پیتی  چ
ئاوی ڕەشی چاو/گلوکۆم
ئاوی ڕەشی چاو/گلوکۆم

بەزیادبوونی فشاری ناو چاو ڕێدەگرێت لە گەڕانەوەی ئەو شلەیەی کە هەمیشە لە بیلبیلەی چاوەوە دەڕژێتە سەر گلێنەی چاو بەمەش پەستانی چاومان زیاد دەکات و مەترسی دەخاتە سەر چاوەکانمان. بۆ پێی دەڵێن ئاوی ڕەشی چاو لە زمانی کوردی دا نازانم، بەڵام دەزانم کە بەهۆی فشاری چاوەوە فشار دەخاتە سەر دەمارەکانی ناو چاو بەمەش لەکار دەکەون و ڕەش دەبن بۆیە زۆر ووریابن ئەگەر خاڵێکی ڕەش لە ناو چاودا بینرا ئەوا دەستبەجێ بچۆرە لای دکتۆر.

زەنگی ئاگادارکەرەوەکان کامانەن؟
بەداخەوە زۆر جار نیشانە کتووپڕەکان دەست پێدەکات وەک لە زەنگی ئاگادارکەرەوەکان بۆیە ووریابن تا نەمانگەیەنێتە کوێربوون
کێشە لە خۆ گونجاندن لەگەڵ ژووری تاریک
بە زەحمەت تێڕوانین لە شتی نزیک
زۆر ترووکانی جاو بەهۆی هەستیاری بەرامبەر بە ڕووناکی
ئاوسانی چاو
بینینی بابەت/شت بە دوانی/دەبڵ
زۆربوونی ئاوی چاو
بینینی پەڵە
پەڵەی ڕەش وەک خاڵێک لە ناو چاو لەکاتی تێڕمان دا



نیشانەکانی
هەندێک لە نیشانەکانی بە کتووپڕی دێت و دەبێت ووریابین و بۆ دکتۆرەکەمانی باس بکەین وەک
ئازارێکی زۆر لە یەک چاو دا یان هەردوکیان
بە خێرا دابەزینی توانای بینین
بینینی ڕەنگی ڕەنگاو ڕەنگ (پرچی ئایشێ و فاتمە) لە دەوری گڵۆپ کەئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کۆرنییە ئاوساوە
سووربونی چاو کە زۆر جار و بە بەردەوام ئاوی پێادێتە خوارێ
سەریەشە
هێڵنج
ئازاری ناو سک یان سنگ


کەسی تووشبوو ئەوا دەوبینێت


کەی سەردانی پزیشک بکەم؟
بە بەردەوام سەردانی پزیشک بکە بۆ پشکنینی ساڵانە (ئەگەر لە هۆیەک لە هۆیەکان زیاترت بەسەردا جێبەجێ دەبێت) یان بەچەند ساڵ جارێک.
کە نیشانەکانی لێ دیاری دایت دەبێت دەست بەچی پەیوەندی بە دکتۆری چاوەوە بکەیت یان بەشی فریاکەوتن.

هۆیەکانی ئەم نەخۆشییە چییە؟
تەمەن
بەرزی فشاری چاو
تەنکی کۆرنییە
بۆماوەیی
نزیک بینی
بەرکەوتنی چاو
دەرمانەکانی ئەسترۆید
کەم خوێنییەکی بەردەوام

چارەسەر
دابەزینی فشاری چاو بە قەترە یان حەب 
لێزەر
نەشتەرگەری

ئا/ زرنگ سالار

سرچاوە/
١١٧٧.سێ
گلوکۆم.ئۆرگ
2290 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/04/2016
زیاتر...
1