پیتی  هـ
ھەوی درێژخایەنی بۆریچەکانی ھەناسە
ھەوی درێژخایەنی بۆریچەکانی ھەناسە 

بە پێ ڵێکدانەوەی رێکخراوەی بێھداشتی جیھانی بەو حاڵەتەی کە نەخۆش لە ماوەی ٢ ساڵداو ھەر ساڵ بەڵانی‌کەم سێ مانگ تووشی کۆخین‌و خڵت‌ھێنانەوە بێ، ھەوی درێژخایەنی بۆریچەکانی ھەناسە دەکوترێ. لەم نەخۆشانەدا بۆریچەکان تووشی ھەو و وەرەمێکی نەگۆرو بەردەوام دەبن.

ھۆیەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟ 
جگەرەکێشان (سەتا نەوەدی ھۆی سەرەکیی ئەم نەخۆشیی‌یەیە)،
تەپوتۆز‌و پیس‌بوونی ھەوای دەوروبەر،
چڵکی دەزگای ھەناسە،‌
گازە سەمیی‌یەکان.
نیشانەکان ھەوی درێژخایەنی بۆریچەکانی ھەناسە کامانەن؟
کۆخین،
خڵتە،
نەفەس بڕکێ،
بۆربوونەوەی رەنگی پێست،
چونەسەرێی قورسایی لەش.

ئاڵۆزیی‌یەکانی ھەوی درێژخایەنی بۆریچەکانی ھەناسە کامانەن؟

ھەوی ھاوکاتی بۆریچەکانی ھەناسەوتان‌و پۆی سیی‌یەکان،
ھەوی چڵکیی ڕێگای ھەناسە، 
ئاوسانی سیی‌یەکان.

دوکتور بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چ دەکا؟
ڕادیۆگرافیی (لە نەبوونی ئالۆزیی‌دا نیشانەیەکی تایبەتمەند نابیندرێ)،
چا ندنی خڵتەو ئانتی‌بیۆگرام بۆ دیاریی‌کردنی ھۆیەکان‌و دەسنیشان‌کردنی جەشنی دەرمان،
بڕۆنشسکۆپیی‌و نموونەبەرداریی،



ھەڵسەنگاندنی کارو فونکسیۆنی سیی‌یەکان.
 تاقی‌کردنەوەی خوێن (لە کاتی ویروسیی‌بوونی ئەم نەخۆشیی‌یەدا، ڕادەی خڕۆکە سپیی‌یەکان کەم دەکا‌و لنفوسیتەکان زۆر دەبن، بە پێچەوانە لە کاتی باکتریی‌یایی بوون‌دا ڕادەی خڕۆکە سپیی‌یەکان زۆر دەکا) و گازەکانی خوێنی خوێنبەرەکان(ھاتنە خوارێ ٢ Po و زۆربوونی ٢ CO) لە کاتی ناتەاویی ھەناسەیی‌دا.


ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن دەرمان دەکرێ؟
 وەڵانانی جگەرە،
دەرمانی سەرچاوەی چڵک ( بۆ وەێنە ھەوی درێژخایەنی سینوسەکان)،
ئانتی‌بیۆتیک بە پێی دەسنیشان‌کردنی باکتریی‌وھەوی سیی‌یەکان،
دەوای دژەویروس بە پێی دەسنیشان‌کردنی ھۆی ویروسیی،
تەمرینی ماسولکەکانی ھەناسەیی(ژیمناستیکی ھەوا)،
برۆنشۆدلیاتۆر بۆ واڵاکردنی بۆریچەکان‌و کردنەوەی ڕێگای ھەناسەکێشان،
گلیکۆکۆرتیکۆئید (ھۆرمۆن بۆ کەم کردنەوەی ھەوی ڕێگای ھەناسە)،
ئوکسیژێن‌تراپی لە کاتی ھەناسەبڕکێ سەختدا.

د. کامەران ئەمین ئاوە
1673 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/02/2016
زیاتر...
1