پیتی  س
شڵەژانی سۆزداری
شڵەژانی سۆزداری وەرزی (SAD)

وەرگێڕانی: ڕێناس ێالح – بەکالوریوس دەروونناسی
شڵەژانی سۆزداری وەرزی (SEASONAL AFFECTIVE DISORDER) جۆرێکە لە خەمۆکی کە لە بەدوا یەک داھاتنی وەرزەکانەوە دروست دەبێت. لە باوترین جۆریانی خەمۆکی زستانەیە کە ئاساییانە لە کۆتایی وەرزی پایز و سەرەتای وەرزی زستان دەست پێدەکات و بە ھاتنی وەرزی ھاوین کۆتایی دێت. بەڵام کەمترین جۆری باو خامۆکی ھاوینەیە کە لە کۆتاییەکانی وەرزی بەھار و سەرەتای وەرزی ھاوین دەست پێدەکات و بە ھاتنی وەرزی زستان کۆتایی دێت.


ھۆکارەکانی:- 
وا دادەنرێت کە ھۆکارەکەی پەوەست بێت بەو گۆرانکاریانەی کە لە رێژەی تیشکی خۆرەوە روودەدات لە کاتە جیاوازەکانی ساڵدا کە کاریگەری دەبێت لەسە نیو ملیۆن کەس ھەموو زستانێک لەنێوان مانگەکانی سێپتێمبەر و ئەپریلدا بەتایبەتی لەکاتی مانگەکانی دیسەمبەر و ینایر و فبرایر دا.

-

بەربڵاوی: 
ئافرەتان زیاتر دووچاری شڵەژانی سۆزداری وەرزی دەبنەوە وەک لە پیاوان لەگەڵ رێژەیەکی کەم لە منداڵان و ھەرزەکاران. زۆربەی کات کەسانی خوار تەمەنی بیست ساڵی دووچاری ئەم شڵەژانە نابن. بەڵام بۆ کەسە پێگەیشتووەکان رێژەی تووشبوون بە شڵەژانەکانی سۆزداری وەرزی کەمدەبێتەوە لەگەڵ بەتەمەن داچوونیان. ناوچە باکووریەکان بە بەربڵاوترین جێگا دادەنرین بۆ شڵاژانەکانی سۆزداری وەرزی.

-

نیشانەکان: 
-قورسی لە خەبەربوونەوە لەخەو لەکاتی بەیانیان.
-دڵ تێکھەڵاتنی بەیانیان.
-ئارەزوو بۆ زیاتر قووڵبوونەوە لە خەو.
-زیادەرەوی کردن لە خواردن بەتایبەت ئەو خواردنانەی کاربۆھیدراتیان زۆرە ( شیرنەمەنیەکان )کە دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێش.
-ھەروەھا ھەندێک نیشانەی تر وەک ( نەبوونی ھێز، قورسی لە سەرنجدان و راپەراندنی کارەکان، دوورکەوتنەوە لە ھاورێ و خێزان و چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان) ھەموو ئەمانەش دەبنە ھۆی خەمۆکی و رەشبینی و نەمانی چێژ.

-

خەمۆکی زستانە:
نیشانە بەربڵاوەکان ( باوەکان )ی خەمۆکی زستانە ئەمانە لەخۆ دەگرێت: 
-گۆرانکاری لە ئارەزووی خواردن بەتایبەت ئارەزوو پێکردنی خواردنە شیرین و چەورەکان.
-زیادبوونی کێش.
-ھەستکردن بە قورسی لە دەستەکان یان قاچەکان.
-دابەزینی ئاستی ووزە.
-ھەستکردن بە دڵ تێکھەڵآتن.
-ئارەزوو بۆ درێژکردنەوەی ماوەی خەو.
-قورسی سەرنجدان.
-زیادبوونی ھەستیاری بۆ رەتکردنەوەی کۆمەڵایەتی.
-دوورکەوتنەوە لە ئاھەنگ و گردبوونەوە کۆمەڵایەتیەکان.

-

خەمۆکی ھاوینە:
نیشانە بەربڵاوەکان ( باوەکان )ی خەمۆکی ھاوینە ئەمانە لەخۆ دەگرێت: 
-لاوازی ئارەزووی خواردن.
-دابەزینی کێش.
-شەونخونی.
ھەروەھا ھەندێک لە نیشانەکانی شڵەژانی سۆزداری وەرزی ھەندێک نیشانەی تر لەخۆ دەگرێت بۆ خەمۆکی:
-ھەستکردن بە تاوان.
-نەمانی گرنگی دان بەو چالاکیانەی کە پێشتر گنگی پێدەدان.
-ھەستکردنی بەردەوام بە نائومێدی.
-کێشەی جەستەیی وەک ( سەرئێشە ).
ئەم نیشانانە بەردەوام دەبن لە گەرانەوە ساڵ لەدوای ساڵ لەھەمان کاتی خۆیدا روودەدەنەوە ھەموو ساڵێک.
گۆرانکاری لە میزاجی کەسەکان بە جۆرێک لە خەمۆکی ناژمێردرێت وەک ( ھەست کردن بە دڵتەنگی بەھۆی بێکاری لە وەرزی زستان ).

-

چارەسەر:- 
زۆر چارەسەری جیاواز ھەیە بۆ شڵەژانی سۆزداری وەرزی وەک ( چارەسەری بە رووناکی ، دەرمان ، ئامێری دابینکەری ھەوا، چارەسەری رەفتاری زانەکی، تەواوکاریەکانی ھۆرمۆنی میلاتۆنین ).

 
1987 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/05/2015
زیاتر...
1