبوونی کێر سێ دانەن کە دوانیان ناویان (بە زمانی ئینگلیسی:Corpus carernosum) و دانەیەکیان ناوی (بە زمانی ئینگلیسی:Corpus Spongiosum)یە، بە درێژایی ٢٠ سانتیمەتر و ئەستووریەکی نزیک ٢.٥ سانتیمەتر. لە ژێر ئەندامی زاوزێی پیاواندا ئەندامێکی تر بە ناوی گون(ھێلکەگون) ھەیە.

چووکی مرۆڤ
بڕگەی سیلەندرەکانی چووک کە کاری رەپبکردنی چووک ئەنجام ئەدەن.

کارکردەکانی چووک
میزکردن
جووتبوون

جووتبوون
لە درێژایی جووتبووندا (سێکس کردن)، شانەی رەپکردنی کێر پڕ ئەبێ لە خوێن و ئەبێتە ھۆی رەق و قوت و رەپ بوونی کێر تاکوو بتوانێ بچێتە ناو ئەندامی زاوزێی ژنانەدا (قوز). لە کاتی راحەتبوون، گرژ بوونەوەی ماسولکەکانی کێر وا ئەکات تاکوو ئاوی پیاو لە رێگەی بۆریەکەوە بەرەوە میزەڕۆ و لەوێشەوە بەرەوە دەری کێر بێتە دەر.

درێژی کێر
بەشێوەیەکی زانستی روونکردنەوەی لەبارەوە،
درێژی ئاسایی کیر لە رەگەزی نێری مرۆڤ وەک پێشتریش ئاماژەی پێکراوە ، کە لە ھەموو ئامارە جیھانییەکاندا ، دەرکەوتیە کە درێژی چووک لە پیاواندا لە کاتی رەپبوونی تەواو بەو شێوەیەیە : %٩٠ پیاوان درێژی کیریان لە نێوان( ١٢سم بۆ ١٧سم ) ە لە کاتی رەپبوونی تەواو . %٥ پیاوان درێژی کیریان لە ١٧سم زیادترە لە کاتی رەپبوونی تەواو. %٥ پیاوان درێژی چووکیان لە ١٢ سم کەمترە لە کاتی رەپبوونی تەواو. تێبینیییەکی گرنگ لەوبارەیەوە:

وەک لە ئامارەکەشدا ئاشکرایە ، کە زۆربەی زۆری پیاوان درێژی چووکیان لە نێوان ١٢-١٧ سەنتیمەترە ، ھەروەھا دەرکەوتییە کە ئەوانەی درێژی چووکیان ٨ سەنتیمەتر یان زیادتر بێ لە کاتی رەپبووندا یان( تەنھا ٨ سم بێ )لە کاتی رەپبووندا ، ئەوانە دەتوانن ببن بە زاوا و منداڵیش درووست بکەن و بە سەرکەوتووی کرداری سێکس بکەن و چێژ وەرگرن، واتا ئەگەر چووکت تەنھا ٨ سم ە لەکاتی رەپبووندا ، ئەمن پێت دەڵێم کە کیرت ھەدێکی لە ڕەگەزی پیاو بەردەوام خەیاڵیان سەرقاڵ دەکان بەھۆی بچووکی ئەندامێ نێرینەیان، بەڵام سێکس تەنھا و تەنھا بە چووک ئەنجام نادرێ، بەڵکو ئەوە گرنگە کە زانیاری پێویستی کرداری سێکسیت ھەبێت و بزانی چۆن بەکاری بھێنی چوونکە ڕەگەزێ مێینە تام لە لێھاتووی و شارەزاییت وەردەگرن لە کاتی سێکسدا نەک چووک بەتەنھا.

درێژی ئاسایی چووک
ئایا درێژی ئاسایی چەندە بۆ چووکی پیاو؟ درێژی ئاسایی چووکی نێری پێگەیشتوو لەنێوان (١١-١٧)سم، درێژی چووکی (٩٠%) پیاوان لەم نێوەندایە. بەڵام درێژی چووکی (١٠%) پیاوان کورتتر لە(١١) سم یان درێژتر لە(١٧)سم دەبێت. ھەتا چووک لەکاتی خاوبوونەوەدا بچووک بێت لەکاتی ڕەپ بووندا درێژ دەبێت، کەسێک کەچووکی (١١)سم یان (١٢)سم ئەوا ئەم درێژییە گونجاوە بۆ ئەنجامدانی جووتبوون لەگەڵ ھاوسەردا و چێژ وەرگرتن و چێژ بەخشین، دەبێت ئەوەش بزانیت کە چووکی درێژ مانای زیاد وەرگرتن و بەخشینی چێژ ناگەیەنێت، بگرە ھەندێ جار چووکی درێژ دەبێتە مایەی ئازار بۆ ھاوسەر و بەھۆی ئازارەوە چێژیش نابینێت، بەپێچەوانەوە چووکی(لەنێوەندی ئەو درێژییە ئاساییەدا) باشترە لەپرۆسەی سێکسییدا چونکە دەتوانێت لەکاتی جووتبووندا زوو زوو بێتە دەرەوە لەناو زێی ھاوسەر، بەمەش ئەندامە سێکسییەکانی ئافرەت زیاتر دەروژێت و چێژ زیاتر وەردەگرێت.

