پیتی  پ
پرۆستات
پەروا حەمەئەمین- خوێندکاری کۆلیژی پزیشکی
-
پرۆستات گلاندێکی ریشاڵەیی ھۆرمۆنییە شوێنەکەی لە دەوروبەری بۆری میزەوە لە ملی میزڵدانەوە لە پیاواندا. ئەم گلاندە گیراوەیەک دەڕژێنێت بۆ ئاسانکردنەوەی جموجۆڵی تۆماوی پیاو باشە لە کاتی ڕشانەوەی تۆماو لە کاتی جووتبووندا. ئەم گلاندە تووشی چەند نەخۆشییەک دەبێت وەکو:
یەکەم/ ھەوکردنی پرۆستات بەھۆی چەند ھۆکارێک ڕوو دەدات:
١-  تووشبوون بە میکرۆب لە کۆئەندامی میزەوە کە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی پرۆستات و دەرکەوتنی ئەم نیشانانە:
ھەست کردن بە سەرما و تای بەرز. ئازار لە خوارەوەی سک و ڕیخۆڵە. زۆر میزکردن و نارەحەتی لەکاتی میزکردندا. ھەست بە سووتانەوە دەکرێت لە کاتی میزکردندا. زۆرجار تووشبوون بە ھەوکردنی ھەردوو گون و دەوروبەری.
٢-  نەخۆشی ئەندامی زاوزێی گواستراو کە لە تەمەنی خوارەوەی (٣٥) ساڵان بڵاودەبێت وەکو سەیەلان و جۆرەکانی دیکەی نەخۆشی جنسی ئەم جۆرە نیشانانە دەردەکەوێت لەم حاڵەتە:
ھەست کردن بە سەرما و تای بەرز. ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت و سەرەوەی ئێسقانی ئەندامی جووتبوون و خوارەوەی حەوز. ئازار و سوتانەوە لە کاتی میزکردندا لەگەڵ نەتوانای خالی کردنی میزڵدان لە میزەوە. نەتوانای کۆنترۆڵکردنی نەھێشتنی میزکردن لە کاتی پڕبوونی میزڵداندا. ئازار لە کاتی دەرچوونی پیسایی لە ڕیخۆڵەدا. نەشتەرگەری بۆری ئەندامی جووتبوونی نێڕینە و ناڤوری میزڵدان و بەستنی دەرەوەی میزڵدان کە دەبێتە ھۆی تووشبوون بە ھەوکردنی میکرۆبی لە پرۆستات، ھەروەھا جۆر و ڕێژەی ئەو میزە کە لە میزڵدانەوە دەردەچێت دەبێتە ھۆکارێک بۆ ھەوکردنی پرۆستات.
لە نیشانەکانی ئەم حاڵەتە: ئازار لە شوێنی دەرچوونی پیسایی و لە سەرەوەی ئەندامی جووتبوون و لە ھەردوو گون و خوارەوەی پشت و بۆری ئەندامی جووتبوون و دەوروبەری. دووبارە بوون و سوتانەوە لە کاتی میزکردندا. کەم دەرچوونی میز لەگەڵ ئازار و خوێن و بۆنێکی نائاسایی. ئازار لە کاتی ڕشانەوەی تۆماو لەگەڵ خوێندا. ئازار لە کاتی دەرچوونی پیسایی.
ھەوکردنی پرۆستات زۆر جار لە تەمەنی ٢٠ تا ٣٥ ساڵان ڕوودەدات لە نێوان ئەو گەنجانەن کە جووتبوون ئەنجام دەدەن بە شێوەیەکی ناسایی (شاز) و ناشەرعی.
