پیتی  د
ھەوی ماسولکەی دڵ
ھەوی ماسولکەی دڵ

ھۆیەکانی ھەوی ماسولکەی دڵ کامانەن؟

ھەوی چڵکیی ویروسیی (بە تایبەتیی کۆکساکی ویروسی B )، باکتریی‌یایی و ...
یاوی ڕوماتیسمیی،
کارتێکەریی بەشێک لە ‌دەواکان وەک : کۆکائین، سولفونامیدەکان ، ئیزونیازید، تیتراسیکلین، تری سیکلیک ئانتی‌دێپرێسانتەکان و...
ژەھرەکان وەک کاربۆن منۆئۆکساید، ژەھری دیفتیری، ئارسینیک و...
نەخوشیی سیستێمیکی لەش وەکو "ھەوی ڕەگەکانی خوێن  و سارکۆئیدۆز. 

نیشانەکانی ھەوی ماسولکەی دڵ کامانەن؟
ماندوویی‌و داکشانی ھێز،
ئێشی ماسولکەوجومگەکان،
یاو،
ئاریتمیی،
پشووسواریی (بە تایبەتیی لە کاتی وەرزشدا)،
بێ‌ھۆش بوون(دەتوانێ ئاکامی ئاریتمیی دڵ بێ)،
سینگ‌ئێشە،
ھەروھا نیشانەکانی ناتەواویی دڵ.

لە منداڵاندا زۆرتر نیشانەکانی خوارەوە دەبیندرێن:
بەرزبوونەوەی یاو، 
بێ‌ئیشتیایی،
شین‌و بۆربوونەوەی ڕەنگی پێست.


ئاڵۆزیی‌یەکانی ھەوی ماسولکەی دڵ کامانەن؟
ھەوی ماسولکەی دڵ ‌دەتوانێ ببێتە ھۆی خالەکانی خوارەوە:
گوشادبوونی دیوەکانی دڵ‌و گەورەبوونی نائاسایی دڵ ،
ئازاری سیللولەکانی ماسولکەی دڵ،
ناتەواویی دڵ، 
پێکھاتنی دەڵەمەی خوێن لە ‌دیواری دیوەکانی دڵدا،
جوێ‌بوونەوەی دەڵەمەی خوێن‌و ڕێکەوتنی بۆ نێو سیستێمی گەڕانی خوێن ھۆی سەکتەی دڵ‌و مێشک لەم نەخۆشانەدایە.

ھەوی ماسولکەی دڵ چۆن دیاریی دەکرێ؟
ھەوی ماسولکەی دڵ بە پێی نیشانەکان، گۆڕانکاریەکانی نەواری دڵ‌و دەنگیی دڵ، دیاریی‌کردن ویروس لە پیسایی‌دا، تراوی گەرو یان بەشەکانی دیکەی لەش، بیۆپسی لە نێوپۆش‌و ماسولکەی دڵ، شکڵ دروسکردنی مێغناتیسیی بە دەنگی بە ‌ھێزو گۆڕانی دژەلەشەکان دەسنیشان دەکرێ.

ھەوی ماسولکەی دڵ چۆن چارەسەردەکرێ؟
دەرمانی ئەو ھۆیانەی کە ‌سەرچاوەی ئەم نەخۆشیی‌یەن،
ئاستەنگیی جموجوڵی فیزیکیی لەش (بۆ ھینانەخوارەوەی کاری دڵ)،
دەرمانی ئاریتمیی دڵ،
دەرمانی ناتەواویی دڵ ( بڕوانە بەشی ناتەواویی دڵ).

ئا/ د. کامەران ئەمین ئاوە
1825 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/02/2016
زیاتر...
123