پیتی  ش
چاودێری کردنی شەکرەی خوێن؛ بۆچی؟ کەی و چۆن؟
چاودێری کردنی شەکرەی خوێن؛ بۆچی؟ کەی و چۆن؟ 
د. ڕامان سابیر نانەکەلی

چاودێری کردنی شەکرەی خوێن بەشێکی سەرەکیەی لە گرنگی دان بە نەخۆشی شەکرە. کاتێک تۆ نەخۆشی شەکرەت ھەبێت، بەڕێوەبردنی ئاستی شەکرەی خوێن گرنگترین خاڵە کە تۆ دەتوانیت بیکەی بۆ ئەوەی خۆت بپارێزی لە ئاڵۆزیەکانی نەخۆشی شەکرە.
 
چەند زانیاریەکەی سەرەتایی لە بارەی ئاستی شەکرەی خوێن؛ ئاستی شەکرەی خوێن بۆ زرێک لە خەڵکی بەم شیێوەی خوارەوەیە؛
ئاستی شەکرەی خوێن پێش ژەمەخواردنی بەیانیان— لە نێوان ٩٠ بۆ ١٣٠ ملیگرام لە دێسیلیتر یاخود ٥ بۆ ٧ ملیمۆل لە لیترێک خوێن، ئەم ڕێژەیە ناسراوە بە ئاستی شەکرەی ڕۆژوویی "فاستینگ".
یەک یان دوو کاتژمێر دوای ھەر ژەمەخواردنێک "دوای نان خواردن"— کەمتر لە ١٨٠ ملیگرام لە دێسلیتر یاخود ١٠ ملیمۆل لە لیترێک خوێن.
پێش کاتی نووستن — لە نێوان ١١٠ بۆ ١٥٠ ملیگرام لە دێسیلیتر یاخود ٦ بۆ ٨ ملیمۆل لە لیترێک خوێن.
تێ بی نی؛ تکایە ئەمەت لەبیربێت کە دەکرێت ئاستی شەکرەی خوێنی پێویست لە کەسێک"تۆ" جیاواز بێت وەک ئەمەی سەرەوە نەبێت، پزیشک بۆ ھەرکەسێک ئاستی پێویست دادەنێت، بەڵام بەگشتی بەم شێوەیە.
 
کەی پشکنین بکەیت بۆ ئاستی شەکرەی خوێنت؟
چەندە پێویستە بۆ پشکنینی ئاستی شەکرەی خوێن، ئەمە بەندە لەسەر ئەوەی کە تۆ چ جۆرێکی نەخۆشی شەکرەت ھەیە و ھەروەھا لەسەر جۆرە پلانی چارەسەریت.
ئەگەر تۆ نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکت ھەببێت، ئەوا پزیشک بەباش دەزانێت کە ڕۆژانە سێ جار ئاستی شەکرەی خوێنت بپشکنیت.  پێش و دوای ژەمەخواردنەکان، پێش وەرزش کردن و دوای وەرزش کردن، پێش چوونە ناو جێگای نووستن. لەوانەیە پێویست بکات تۆ زیاتر پشکنین بکەیت ئەگەر تۆ زۆر نەخۆش بووینت یاخود ئەگەر نەریتی ڕۆژانەت گۆڕی.
ئەگەر تۆ دەرمان وەردەگریت بۆ بەڕێوەبردنی جۆری دووی نەخۆشی شەکرە، پزیشک بە باش دەزانێت ڕۆژانە یەک جار پشکنینی ئاستی شەکرەی خوێن بکرێت. بەڵام ئەگەر تۆ دەرمان وەرناگریت تەنھا پارێزی خۆراک و وەرزش دەکەیت بۆ بەڕێوەبردنی جۆری دووی نەخۆشی شەکرە، ئەوا پێویست ناکات زۆر پشکنین بکەیت.
 
چۆن پشکنینی ئاستی شەکرەی خوێنت بکەیت؟
بۆ پشکنینی ئاستی شەکرەی خوێنت پێویست بە ئامێرێکی شەکرەی پیوت ھەیە. ئێستا لە بازارەکانی کوردستان زۆرە. جۆرێکیان ھەیە ئەلیکتڕۆنیە زۆر ئاسان و خێرا ئاستی شەکرەی خوێنت دەخوێنێتەوە.
ئەگەر ویست بزانیت چ جۆرە ئامێرێک باشترینە بۆ پێوانی ئاستی شەکرەی خوێن، ئەوا کاتێک سەردانی پزیشک دەکەیت بپرسە.
1563 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/03/2016
زیاتر...
12