دووەم/ ھەوکردنی پرۆستاتی درێژخایەن: ئەمەش بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێت و ھۆکارەکەی دووبارە تووشبوونە بە جۆرەکانی میکرۆباتەوە، ئەمەش بە ھۆی خواردنەوەی مەی و بڕین لە شوێنی دەرچوونی پیسایی و جووتبوونی ناشەرعی و ناسایی (شاژ) زیاد دەکات. لە نیشانەکانی ئەم حاڵەتە: دووبارە تووشبوون بە ھەوکردنی بۆریەکانی میزڵدان. ئازاری بەشی خوارەوەی پشت و دەوروبەری حەوز و گون و شوێنی پیسایی کردن (کۆم). ئازار و سوتانەوە لە کاتی میزکردندا. ئازار لە کاتی ڕشانەوەی تۆماو یان لە کاتی پیسایی کردندا. تا و دووبارە میزکردنی خوێناوی و میزە چرکێ و زۆری کاتی ئەنجامدانی میزکردندا.
سێیەم/ ھەڵاوسانی پرۆستات: ئەمەش لە تەمەنی دوای ٥٠ ساڵانەوە دەردەکەوێت بەھۆی ھەوکردنی پرۆستات یان ھەڵاوسانێکی ئاسایی یان شێرپەنجەیی لە شانەکانی ڕوودەدات.
ئەگەر جووتبوون لەم تەمەنەدا زۆر بوو و کاتەکانی رێک نەبوو دەبێتە ھۆکارێک بۆ ھەڵاوسانی ئاسایی لە پرۆستاتەوە، چونکە پێویستە لەم گلاندە ئیشی زیاتر بکات لەم تەمەنەدا بۆ ھەڵکردن و ڕشانەوەی تۆماو لە کاتی جووتبووندا ئەگەر کاتەکانی زۆر بوون و ڕێک نەبوون کە دەبێتە ھیلاکی یەک لەسەر ئەم گلاندە و ھەڵاوسانی بە شێوەیەکی ئاسایی. ھەروەھا لە تەمەنی گەورە دەبینین ڕێژەی ھۆرمۆنەکان تێکدەچن و دەبنە ھۆکارێک بۆ ھەڵاوسانی پرۆستات و دروست بوونی پارچەیەکی ڕیشاڵەیی لەم گلاندە و دەوروبەری بۆری میزەوە دەگرێت لەگەڵ ھەڵاوسانی پرۆستات و تەسککردنەوەی بۆری میزەوە لەسەرەوەی میزڵدان. ڕێژەی تووشبووان لە پیاواندا بە نەخۆشی پرۆستات ٨% لە تەمەنی ٣١ تا ٤١ ساڵ، و ٥٠% لە تەمەنی ٥١ تا ٦٠ ساڵ، و زیاتر لە ٨٠% لە تەمەنی ٨٠ ساڵانە. لە دوای ھەڵاوسانی پرۆستات دەبێتە ھۆی بەستنی ملی میزڵدان Prostatism کە دەبێتە ھۆی بەستنی بۆری میزەوە و کەم دەرچوونی میز لەکاتی میزکردندا و ئەمەش جگە لە ھۆکاری پرۆستات دەبێت بزانین ھۆکارەکانی دیکەی ئەم حاڵەتە وەکو:
١- ھەڵاوسانی پرۆستات. بەردی میزڵدان. دروست بوونی زیبکەی ناو بۆری میزەوە. ھەڵاوسانی میزڵدان. ھەڵاوسانی منداڵدان و ملی منداڵدان (لە ئافرەتان) و ھەڵاوسانی پرۆستات و ڕیخۆڵە (لە پیاوان) نەخۆشی گورچیلە. واتە نیشانەکانی بەستنی بۆری میزەوە ئەمانەن: کەم دەرچوونی میز لە کاتی میزکردندا. دواکەوتنی کاتی میزکردن لە کاتی پێویست. بڕین لە میز (میزە چرکێ) لە کاتی میزکردندا. ئازار لە سکەوە. ئازار لە کاتی میزکردندا. دووبارەبوونی میزکردن لە کاتێکی کورت. ھەست بە پێویستییەکی بەردەوام بۆ میزکردن.
ھەندێ جار دەبینین ئازارێک ڕوودەدات لە پرۆستات و ھیچ ھەڵاوسانێک یان ھەوکردنێکی میکرۆبی نییە، بەڵام ھەوکردن لە کیسی تۆماو دەردەکەوێت بە بێ ئازار لەگەڵ دەرچوونی پارچەی خوێنی کەم.
