پیتی  س
ھەوی کتوپڕی بۆریچەکانی ھەناسە
ھەوی کتوپڕی بۆریچەکانی ھەناسە 

ھۆیەکانی ھەوی کتوپڕی بۆریچەکانی ھەناسە کامانەن؟
چڵکی ویروسیی (لە سەدی ٩٠) وەکو ئادنۆویروس، کۆکساکی ویروس، ڕینوویروس،
چڵکی باکتریی‌یایی: ستافیلاکۆک، پنومۆکۆک، ھمۆفیلۆس،
چڵکی کارگیی،
گاز(بۆ وێنە ئامۆنیاک)، تەپوتۆز،
سورێژە، کۆخەرەشە.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟

ئێشی دەست‌و ڵاق،
پشمین،
یاو،
قرچانەوەی چاو،
ئێشی ماسولکەو جومگەکان،
سەرئێشە،‌
گەروئێشەو دژواری لە خواردن‌و خواردنەوە،
بەڵغەمی چڵکیی.

ئاڵۆزیی‌یەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
برۆنشۆپنومۆنی(ھەوی ھاوکاتی بۆریچەکانی ھەناسەو سیی‌یەکان)،
خەراپترکردنی نیشانەی نەخۆشیی‌یەکانی‌تر وەک گیروگرفتی دڵ‌و ھەناسەیی.

دوکتور بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چ دەکا؟
بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوکتور دوای تێروانینی لەش، خوێن‌و خڵتەی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ (زۆربوونی خڕۆکە سپیی‌یەکان لە حاڵەتی باکتریی‌یایی‌و کەم‌بوونی خڕۆکە سپیی‌یەکان‌و زۆربوونی لنفوسیتەکان لە حاڵەتی ویروسیی لە خوێندا دەبیندرێن). ڕادیۆگرافیی لە سیی‌یەکانیش دەکرێ.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە ‌دەکرێ؟
ئامانجی سەرەکیی، چارەسەرکردنی نیشانەکانی ئەم نەخۆشیی‌یەیە:
پشوودان،
تەب‌و ئازارشکێن وەک ئاسپرین‌و پاڕاستامۆل،
دەرمانی کۆخە (کۆخەبڕ) وەکو پاراکۆدئین،
دەرمانی خڵتە،
ئانتی‌بیۆتیک لە حاڵەتی باکتریی‌یایی بوونی ئەم نەخۆشیی‌یەدا،
ئانتی‌ویروسەکان وەکو ئامانتادین لە ‌حاڵەتی ویروسی‌بوونی ئەم نەخۆشیی‌یەدا.

د. کامەران ئەمین ئاوە
1182 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/02/2016
زیاتر...
12