پیتی  د
ھەوی دڵپۆش
ھەوی دڵپۆش

ھۆیەکانی ھەوی دڵپۆش کامانەن؟

چڵکی ویروسیی وەکو ئکۆویروس و کۆکساکی ویروس ،
نەخۆشیی سیستێمیک وەکو نەخۆشیی‌یەکانی خۆپارێزیی، یاوی ڕوماتیسمیی، سل، شێرپەنجە، ناتەواویی گورچیلە،
نەخۆشیی دڵ وەکو ھێرشی دڵ  و ھەوی ماسولکەی دڵ،
تیشک دەرمانیی  سینگھو کەڵک‌وەرگرتن لە ئەو دەوایانەی کە دەبنە ھۆی کزیی سیستێمی بەرگریی لەش،
زەبروێکەوتن بە ھۆی ئازارو نەشتەرگەریی،
نەناسراو،
ھەوی دڵپۆش زۆرتر لە ‌نێو پیاوانی ٢٠ھەتا ٥٠ سالە بە شوێن نەخۆشیی چڵکیی سیی‌یەکان‌و لە ‌منداڵانیشدا بە ‌شوێن نەخۆشیی ئادنوویروس و کۆکساکی ویروس دەبیندرێ.

نیشانەکانی ھەوی دڵپۆش کامانەن؟
ئێشی سینگ ئاکامی ھەوی تان‌و پۆی پریکاردو لێکخشانی لەگەڵ دڵە. ئەم ئێشە لە کاتی دانیشتن‌و چەمانەوە بۆ پێشەوە ‌کەم‌دەبێتەوە، بەڵام ھەناسەکێشانی قوڵ‌و ڕاکشان ئێش زۆرتر دەکا. ئێش بەرەو مل، دەفەی شان، زگ‌و پشت ڕادەکێشرێ.
ھاتنەخوارەوەی ڕادەی وەدەرنانی خوێنی دڵ بەرەو ئەندامەکان لە خولەکێکدا دەبێتە ھۆی داکشانی ھێز، ماندویی، ھاتنەخوارەوەی فشاری خوێن‌وخێرالێدانی دڵ.
بەرزبوونەوی فشاری سیستێمیکی خوێنھینەرەکان دەبێتە ‌ھۆی گەورە بوونی جەرگ . کۆبونەوەی نائاسایی‌و لە ‌ڕادەبەدەری شلەئاو لە دیوەکانی لەش، ماسینی لاق، مەچەکی پێ‌و زگ.
پۆنگخواردنەوەی خوێن لە خوێنھێنەری سیپەلکیی بە تایبەتیی لە کاتی ڕاکشاندا دەبێتە ھۆی کۆخەی وشک‌و سەرھەڵدانی پشووسواریی، 
یاو،
پەشێویی.

ھەوی دڵپۆش چۆن دیاریی دەکرێ؟
ئێکۆکاردیۆگرافیی باشترین شێوەی دەسنیشان‌کردنی ھەوی دڵپۆش‌و تامپۆنادی دڵە. لە ڕێگای ئێکۆکاردیۆگرافیی‌یەوە بە باشیی دەکرێ شلەئاوی پریکاردو چۆنییەتی ساختومان‌و کاری دڵ دیاریی بکرێ.



ھەوی دڵپۆش چۆن چارەسەر دەکرێ؟
دەرمانی ھۆی نەخۆشیی‌یەکە،
ئازارشکێن،
دەوا بۆ دەرمانی ھەوی پریکارد وەکو ئیبۆپرۆفین، ئاسپرین‌و جاروبار کۆرتیکۆسترۆئێدەکان،
میزھێنەرەکان بۆ کەم‌کردنەوەی شلەئاوی لە ڕادەبەدەرو نائاسایی نێو توورەکەی پریکارد،
دەرکێشانی شلەئاو لە ڕێگای پریکاردیۆسئنتئز  (لەم حاڵەتەدا بە ‌دوای رۆکردنی دەرزیەکی نێو خاڵی یان کاتێتر، شلەئاوی نێو توورەکەی پریکارد خاڵی دەکرێ)
ئانتی‌بیۆتیک بۆ دەرمانی ھەوی باکتریی‌یایی، 
نەشتەرگەریی لە کاتی درێژخایەن بوونی نەخۆشیی‌و ڕەقی‌و ئەستووریی دڵپۆشدا. دەبی ئەم تۆێخە لە ڕێگای نەشتەرگەریی‌یەوە لە ‌دڵ جوێ‌کرێتەوە. 

ئاڵۆزیی‌و مەترسیی‌یەکانی ھەوی دڵپۆش کامانەن؟

ئاریتمیی دڵ،
تامپۆنادی دڵ. زۆربوونی لە ‌ڕادەبەدەری شلەئاوی نێو توورەکەی دڵپۆش دەبێتە ‌ھۆی فشارھاوردن بە ‌دڵ.
ھەوی دڵپۆشی بەرتەسک - ھەوی توورەکەی دڵپۆش دەتوانێ ببێتە ھۆی ڕەق‌و ئەستور‌بوونی ئەم چینەو نووسانی بە ‌دڵ. ئەم حاڵەتە ‌کە پێشگیریی لە گیربوونەوەو خاوبوونەوەی دڵ‌و پڕبوون‌و ناردنی خوێن دەکا، دەتوانێ یەکێک لە ھۆیەکانی ناتەواویی دڵ بێ.

ئا/ د. کامەران ئەمین ئاوە
1449 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/02/2016
زیاتر...
123