چوارەم/ شێرپەنجەی پرۆستات: ئەمەش دووەم ھۆکارێک بۆ مردنی پیاوان لە جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە، چونکە شێرپەنجەی سییەکان لە یەکەم پلە دەژمێڕێت. ھۆکاری شێرپەنجەی پرۆستات:
١- ھۆکارێکی بۆماوەی یە (ئامادەبوونی جۆرێک لە جۆرەکانی جینات ناسراوە بە. AMACR زۆر خواردنی گۆشتی ئاژەڵ و چەورییەکی زۆر. ئەگەری تووشبوونی پیاوان لە تەمەنی ٧٠ ساڵان زیاترە لە تووشبووانی تەمەنی ٢٠ ساڵان. بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و ھەوکردنی و ھەڵاوسانی و چارەسەرکردنی بە شێوەیەکی سروشتی:
یەک کەوچکی چێشت خواردن لە تۆی وێنجە یان سێپەڕە لە ناو یەک پەرداخی ئاوی کوڵاو و لە دوای ساردبوونی دەخورێت (نیو کوپ ڕۆژی ٣ جار). یەک کەوچکی چێشت‌خواردن لە تۆی کەتان لەگەڵ یەک کەوچکی تۆی کولەکە و یەک کەوچکی ڕیشاڵەی گەنمە شامی لە ناو ٣ پەرداخی ئاوی کوڵاو کە لە دوای ساردبوونی بە ٩٠ خولەک (یەک سەعات و نیو) ئامادە دەبێت بۆ خواردنەوە (یەک کوپ ڕۆژی ٣ جار). یەک کەوچکی کوپ لە ڕیشاڵەی ھەرێز لە ناو یەک پەرداخی ئاوی کوڵاو و لە دوای ساردبوونی و پاڵاوتنی ٣ پەرداخی ڕۆژی ٣ جار لێدەخورێتەوە. دوو کەوچکی چێشت خۆری گوڵیئاڵو لە ناو یەک لیتر ئاوی کوڵاو و لە دوای ساردبوونی و پاڵاوتنی نیو کوپ ڕۆژی ٣ جار لێدەخورێتەوە. توێکڵی سێو و ئاڵو ٢٥٠ گرام تێکەڵاو بکرێن لە ناو دوو لیتر ئاو و مانەوەی شەو تا بەیانی و خواردنەوەی نیو کوپ ڕۆژی ٣ جار. خواردنی یەک کەوچکی کوپ لە زەیتی کەتان و زەیتی سیر و زەیتی ماسی بە شێوەی ڕۆژانە. زۆر خواردنی تۆی کولەکە. خواردنەوەی یەک کەوچکی چێشت‌خواردن زەیتی کونجی بە شێوەی ڕۆژانە. خواردنەوەی یەک کەوچکی چێشت‌خواردن گیراوەی پیاز لەگەڵ نیو پەرداخی ئاو بەیانی و ئێوارە. زۆر خواردنی میوە و سەوزە و چەرەزات و قارچک و ھەنگوینی ڕەش و دانەوێڵە و گێزەر و ماسی و مریشک و پەتاتەی شیرین و تۆی گڵۆبەڕۆژە و مۆز و پاقلە و فاسۆڵیا و برنج و تەماتە. ھەموویان باشن بۆ ئەم حاڵەتە. کەم خواردنی گۆشتی سووری ئاژەڵ و چەوری و شیرەمەنی و ترشیات و بیبەری توند و ئاڵەت و چا و قاوە. خۆشۆردنەوە بە ئاوی شلەتێن.

-

سەرچاوە/

http://www.estanews.com/Read/٦١٦/%D٩%٨٦%DB%٩٥%D٨%AE%DB%٨٦%D٨%B٤%DB%٨C-%D٩%BE%D٨%B١%DB%٨٦%D٨%B٣%D٨%AA%D٨%A٧%D٨%AA-%DA%٨٦%DB%٨C%DB%٩٥%D٨%٩F.html
3768 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/05/2015
زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1