ئەگەر پیاو کیری لەکاتی رەپبووندا بگاتە ٨ سەنتیمەتر ، دەتوانی ژن بھێنی و ببێتە زاوا و منداڵیش درووست بکا ، لەبەر ئەوە بە ھاوڕێیەکەت بڵێ کە ١٣ سەنتیمەتر زۆر باشە و ھیچ پێویستیش بە دوو دڵی ناکا . زەکەری پیاو لە گەشە کردندا بەردەوام دەبێ لە تەنانەت لە نێوان تەمەنی ١٦ تا ١٨ ساڵی ، دوای ئەوە ھیچ گەشەیەکی دیکەی لێ ڕوو نادا ، ژن ھێنان ھیچ کاریگەری لەسەر گەورەکردنی زەکەر نییە .


بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکانی بەریتانی، قەبارەی ئاسایی ئەندامی نێرینە لە کاتی ڕِەپبووندا، ١١.٦٦ سانتیمەترە و لەکاتی ئاساییدا، ٩.٣١ سانتیمەترە.   لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر ١٥ ھەزار کەس ئەنجام دراوە، پرسیار لەسەر قەبارەی ئەندامی نێرینە و پەیوەندی سێکسی کرا.   ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریخست، قەبارەی ئەندامی زاووزێ لەکاتی ڕەپبووندا دەگاتە ١١.٦٦ سانتیمەتر و لەکاتی ئاساییدا، ٩.٣١ سانتیمەترە.   بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ئەو پیاوانەی قەبارەی ئەندامی زاووزێیان ١١.٦٦ سانتیمەترە، پەیوەندی سێکسیان ئاسایی بوە و بۆ گەیشتن بە ئۆرگازم، کێشەیان نەبووە.   لێکۆڵەرەوان ھەروەھا دەڵێن، ٨٨%ی ژنان قەبارەی ئەندامی زاووزێی مێردەکانیان لا پەسەند بووە و لە ژیانی سێکسیان ڕازی بوون. دکتۆر دەیفد گیڵ سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە و مامۆستا لە کۆلێجی "کینک"ی لەندەن ڕایگەیاند , ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە , نیگەرانی ئەو پیاوانە دەڕەوێنێتەوە کە پرسیار لەبارەی قەبارەی نێرینەیانەوە دەکەن.



کێر ئەندامی سێکسی نێرینەیە کە لە کاتی باڵقیدا دەگاتە لوتکەی گەورەبوون. جگە لە فەرمانە سێکسییەکەی کاری دەردانی میزیش بۆ دەرەوەی لەش دەکات.  

بەشەکانی کێر
١) سەری کێر (پۆپە) ھەستیارترین بەشی کێرە و ھەستیاریەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەبوونی ژمارەیەکی زۆر کۆتاییەدەمارییەکان کە کاریان ھەستکردن و بەخشینی چێژە لە کاتی سێکسکردندا. کێری سروشتی بە پێستە رووپۆشێکی کاڵ و تەنک داپۆشراوە کە ئەرکی پاراستنی سەری کێرە لە رووشان و ھێشتنەوەیەتی بە ھەستیاری و بەخشینی شێیە بە سەری کێر کە کاری سێکسکردن چێژبەخشتر دەکات. لە ھەندێک کۆمەڵ و ئایندا (ئیسلام، جولەکە، مەسیحییەکانی ئەمەریکا، ھەندێک تیرە و ھۆزی ئەفەریقا) لە رێگەی خەتەنکردنەوە ئەو پێستە دەبڕدرێت.   

٢) کەلێنەتەن ئەم بەشە دوو ستوونە کەلێنی گۆشتیین بە ئەملاولای کێردا درێژ دەبنەوە، بە پڕبونیان لە خوێن کێر ھەڵدەستێت (رەپ دەبێت).   

