پیتی  گ
شێرپەنجەی خانەکانی گورچیلە
شێرپەنجەی خانەکانی گورچیلە

بە تومۆری بی‌چارەسەری تان‌و پۆی گورچیلە، شێرپەنجەی خانەکانی گورچیلە دەگوترێ.
ھۆیەکانی  شێرپەنجەی خانەکانی گورچیلە کامانەن؟
ھۆیەکانی شێرپەنجەی خانەکانی گورچیلە نادیارن، بەڵا‌م لەوەدەچێ ئەوانەی کە لە ژێرەوە باسیان دەکەێن مەترسیی  ئەم نەخۆشیی‌یە بەرز‌کەنەوە:  
جگەرەکێشان مەترسیی ئەم نەخۆشیی‌یە تا دوو قات بەرز‌دەکاتەوە.(لە سەتا ٢٠ ھەتا ٣٠ی   نەخۆشەکاندا)،
 قەلەویی،
 بەکارھێنانی لە ڕادەبەدەری ئەو دەواگەلەی کە Phenacetin  ـ یان  تێ‌دایە،

تێبینی/
  چەشنە ئێش‌بڕێکە کە لە ساڵی ١٨٨٧ زایینی ھاتە نێو بازارەوەو وەکو یەکێک لە ھەوەلین دەواگەل بۆ ھێنانەخوارەوەی  یاو کەڵکی لێوەردەگیرا. 

 کیستی گورچیلە لەو نەخۆشانەی کە خوێنیان بە یارمەتی دەزگای دیالیز دەپاڵێون،
بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن،
پێوەندیی گورچیلە،‌
پاڵاوتنی درێژخایەنی خوێن بە یارمەتی دەزگای دیالیز.


نیشانەکانی شێرپەنجەی خانەکانی گورچیلە  کامانەن؟
لە سەرەتادا نیشانەیەکی تایبەتیی نابیندرێ، بەڵام دواتر بە پێی پەڕەگرتنیی نەخۆشیی‌یەکە،‌ لەوەدەچێ ئەم نیشانانە وەبەرچاو کەون:
بوونی خوێن لە میزدا تا سەتا ٤٠ بوارەکان،
ئێشی کەلەکە تا سەتا ٤٠ بوارەکان،
یاو تا سەتا ٢٠ بوارەکان،
کەم خوێنیی،
ھاتنەخوارێی قورسایی لەش تا سەتا ٣٣ بوارەکان،
گەورە بوونی باتوی چەپ بە ھۆی بەسترانی خۆینبەری باتو،
ـ پۆلیسیتێمی، زۆربوونی نائاسایی قەبارەی خوێنی لەش،
ـ  چوونەسەرێی کالسیۆمی خوێن،
ـ بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن تا سەتا ٢٠بوارەکان.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن دەسنیشان دەکرێ؟
کامپیوتر تومۆگرافیی لەگەڵ کەڵک‌وەرگرتن لە ماددەی ڕەنگی (ماکی ئۆپاک)
شکڵ دروسکردنی مێغناتیسیی بە دەنگی بە ‌ھێز


پەیکانەکە شێرپەنجەی گورچیلە نیشان دەدا
سۆنۆگرافیی


تاقیکردنەوەی خوێن بۆ دیاری‌کردنی مارکێرەکانی شێرپەنجە،
تاقیکردنەوەی میز: بوونی خوێن لە میزدا.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن دەرمان دەکرێ؟

لە سەرەتاکانی نەخۆشیی‌یەکەدا واھەیە لە نەشتەرگەریی کەڵک‌وەرگیرێ. لەوەدەچێ تا سەتا ٩٠ ئەم کارە ببێتە ھۆی دەرمانی نەخۆشیی‌یەکە، بەڵام لە قۆناخی پەڕەگرتوویی‌و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی‌یەکە دەکرێ لە تیشک‌دەرمانیی  و شیمیی‌دەرمانیی کەڵک‌وەربگیرێ.

ئا/ د. کامەران ئەمین ئاوە
1684 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/03/2016
زیاتر...
12