پیتی  گ
ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست
ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست

بەگشتی
ھەوکردنی گوێ بەو ھەوکردنە دەگوترێت کە لەناوەڕاستی گوێی ناوەوە ڕوودەدات بەمەش لینجی و دەردراو درووست دەبێت کە زۆر ئاساییە لە منداڵ دا.
زۆربەی کات ھۆیەکەت دەگەڕێتەوە بۆ بەکتریا کە زۆر جار بە ھەڵامەت دەست پێدەکات. 

نیشانەکانی
ئازارئ گوێ
تـــا
دابەزینی ئاستی بیستن
ھیلاکی
ئارەزووی خواردن کەم دەبێتەوە

بۆچی ئازار دروست دەبێت؟
ھەوکردنەکە وادەکات کە لەناوەوە بئاوسێت، گەرم دابێت، سووربێتەوە بەمەش تەپڵی گوێ بەرەو دەرەوە دەردەپەڕێت بەمەش ئازار درووست دەکات.
بەتایبەتی لەشەواندا ئازارەکە زۆر دەبێت چونکە تۆ پاڵکەوتوویت و خوێنەکەت بەئاسانی ھاتووچۆ دەکات.

ئایا ھەوکردنەکە دەگوازرێتەوە؟
کاتێک کە بەھەڵامەت دەست پێدەکات کە ئەمەش ھۆیەکەی ڤارۆسییە زۆربەی جار، لەم کاتەدا وادەکات کە چواردەورمان تووشبکەین بەڵام کاتێک ڕێگای خۆشکرد بۆ بەکتریا و کەسەکە تووشی ھەوکردنی گوێ بوو ئەوا ئەوکات ناگوازرێتەوە.



ئەگەر تەپڵی گوێ تەقی
ئەگەر زەرداوێکی لینج لە گوێ ھاتەدەرێ ئەوا نیشانەیەکە کەدەبێت ووریای بین چونکە لەوانەیە تەپڵی گوێ کونی تێبوبێت. ھەندێک جار کەمێک خوێن لەو لینجاوە زەردەشدا دەبینرێت وە بۆنێکی تابڵێی ناخۆشی لێدێت. لەکاتی تەقینی تەپڵی گوێ ئازارەکەشت کەم دەبێتەوە.

چۆن خۆت دەپارێزیت؟
خۆت لە دوکەڵی جگەرە بپارێزە
شیردان بە منداڵ کاریگەرییەکی باشی هەیە بۆ کۆرپەلەی تازا لەدایکبوون
سەرت بەرز ڕابگرە لەکاتی خەوتن دا

چارەسەر
دژە بەکتریا بۆ ئەو منداڵانەی لەنێوان ١ بۆ ١٢ ساڵدایە پێویست نییە چونکە جەستەی خۆیان خۆی چارەی خۆی دەکات.
مداڵی ژێر ١ ساڵ پێویستی بە دژە بەکتریایە
بۆ سەروو ١٢ ساڵیش پێویستی بە دژە بەکتریایە

ئەگەر زوو زوو توشی ئەم حاڵەتە دەبیت؟
ئەوا پزیشک بۆرییەکی یەک میلیمەتری دەخاتە گوێتەوە کە نەشتەرگەرییەکە لە دە خولەک زیاتر ناخایەنێت بەمەش لینجاو کۆنابێتەوە و پەنگ بخوات.

ئا/ دەرمانساز زرنگ سالار

سەرچاوە/ 1177.se 
4086 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/05/2016
زیاتر...
12