٣) ئیسفنجەتەن ئەمیش تاکە ستونێکی ئیسفنجییە لەنێوان بەشی پێشەوەی ھەر دوو کەلێنەتەندا درێژدەبێتەوە بۆ سەری کێر. رەپبوونی کێر بەھۆی پڕبوونی ئەم بەشەوە لە خوێن روودەدات. بۆری میزیش بەناو ئەم ئیسفنجە تەنەدا دەڕوات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کە کێر ھەڵدەستێت و ئەم بە شە ئیسفنجییە پڕ دەبێت لە خوێن بۆری میز ناگوشێت و ھەر بە کراوەیی دەمێنێتەوە.  

قەبارەی چووک
تێکڕای درێژی کێری ئاسایی لە کوڕی پێگەیشتوو لە کاتی ڕەپبووندا لە نێوان ١٢.٥-١٧ سم، وە لە کاتی خاوبونەوەدا لەنێوان ٢.٥٤- ١٠.١٦سم دایە، ھەرچەندە پێوانەکردن لە کاتی خاویدا ئاسان نیە. بەگشتی کێرێک کە بەخاویی بچوکە لە کاتی رەپبووندا زیاتر گەورەدەبێت و رەقتر دەبێت لە کێرێک کە گەورەتر بە خاویی (کە بەشێوەیەکی گشتی پێیدەوترێت خامەبا).  کێری بچوک: بەکێری کورێکی پێگەیشتوو دەوترێت کە پێکھاتەکەی تەواوبێت بەڵام لە کاتی ڕەپبوندا درێژییەکەی لە ٧ سم کەمتر بێت، تەنھا لە ٪٠،٦ پیاوان دەگرێتەوە، واتە ٦ کەس لە ١٠٠٠ کەس ئەم حاڵەتەیان ھەیە. ھۆکاری کێربچوکی دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ھۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن لە قۆناغە بەراییەکانی گەشەی کۆرپەدا.  

پێوانەکردنی چووک
کرداری پێوانەکردای چووک: دەتوانرێت بەھۆی ڕاستەیەکەوە دەتوانرێت پێوانەی چووۆ بکرێت، بە دانانی ڕاستە لەژێر چووک، تاسەرەوەی

تۆو یان تۆماو یان تۆم (بە ئینگلیسی:Semen) 
بریتیە لە شلەیەکی ئورگانیک کە ئاساییانە سپێرماتۆزوای تێدایە یان بە زمانێکی سادەتر ھەڵگری سپێرمە. ھەندێک لوو (لووی سێکسی) و ئەندامە سێکسیەکانی دیکەی ئاژەڵانی نێر و نێرومێ تۆو دروست دەکەن کە سپێرم ھەڵدەگرێت و دەتوانێت گەرای مێ بەبەر بکات.

تۆو بە شێوەی بەردەوام دروست دەبێت وە لە ئەندامی بچووکی بان گون دا کۆ دەبێتەوە و ھەر لەوێ دا دەمێنێتەوە ھەتا کاتێک کە بە جووتبوون، دەسپەڕ یان شەیتانیبوون (ئاوھاتنەوە لە نێو خەو دا) لە ئەندامی نێرینەوە دەڕژێتە دەرەوە.

خێرایی جووڵانی تۆو نزیکەی ٣ تا ٤ میلیمتر لە ھەر چرکە دایە و لە کاتی جووتبوون دا نزیکەی نیو بۆ یەک کاتژمێر دەخایەنێت تا خۆی دەگەیەنێت بە کەناڵەکانی گەرای ژن و دوای ١ تا ٣ ڕۆژ مانەوە لەوێدا لە نێو دەچێت. ئەگەر لەو شوێنە دا گەرای ژن ھەبێت سپێەمی نێو تۆو لەگەڵ گەرا تێکەڵ دەبێت و پرۆسەی دروستبوونی ئاوڵەمە دەست پێ دەکات.

پرۆستات (لە یۆنانییەوە: προστάτης- پرۆستاتێس بە واتای پارێزەر) ئاڵگێکی کۆئەندامی میزە لە نێرینەدا. پرۆستات مایعێک درووست دەکات بۆ خۆراکی سپێرمەکان ئەم مایعە پڕ‌ھێزە دەبێتە ھۆی دەوامی ژینی ئەوان لە ئەندامی زاوزێ ژنانەدا ھەتا ئەو کاتەی لقاح ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ زۆربوونی تەمەن پرۆستات گەورەتر دەبێت و ڕەنگە بەرەو ناو بۆری میزدەر دا گەشە بکات و ببێتە ھۆی میزگیران.



ئا/ دەرمانساز زرنگ سالار
سەرچاوە/ زیندەوەرزانی پۆلی ١٢ چاپی یەکەم ٢٠١٢
١١٧٧.سێ
http://www.ucc.ie/medsoc/1styr/resources/anatomy/The%20Pelvis.doc

12180 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/05/2016
زیاتر...
1