پیتی  گ
چڵک کردنی گورچیلە
چڵک کردنی گورچیلە

چەشنەکان‌و ھۆیەکانی چڵک‌کردنی گورچیلە کامانەن؟
ئەم نەخۆشیی‌یە دەتوانێ کتوپڕ یاخود درێژخایەن بێ. چڵک‌کردنی کتوپڕی گورچیلە ئاکامی چونەسەرێی باکتریی لە بەشی خوارەوەی ڕێگای میزبەر بەرەو ژوورە. لە ژناندا بە ھۆی کورت‌بوونی ڕێگای میزبەر لە بەراوەرد دەگەڵ پیاواندا، ھەروەھا لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشیی شەکرەن بە پێی دابەزینی ھێزی بەرگریی لەشیان، ئەم نەخۆشیی‌یە زۆرتر وەبەرچاو دەکەوێ. لە نێو باکتریی‌یەکان ئێشێریشا کۆلیی (تا سەتا پەنجای بوارەکان)، پرۆتێوس‌میرابیلیس و کلێبسیلا ھۆی سەرەکیی ئەم نەخۆشیی‌یەن. لە منداڵی ساوا یان کۆرپەدا چڵک‌کردن لە ڕێگای خوێنەوە دەگوێزرێتەوەو دەتوانێ ببێتە ھۆی پێکھاتنی ئابسەی گورچیلە.

نیشانەکانی چڵک‌کردنی گورچیلە کامانەن؟
تاو و لەرز،
زگ‌ئێشەو پشت‌ئێشە،‌  
ئێشی کەلەکە (لە منداڵاندا ئێشی کەلەکە کەمتر دەبیندرێ‌و ئەوان زۆرتر  تووشی سک‌ئێشە دەبن).
سەرئێشە،
ئێش، خوروو (ئاڵۆش) و برژانەوەی ڕێگای میزبەر لە کاتی میزکردندا،
چڵک یان خوێن لە میزدا،
زوو بە زوو و بە پەلە میزکردن، 
قەبزبوون،
دڵتێکەڵاتن‌و ڕشانەوە.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن دەستنێشان دەکرێ؟
تاقیکردنەوەی میز: بۆ دیاری‌کردنی باکتریی‌یەکان‌و زۆربوونی خڕۆکە سپیی‌یەکان،
 سۆنۆگرافیی گورچیلە بۆ دیاری‌کردنی بەرد‌و ئابسە،



Focal Pyelonephritis
تاقیکردنەوەی خوێن: بەرزبوونەوی ڕادەی خڕۆکە سپیی‌یەکان‌و پرۆتێینەکانی  خوێن لەوڵام بە ھەو یان چڵک‌کردن; کراتێنین‌و ترانس‌ئامینازەکان.

ئاڵۆزیی‌یەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
سێپسیس،
ناتەواویی درێژخایەنی گورچیلە،
 ئابسەی گورچیلە.

 ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن دەرمان دەکرێ؟
دانی ئانتی‌بیۆتیک  بۆ ماوەی ٧ تا ١٠ ڕۆژ،
 خواردنەوەی شلەمەنی،
پشوودان.

ئا/ کامەران ئەمین ئاوە
1948 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/03/2016
زیاتر...
12