پیتی  ش
نەخۆشی شەکرەی دووگیانی
نەخۆشی شەکرەی دووگیانی
د. ڕامان سابیر نانەکەلی

نەخۆشی شەکرەی دووگیانی، جۆرێکی نەخۆشی شەکرەیە، تەنھا لە کاتی دووگیانی ڕوودەدات، دوای دووگیانی "منداڵ بوون" نامێنێت.
 
نیشانەکانی؛
زۆر دەگمەنە، بەڵام لەوانەیە ببێتە ھۆی تێنووبوونێکی و میزکردنێکی زۆر. لەگەڵ ئەمە بۆ زۆربەی ئافرەتان، نەخۆشی شەکرەی دووگیانی نابێتە ھۆی دروست کردنی نیشانەی ھەستپێکراو.
 
ھۆیەکانی؛
دوای خواردنی خۆراک و ھەرس کردن، کاربۆھیادراتی ناو خۆراک دەشکێندرێت و دەگۆڕدرێت بۆ شەکری ساددەتر بۆ وەدەست ھێنانی وزە لە لایەن خانەکانی ناو لەش. بە ھاوکاری ھۆڕمۆنی ئەنسۆلین "کە لەلایەن پەنکریاسە دروست دەکرێت" ڕێژەی بەکارھێنانی شەکرە زیاد دەکرێت کاتێک زیادبێت لە خوێندا.
لە کاتی دووگیانی پەتکی ناوک ھۆڕمۆن دەردەدات، ئەم ھۆڕمۆنانە ھەستیاری خانەکانی لەش بۆ ئەنسۆلین کەم دەکەنەوە، بەمەش ئەنسۆلین کار ناکات بەشێوەیەکی پێویست، لە ئەنجام شەکرە کۆدەبێتەوە لە ناو لوولەکانی خوێن.
نەخۆشی شەکرەی دووگیانی بەزۆری لە سێ مانگی دووەمی دووگیانی "مانگی ٤ و ٥ و ٦" ڕوودەدات، ھەندێک جار زووتر بەڵام درەنگتر ڕوونادات.
 
ھۆکاری مەترسیدار؛
ھەموو ئافرەتێک شیاوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی دووگیانی، بەڵام ھەندێکیان شیاوترن بۆ تووشبوون، ھۆکارە مەترسیدارەکان بریتین لە.. تەمەن "ئافرەتی گەورەتر لە ٢٥ ساڵ"، مێژووی خێزانی، کێش "زیادی کێش"، نەژاد "زیاترە لە ڕەش پێست و ئەمریکی ھیندی و ئەمریکی ئاسیایی"
 
ئاڵۆزیەکانی؛
زۆربەی ئافرەتان کە نەخۆشی شەکرەی دووگیانیان ھەیە، منداڵێکی تەندروستیان دەبێت. لەگەڵ ئەمەش ئاستێکی بەرزی شەکری خوێنی کۆنتڕۆڵ نەکراو یاخود چارەسەر نەکراو دەبێت ھۆی کێشە بۆ دایک و ساوایەکە.

ئاڵۆزیەکان لەسەر ساوا؛
زیاد گەشە کردن، منداڵێکی گەورە و کێش زۆر لەدایک دەبێت.
کەمی ئاستی شەکرەی خوێن، ھەندێک جار.
ئەگەری کێشەی سیستەمی ھەناسەدان "سیەکان".
ئەگەری تووشبوون بە زەردوویی.
ئەگەری تووشبوون بە جۆری دووی نەخۆشی شەکرە لە ئایندە.
 
ئاڵۆزیەکان لەسەر دایک؛

بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.
ھەرکاتێک تۆ لەیەکێک لە دووگیانیەکان تووشی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی بوویت، ئەگەری دووبارە تووشبوون ھەیە لە دووگیانیەکانی داھاتوو.
 
خۆپاراستن؛
خۆراکی تەندروست بخۆ؛ ئەو خۆراکانە ھەڵبژێرە کە ڕێژی چەوری و کالۆریان کەمە. زیاتر میوە و سەوزە و دانەوێلەی تەواو بخۆ.
زیاتر وەرزش بکە؛ ڕۆژانە ٣٠ خولەک بە ڕێکی و بەردەوامی.ھەر چ جۆرە وەرزشێک، ھەروەڵە، پایسکل لێخوڕین، مەلە کردن..
کێشی زیاد دابەزێنە. ھەرچەندە دابەزاندنی کێش لە کاتی دووگیانی بەباش نازاندرێت و قەدەغەکراوە، بەڵام تۆ دەتوانی پێش بە دووگیانبوونت پلان دابڕێژی بۆ کەم کردنەوەی کێشت.
1313 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/03/2016
زیاتر...
12