پیتی  ئـ
ئیمفیزێم
ئیمفیزێم

بە واڵا‌بوونی نەگۆڕی کیسەکانی ھەوایی سیی‌یەکان وەک ئاکامی تێکچوون‌و خەراپ‌بوونی دیواری بێنیان ئیمفیزێم دەکوترێ.

ھۆیەکانی ئیمفیزێم کامانەن؟
 جگەرەکێشان‌و کەم‌بوونی ئالفا یەک ئانتی‌تریپسین ھۆی سەرەکیی ئەم نەخۆشیی‌یەن.

تێبینی/ ئالڤا یەک ئانتی‌تریپسین، گلیکۆپرۆتێینیەکە،‌ کە لە جەرگدا بەرھەم دێ‌و رۆڵیکی گرینگی ھەیە لە بەرگریی تانی سیی‌یەکان لە کارتێکەریی وێرانکەری بەشێک لە ئانزیمەکان‌و سیللولەکانی ھەوپێکھێنەر. Alpha ١-antitrypsin

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟

لەم نەخۆشانەدا بە پێ ڕادەی پێشچوونی نەخۆشیی‌یەکە نیشانەکانی خوارەوە دەبیندرێن:
 نەفەس بڕکێ،
لە کاتی پەرەگرتوویی نەخۆشیی‌یەکەدا:

 چەشنی ئا
نەفەس بڕکێ سەخت، تەنانەت لە کاتی پشوداندا،
خڵتی کەم،
زەردبوونی ڕەنگی پێست.   

چەشنی ب
نەفەس بڕکێ لە کاتی کارو پیاسەکردندا،  
خڵتی زۆر،
کۆخەیەکی زۆرو بەردەوام،
بۆربوونەوەی رەنگی پێست.

دوکتور بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چ دەکا؟
تاقی‌کردنی خوێن،
تاقیکردنی فونکسیۆنی سیی‌یەکان بە یارمەتی سپیرۆمتریی



ڕادیۆگرافیی سیی‌یەکان،
 کامپیوتێر تۆمۆگرافیی.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟‌
پێدانی  Prolastin لە کاتی نەبوون یا کەم‌بوونی ئالفا یەک ئانتی‌تریپسین‌دا، یەک جار لە یەک  یا ٢ حەوتوودا
پێدانی ئوکسیژێن،
چاندنی سیی‌یەکان.

د. کامەران ئەمین ئاوە
1524 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/02/2016
زیاتر...
12