پیتی  س
ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان
ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان  

ھۆیەکانی ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان کامانەن؟
ھۆ و ھۆکارەکانی سەرەکیی ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان بریتین لە:
چڵک‌کردنی باکتریی‌یایی (ستافیلاکۆک، پنومۆکۆک، ھەمۆفیلوس ئینفڵۆنزا و ...)،
چڵکی ویروسیی (ویروسی ئینفلۆنزای ئا و ب، سیتامگالۆویروس و ...)،
چڵکی کارگیی ( کاندیدا، کریپتۆکۆکوس نیوفۆرمانس)،  پنومۆسیتیس کارنی و 
   میکۆباکتریی بە تایبەتیی لەو کەسانەی کە ھێزی بەرگڕیی لەشیان لاوازە،
تیشک دەرمانیی، سەکتەی سیی‌یەکان و ...،



نیشانەکانی ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان کامانەن؟
ئەم نەخۆشیی‌یە لەو کەسانەی کە باکتریی‌گەلێک وەکو پنومۆکۆک‌و ستافیلاکۆک ھۆی ئەون، بە شێوەیەکی کتوپڕ دەست‌پێدەکا‌و نیشانەکانی خوارەوە وەبەرچاو دەکەوێ:

یاو ،
کۆخین،
خڵت‌وچڵمی قاوەیی ـ سوور،
ھەناسەبڕکێ،
سینگ‌ئێشە لە کاتی ھەناسەکێشان‌دا،
ماندوویی‌و لاوازیی.
ئەم نەخۆشیی‌یە لەو کەسانەی کە ویروس یان میکۆپلاسما ھۆی ئەوە،‌ ئارام دەست پێدەکا‌و ئەم نیشانانە دەبیندرێن:
سەرئێشە،
ئێشی ماسولکە،
یاو،
کۆخەی ویشک.

لەو نەخۆشانەی کە بە ھۆی لژیۆنێلا تووشی ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان بوون نێشانەگەلێک وەکو: یاو، لەرز، سینگ‌ئێشە ، کۆخەی ویشک، سەرئێشە، ئێشی ماسولکەو جومگە، زگ ئێشە، دڵتێکەڵاتن‌و ڕشانەوە وەبەرچاو دەکەون.

ئاڵۆزیی‌یەکانی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
لەم نەخۆشانەدا مەترسیی سپسیس، ئابسە، کۆبونەوێ تراو یان چڵک لە تەنیشتەپەردە، ناتەواویی ھەناسەیی‌و جوێ‌بوونەوی دەلەمەی خوێن لە دیواری ڕەگ و ڕۆیینی لە گەڕانی خوێندا ھەیە.

دوکتور بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چ دەکا؟
بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە دوکتور دوای تێروانینی لەش، خوێن‌و بەڵغەمی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێ (لە خوێندا زۆربوونی خڕۆکە سپیی‌یەکان و CRP- c-reactives protein دەبیندرێ)  پرۆتێئینێکە لە جەرگدا دروست دەبێ، زۆربوونی لە خوێندا نیشانەی ھەو و چڵکی لەشە..



برۆنشسکۆپیی
ڕادیۆگرافیی لە سیی‌یەکان دەکرێ، ھەروەھا بە یارمەتی دەزگای برونشسکۆپ  Bronchoskope بۆریجەبین ,تەماشای بۆریچەکان دەکرێ‌و نموونەبەرداریش لە سیی‌یەکان دەکەن.
    
ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە ‌دەکرێ؟
چارەسەرکردنی ھەوی تان‌و پۆی سیی‌یەکان لە پێوەندیی لەگەڵ ھۆی پێکھێنەری نەخۆشیی‌یەکەیە. بۆ وێنە بۆ دەرمانی چەشنی باکتریی، بە پێ ناسینی باکتریی‌یەکە بە یارمەتی باکتریۆگرام، لە ئانتی‌بیۆتیکەکان کەڵک‌وەردەگیرێ.

د. کامەران ئەمین ئاوە
1429 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/02/2016
زیاتر...
12